تایبەت کردنى جێگایەک لە ماڵدا بۆ نوێژ وعیبادەت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تایبەت کردنى جێگایەک لە ماڵدا بۆ نوێژ وعیبادەت
پرسیار:

حوکمی دەس نیشان کردن و تایبەت کردنی جێگایەک یان ژوورێک لەماڵدا چی یە بۆ عیبادە کردن و نوێژ کردن ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروستە و هیچی تێدا نی یە دەس نیشان کردن و تایبەت کردنی جێگەیەک لەماڵدا بۆ عیبادە کردن و نوێژ کردن ، وە لەسوننەتدا  بەڵگە هاتووە لەسەر دروستێتی ئەو کارە ، وە زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله دەفەرموێ : دروسته لەماڵدا جێگایەک تایبەت بکرێت ونوێژی سوننەتی تێدا بکرێت وبۆن خۆش بکرێت .

دروستە و هیچی تێدا نی یە دەس نیشان کردن و تایبەت کردنی جێگەیەک لەماڵدا بۆ عیبادە کردن و نوێژ کردن
وە لەسوننەتدا  بەڵگە هاتووە لەسەر دروستێتی ئەو کارە .

بەداخەوە خەڵک لەماڵدا جێگایەک تایبەت دەکەن بۆ نووستن و دانەیەک بۆ مەتبەخ و دانیەکی تر بۆ تەلەفیزۆن ..هتد ، بەڵام بێ ئاگان لەوەی ژوورێک تایبەت کەن بۆ عیبادەت و نوێژ کردن لە کاتێکدا ئەمە یەکەم کاری هاوەڵان وسەلەفی ساڵەح بوو بەشێوەیەک یەکێکیان جێگایەکی تایبەت دەکرد بە مزگەوتی ماڵ بۆ نوێژ کردن   .

جا مزگەوتی ماڵ : ئەو جێگەیەیە کەخاوەن ماڵ بۆ نوێژی سوننەت و قورئان خوێندن و یادی خوا بەکاری دێنێت ، جا ئەو جێگەیە یان ژوورێکی کامڵە ویاخود بەشێکی ژوورەکەیە  ، بەڵام حوکمی مزگەوتی نی یە ، وسوننەت نییە کاتێ کەسێک دێتە ناویەوە نوێژی سڵاوی مزگەوت( تحية المسجد ) بکات ، وە دروست نی یە ئیعتکافی تێدا بکرێت ، وڕێگری ناکرێت لەچوونە ژوورەوەی ئافرەتێک کەلە سوڕی مانگانەدا بێت ویاخود کەسی لەش گران  .

سەبارەت بە بەڵگەى ئەم کارە لە سوننەتدا : 

 مەحمودی کوڕی ڕەبیع دەڵێت : (أَنَّ عِتْبَانَ بْنَ مَالِكٍ كَانَ يَؤُمُّ قَوْمَهُ وَهُوَ أَعْمَى ، وَأَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ! إِنَّهَا تَكُونُ الظُّلْمَةُ وَالسَّيْلُ ، وَأَنَا رَجُلٌ ضَرِيرُ الْبَصَرِ ، فَصَلِّ يَا رَسُولَ اللَّهِ فِي بَيْتِي مَكَانًا أَتَّخِذُهُ مُصَلَّى ، فَجَاءَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَ : أَيْنَ تُحِبُّ أَنْ أُصَلِّيَ ؟ فَأَشَارَ إِلَى مَكَانٍ مِنْ الْبَيْتِ ، فَصَلَّى فِيهِ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) رواه البخاري (667) ، ومسلم (33) .
واتە : عوتبانی کوڕی مالیک پێش نوێژی بۆ گەلەکەی دەکرد ونابینا بوو ، و بەپێغەمبەری خوای  صلی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ گوت : ئەی پێغەمبەری خوا صلی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هەندێ جار دونیا تاریکە وبارانیش دەبارێت وڕێگاکە دەبێتە قوڕ ، ومنیش پیاوێکی نابینام ،  ئەی پێغەمبەری خوا صلی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەماڵەکەم دا نوێژ بکە و من دەیکەم بەشوێنی نوێژ کردنم ، پێغەمبەری خوا صلی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چوو بۆ لای وفەرمووی : لەکوێدا پێت خۆشە نوێژ بکەیت ؟
ئاماژەی کرد بۆ جێگەیەک لەماڵدا ، پێغەمبەری خواش صلی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نوێژی تێدا کرد .

ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
  "وفيه : أنه لا بأس بملازمة الصلاة في موضع معين من البيت ، وإنما جاء في الحديث النهي عن إيطان موضع من المسجد للخوف من الرياء ونحوه" انتهى ."شرح مسلم" (5/161) .
واتە : ئەم فەرموودەیە ئەوەی لێ فائیدە دەکرێت :
دروسته لەماڵدا جێگایەک تایبەت بکرێت بۆ نوێژ ، ئەوەی هاتووە لەڕێگری کردن لەدیاری کردنی جێگایەک لەمزگەوتدا ئەوا لەترسی ڕیایە  .

 وە الحافظ ابن رجب رحمه الله دەڵێت  :
مزگەوتەکانی ماڵ بریتین لەشوێنی نوێژ کردن ، وسەلەف عادەتیان وا بوو لەماڵدا جێگایەکیان تایبەت دەکرد بەنوێژ کردن .
جا ئەم مزگەوتانە هیچ حوکمێکی مزگەوتی گشتی نایگرێتەوە و واجب نی یە کەسێک لەجەنابەت وحەیزدا بێت بپارێزرێت و نەچێتە ئەو شوێنەیە .
ئا ئەمە مەزهەبی هاوەڵانی ئێمە و زۆر لە فوقەهاکانە  .

وە بەنیسبەت نوێژ کردن بەجەماعەت لەو جێگایەی کە تایبەت کراوە لە ماڵ بۆ نوێژ کردن ئەو پاداشتە بەدەست نایەت کە لەمزگەوتدا دەست دەکەوێت ، بەڵکو حوکمی ئەو کەسەی هەیە کە وازی لەمزگەوت هێناوە و لەماڵدا جەماعەت دەکات  .

جا لەهەموو حاڵەتێکدا  ؛ پێویستە ڕێز لەو جێگەیە بگیردرێت کەلەماڵدا تایبەت کراوە بەنوێژ کردن وبەپاکی ڕابگیردرێت  .

ثەوری لەبارەی ئەو مزگەوتانەوە دەڵێت کەلەماڵدا بونیاد دەنرێت : ڕێزی لێ دەگیردرێت بەڵام بەپیرۆز دانانزێت  ، و تایبەت دەکرێت بەنوێژ و هیچ شتێکی تێ ناکرێت (بۆ نمونە وەکو ئیعتیکاف چونکە حوکمى مزگەوتى نیە).
"فتح الباري" لابن رجب (2/377-380) .

وە الشيخ بن باز رحمه الله لەم بارەیەوە دەڵێت :
دروسته لەماڵدا جێگایەک تایبەت بکرێت ونوێژی سوننەتی تێدا بکرێت وبۆن خۆش بکرێت .

تێبینى : دیارى کردن و تایبەت کردنى ئەم شوێنە لە ماڵدا بۆ نوێژى فەرز نیە چونکە واجبە پیاوان نوێژە فەرزەکانیان لە مزگەوت بە جەماعەت بکەن ، نەک بە بیانوى تایبەت کردنى ئەم شوێنەوە کەمتەرخەمى بکەن لە نوێژى جەماعەت .

سەردان: ٢,٥٧٣ بەش: نوێژ