زیانەکانى زینا چین بۆ ئافرەتان و پیاوان؟ وە چی دەڵێن بەو کەسانەى کە زینا دەکەن لە پیاوان و ئافرەتان؟
خراپێتى زینا بە نیسبەت ئافرەتەوە
زینا ژیانى تێک دەدات و شەرەفى خۆى وكەس و كارى ئەدۆڕێنێ و خراپیشە بۆ ناوبانگ و سومعەتى خۆى وخێزانى .
وە سەرجێی پیاوەكەى خراپ ئەكات ئەگەر پیاوى هەبێت،وە ڕەنگە مناڵیشى بۆ بێنى لەپیاوێكى زیناكارى ترو خیانەتى لێ بكات و ئەویش بەدرێژایى تەمەنى نەفەقەى ئەكێشێ ومیراتیشى بۆجێ ئەهێڵێ دواى مردن ، وە بەناو ئەو پیاوەوە بانگ ئەكرێت و مناڵى ئەویش نین.
وەئەگەر ئافرەتەكەش پیاوى نەبێ و زیناى كردبێ ئەوا خەڵكانێك خۆى دوور ئەخاتەوە كەڕەنگە بەتەما بن بەشێوازى شەرعى بێنە داواى.
وەكەس ناچێتە داواى كەحاڵى بناسن هەتا ئەگەر ئەو پیاوە خۆشى خراپەكار بێ و هەرخۆشى ئەو خراپەى لەگەڵ كردبێ ناچێتە داواى،چونكە ڕقى لێ یەتى وەڕازى نابێ كەخێزانى بێ لەوەى كەئەزانێ كەخیانەتى لێ ئەكات.
جا ئافرەتە كە دواى زیناكە ژیانێكى زۆر سەرشۆڕانە و زەلیلانە ئەباتە سەر،هیچ پیاوێكى پاك داوێن نابێ بیپارێزێ وەهیچ خێزانێكیش نابێ بیپارێزێ جا واى لێ دێ كە لە ناو كەس و كارى ڕق لێ بووەو سەرەڕاى ئەمەش زیان بەشەرەفى خوشكەكانیشى ئەگەیەنێ لەوەى كەس ناچێتە داواى ئەوانیش چونكە خوشكى ئەون داواكاریان نابێ بەهۆى تاوانەى ئەوەوە.
وەسەبارەت بەپیاوە زیناكارەكەش ئەوە وەكو گورگى سەر لێشێواوى لێ دێ لەپەیوەستى بەئافرەتەوە وە ڕەنگە ببێتە هۆیەك بۆ تاقیكردنەوەو تووش بوونى یەكێك لەمەحرەمەكانى بەهەمان تاوانەوە وە سزایەك لەلایەن خواى گەورەوە ، وە دڵى ڕەش دەبێ و تام و چێژى تاوانەکە هەر زوو نامێنێ و غەم و خەفەت ڕووى تێ دەکات ، ئەمە جگە لە سزاى قیامەت کەچاوەڕێى دەکات گەر تەوبە نەکات بە ڕاستى .
زیانەكانى زینا
زینا زیانى زۆرە، لەوانە:_
1_لەناوچوونى وەچەكان و ستەم كردن لەنەوەكان.
2_زینا ئەبێتە هۆى تێكەڵ بوونى وەچەكان و تێك چوونى ڕەوشت.
3_زینا دڵكوێر ئەكاتەوەو ڕووناكیەكەى ئەكوژێنێتەوە،وەچاڵ بۆ نەفسى هەڵ ئەكەنێ و لەناوى ئەدات .
4- زینا سەربەرزى بۆ مرۆڤ نایەڵێ لەلاى خواو لەلاى خەڵكیش .
5- زینا بەرەكەتى تەمەن كەم ئەكاتەوە ،وەگەورە ڕاگرتنى خواو ترسان لێى لەناو دڵدا لاواز ئەكات.
هەر سەبارەت بە زینا و داوێنپیسی یەکێک لەخواناسان ئەفەرمێ:
داوێن پیسى ئەو عەیبەیە كەهەڕەشە لەماڵە بەرزەكان ئەكات و سەربەرزەكان سەرشۆڕ ئەكات وڕوومەت سپیىەكان ڕوو ڕەش ئەكات و زمانە پاراوەكان لاڵ ئەكات، وەئەو كەسەى كەملى لە هەموو كەسێك بەرزترو گەورەترە ڕەوانەى چاڵێك لە سەرشۆڕى و زەلیلى و بێ نرخى و ڕق لێ بوونەوە ئەكات كەئارامى بۆ نیە.
جا گەورەترین جۆرى عەیب و عار داكەندنى جلى ڕەوشت بەرزى و سەربەرزیە هەرچەند فراوان بێ، خاڵێكى ڕەشە هەركاتێ لكا بەهەر خێزانێكەوە هەموو لاپەڕە سپى یەكانیان پیس ئەكات، وەچاوەكان والێ ئەكات جگە لەڕەش وتارماییى هیچ نەبینن،وەئەو عەیب و عارەیە كەتەمەنى درێژە ئەكێشێ.
