ئایا سفورى چیە؟ وە چ سزایەک بۆ ئافرەتانى سفور دانراوە لە قیامەتدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سفورى چیە؟ وە چ سزایەک بۆ ئافرەتانى سفور دانراوە لە قیامەتدا؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
سفوری بریتى یە لە دەرخستنی جەستەی ئافرەت بە شێوەیەك كەوا رووت بێت و پۆشتە و داپۆشراو نەبێت، پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((الـمرأة عورة)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2688)] .
واتە: جەستەی ئافرەت عەورەتە.
عەورەتیش دەبێت پۆشتە و داپۆشراو بێت بە پۆشاك و حیجابی شەرعی بەڵام ئەگەر ئافرەتێك هەندێك لە جەستە و لاشەی خۆی نەپۆشی بێت ئەوا بەو ئافرەتە دەگوترێت ئافرەتێكی سفورە واتە رووتە و پۆشتە نى یە.
سفوریش ئافرەت مەحروم و قەدەغە دەكات لە چونە ناو بەهەشتەوە و ئەوەندەش دووری دەخاتەوە لە بەهەشت كەوا هەست بە بۆنی بەهەشت نەكات وەك لە فەرموودەیەدا باس كراوە:
پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:((صنفان من أهل النار لم أرهما بعد: قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونساء كاسيات عاريات، مائلات مميلات رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)) [صحيح مسلم] .
واتە: دوو كۆمەڵ لە خەڵكی دۆزەخ نەمبینیون: كۆمەڵێكیان قامچیان پێ یەو وەك كلكی مانگا وایە پێی ئەدەن لە خەڵكی، وە كۆمەڵەكەی تریان ئافرەتانێكن جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن، و لە ڕێگە بە لەنجەو لار دەڕۆن تا سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕابكێشن، قژیان ئەبەستن و كۆی دەكەنەوە لە سەر تەوقی سەریان وەك كۆپارەی ووشتر (البخت)ی لێ دەكەن، ئا ئەم ئافرەتانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن، لە گەڵ ئەوەی بۆنی چەندەها ساڵ بۆنی دەڕوات. ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەكی ڕوون و ئاشكرای تیایە بۆ ئەو ئافرەتانەی كە حیجابی شەرعی ناپۆشن یان جلیان لە بەردایە بەڵام ڕووتن واتە یان جلەكانیان كورتە و بەشێك لە ئەندامەكانی لەشی بەدەر دەكەوێت یان تەنكە و لاشەی دیارە یان تەسكە، بێ گومان دیارە تاوانەكە زۆر گەورەیە. ئەگەر نا چۆن بەهۆی ئەم تاوانەوە ناچنە بەهەشت. بەڵكو (سبحان الله) هەر بۆنی بەهەشتیش ناكەن. جا لەو هەڕەشە گەورە تر هەیە. (پەنا بەخوای گەورە.)
هەروەها پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((ثلاثة لا تسأل عنهم - يعني لأنهم من الـهالكين-: رجل فارق الجماعة وعصى إمامه ومات عاصياً، وأمَة أو عبد أبق فمات، وامرأة غاب عنها زوجها، قد كفاها مؤونة الدنيا، فتبرجتْ بعده، فلا تسأل عنهم)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (542)] .
واتە: سێ جۆرە كەس هەن سەبارەتیان هیچ پرسیار مەكەن ـ واتە: تیاچوون ـ پیاوێك لە كۆمەڵی موسڵمان دوور بكەوێتەوە سەرپێچی سەركردەی موسڵمانانى كردبێت و لە سەر ئەم سەرپێچی یە بمرێت، وە كۆیلەیەك ڕابكات لەژێر دەستی خاوەنەكەی و نەگەڕێتەوە تا دەمرێت، و ئافرەتێك پیاوەكەی بڕوات و سەفەر بكات و هەموو پێویستی یەكانی بۆ دابین كردبێ لە گەڵ ئەمەدا بچێت خۆی دەربخات وجوانی خۆی بۆ پیاوانی نا مەحرەم بەدەربخات.
هەروەها پێغەمبەر () لەو شتانەی كە لە سەری بەیعەتی لە ئافرەتان وەردەگرت دووركەوتنەوە بوو لە سفوری و جوانی دەرخستن وەك لەفەرموودەكەی (أميمة بني رقيقة) هاتووە كە بەیعەتی دا بە پێغەمبەر () پێغەمبەریش () فەرمووی هاوەڵ بۆ خوا بڕیار نەدەی وە دزی نەكەی وە زینا نەكەی وە مناڵەكانی خۆت نەكوژی وە بوختیان بۆ كەس هەڵنەبەستی وە هاوارو شیوەن و ڕۆڕۆ نەكەی وە جوانی لەشت بەدەر نەخەی بۆ بێگانە [جلباب المرأة المسلمة ص: (121) ] .
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٩,٨١٦ بەش: ئافرەتان