دروستە ئافرەت پێش مارە بڕین لەگەڵ ئەو کەسەى هاتۆتە خوازبێنى بچێتە دەرەوە و پێکەوە وێنە بگرن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە ئافرەت پێش مارە بڕین لەگەڵ ئەو کەسەى هاتۆتە خوازبێنى بچێتە دەرەوە و پێکەوە وێنە بگرن ؟

ئافرەت پێش مارە بڕین نامەحرەمە لەو پیاوە ، بۆیە درووست نی یە بۆ ئەو کەسەی داوای کردووە لەگەڵی دەرچێت و یاخود چەند وێنەیەکی لە لای خۆی دانێت و بیپارێزێت ، یاخود بەتەنها لەگەڵیدا کۆبێتەوە و هەروەها بچێتە دەرەوە ، هەموو ئەم کارانە حەرامن ، وکارێکی زۆر نەشیاون کە هەندێ کەس گوێی پێنادەن و کەم تەرخەمن لەئاستیدا ، عومەری کوڕی خەتاب ــ خوا لێی ڕازی بێت ــ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر ــ صلی الله علیه و سلم ــ فەرمووی : « لا يخلون رجل بامرأة إلا كان ثالثهما الشيطان » أخرجه أحمد والترمذي وحسنه .
واتە : هیچ پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێکی بێگانەدا بەتەنها کۆنابێتەوە لەجێگەیەکدا ئیلا شەیتان سێیەمیانە و لەخشتەیان دەبات .
محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى
(1345هـ - 1434هـ)

سەردان: ٣,٥٤١ بەش: ئافرەتان