جاخوا لەناوى دا چ تاوانێكە وەخوا ئەو كەسەش لەناو دا كەهەڵدەستێ بەم كارە و تەوبەى لێ ناکا.
چەند چركەیەك
ئەى ئەو كەسەى كەخیانەتت لەئافرەت و شەرەف و شەرمى خەڵك كردووە وە هۆكارى بۆ بڵاوبوونەوەى بەد ڕەوشتى لەسەر زەوى.كوانێ ڕەوشت و سەربەرزیت؟چەندەها هاوسەرێتى نێوان پیاوو ژنت تێكداوە وەچەندەها كچى بەشەرمت سەر بڕیوە بەچەقۆى بەدڕەوشتى و ئارەزوو بازى وەئێستا ئەوان دیلى ماڵن لەبەندینخانەى سەر شۆڕیدا كۆت و زنجیر كراون دواى ئەوەى بەپەیمانە درۆینەكانت لەخشتەت بردوون خۆى وخێزانیت سەرشۆڕ كردووە ئەمەیە مەردایەتى؟
ئەى ئەو کەسەى کە خەریکى زینا و داوێن پیسیت سوێندت دەدەم بەخوا ڕازى دەبیت خەڵك لەگەڵ دایك و خوشک وخێزانت داوێن پیسى بكەن؟ ئەگەر بەمە ڕازی بیت ئەوە پەنا بەخوا تۆ (دیوث) یت وەڕۆژى قیامەت خوا نەسەیرت ئەكات و نەتەزكیەت ئەكا وەسزایەكى توندى بۆ ئامادەكردوویت.
وەبڕوا ناكەم ڕازی بیت،وەئەگەر وابێ كەواتە خەڵكیش ڕازی نین وا لەدایكیان بكرێ،وەئەگەر تۆ بۆخوشك و كچ و پورت ڕازى نەبیت خەڵكیش هەروا بۆ خوشك و كچ و پوریان ڕازى نین،جائایا نامووسى خەڵك بۆ تۆ حەڵاڵە و نامووسى تۆش بۆ خەڵكى حەرامە؟؟!!
ئایا ڕەحم ناكەى بۆ دایك و خوشكەكانت كەئەمەیان تووش بێت وەئایا ناترسى وڕەحم ناكەى بەكچەكەت كەئەوەى بەكچى خەڵك ئەیكەى بەویش بكرێ؟
ئەى ئەو ئافرەتەى کە داوێن پیسى دەکەى :
ئەى ئەو كەسەى مەدالیاى شەرەفت بەدەستى خۆت پچڕاندووەو بوویتە مایەى شەرمەزارى بۆ خۆت و خێزانەكەت هەموویانت لەبەرزی یەوە فڕێ داوەتە بۆگەنى و سەرشۆڕى و بەدبەختى.
پەڕە سپی یەكانى پەڕاوى سەربەرزى خێزانەكەت ڕەش كردۆتەوە لەپێناو ئارەزوو بازی و بەد ڕەوشتى خۆت.
ئەى باشە لەخوا ناترسى سزات بدات؟ كوانێ عەقڵت؟ كوانێ شەرمت؟
سزاى دونیاو پاشە ڕۆژ چاوەڕێتە باشە خۆكارەكانت ئاشكرابن خۆت و خێزانت سەرشۆڕدەبن.
تێبفكرە،پەوەردگار چاودێرە بەسەرتەوە مردنت زۆر باشترە بۆ خێزانەكەت لەو كردەوەى كەپێی هەڵساوى بەئاشكرا.
بیر بكەرەوە لەخوا بترسە بگەڕێوە بۆلاى خوا دەرگاى پەشیمانى واڵایە تاوەكو نەمردوویت.
لەكۆتاییدا
ئەى ئەو كەسانەى بەم دەردەوە گیرۆدەبوون باش بزانن خواى پەروەردگار چاودێرە بەسەرتانەوە وئاگاى لێتانە.بائەم ئارەزووە لەخشتەتان نەبات ئەم كردەوە ئاژەڵیە ئەنجام بدەن،ئێوە ناتوانن لەبەرچاوى هەر مرۆڤێكدا تەنانەت منداڵیش بێت ئەم كردەوەیە بەئاشكرا ئەنجام بدەن، ئەى چۆن بەرامبەر خواى گەورە كەچاودێرە ئەتوانن ئەنجامى بدەن؟.
كوا بەگەورە زانینى خوا؟
كوا شەرم لەخوا؟
كوا باوەڕتان بەخوا؟
كواترسان لەخوا؟
مردنتان لەیادچوو؟
ئەى ناڕەحەتیەكانى سەرەمەرگ و ناخۆشی و تەنهایی ناوگۆڕ؟
ئێوە ڕێگاى دوورتان لەڕێگەیە پڕە لەنارەحەتى و ئازار وئاگر،ناتوانن بەرگەى ئەو خەموو سزایانەى پاشە ڕۆژ بگرن.
دواجار ئەم ئارەزوو كردەوەیە ڕێگاى بەرەو مردن و پاشە ڕۆژتان لەیاد نەباتەوە بۆلاى خوا بگەڕێنەوە،دەرگاى پەشیمانى واڵایە پێش ئەوەى مردن بێتە میوانتان و بەگۆڕ شاد بن.