كاتێك خه‌ڵكى هه‌ڵده‌ستن به‌ساز دانى یادى له‌دایك بوون و زۆر كارى تر‌ى نادروست بیانوى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه گوایه پێغه‌مبه‌ریان (ﷺ) خۆش ده‌وێت و ئه‌م كارانه‌یان به‌ڵگه‌ى خۆشه‌ویستى و وه‌فاداریى یه بۆ پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) له به‌رئه‌وه به پێویستى ده‌زانم به كورتى حوكمى خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) و چۆنیهتهكهى بخه‌مه رِوو بۆ ئه‌وه‌ى خۆشویستنه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى شه‌رعى بێت و پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رگرین نه‌ك كارێك بكه‌ین ببێته مایه‌ى تاوان باربوون و سه‌ركێشێت بۆ كه‌وتنه ناو هاوبه‌شى په‌یدا كردن و پووچ بوونه‌وه‌ى كرده‌وه‌كانمان.
بڵێ خواى په‌روه‌ردگار له زۆر ئایه‌تى قورئاندا ئاماژه به فه‌زڵ و قه‌درى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌دات و سيفه‌تى به‌رزى بڕواداران رِادهگهیهنێت كه خۆشویستن و به‌گه‌وره گرتنى پێغه‌مبه‌ره (ﷺ) به‌ڵام له سنوورى خۆیدا نه‌ڵێى كه‌م بكه‌ین نه‌ڵێى زیاد بكه‌ین ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُلِهِ وَ تُعَزِرُوهُ وَ تُوَقِرُوهُ) (فتح:9)، واته: (بۆ ئه‌وه‌ى بڕوا بهێنین به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى و به گه‌وره‌ى بگرن و پشتگیرى لێ بكه‌ن) .
وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش (ﷺ) له چه‌ندین فه‌رموده‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئیمانى هیچ بڕوادارێك ته‌واو نابێت تا پێغه‌مبه‌رى (ﷺ) له‌خۆى و دایك و باوك ومنداڵ و هه‌موو خه‌ڵكى خۆشتر نه‌وێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
(لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده و ولده والناس أجمعين)(1) واته: (هیچ یه‌كێ له ئێوه بڕواى ته‌واو نابێت تاوه‌كو من خۆشه‌ویستر نه‌بم به‌لایه‌وه له‌دایك و باوكى و منداڵـى و له‌هه‌موو خه‌ڵكى).
ته‌نانه‌ت له ڕیوایه‌تێكى تردا هاتووه كه (عبداللهى كوڕى هشام) ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت:
(كنا مع النبي (ﷺ) وهو أخذ بيد عمر بن الخطاب، فقال له عمر: يارسول الله، لأنت أحب إلـي من كل شئ إلا نفسي، فقال النبي ((ﷺ): لا والذي نفسي بيده، حتى أكون أحب اليك من نفسك، فقال عمر، فإنه الآن والله لأنت أحب إلي من نفسي، فقال االنبي (ﷺ) ألآن يا عمر)(2) .
واته: (ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بووین (ﷺ) ده‌ستى (عومه‌رى كورِى خطاب)ى گرتبوو، (عومه‌ر) پێی فه‌رموو، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا تۆ له‌هه‌موو شتێك لام خۆشه‌ویست تر‌ى ته‌نها له‌خۆم نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) فه‌رمووى: نه‌خێر سوێند به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته (بڕوات ته‌واو نابێت) تا خۆشه‌ویست تر نه‌بم به‌لاته‌وه له خۆیشت، ئه‌مجا (عومه‌ر) پێی فه‌رموو ، والله ئائێستا تۆ له خۆیشم خۆشه‌ویست تریت به‌لامه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) فه‌رمووى، ئێستا ئه‌ى عومه‌ر (بڕوات ته‌واوه)).
كه‌واته
له‌مه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) زیاتر له نه‌فس و سامان و كه‌س و كار‌و هه‌موو خه‌ڵكى مه‌رجى ته‌واو بوونى ئیمانه، وه پێ ئه‌مه ئیمانى هیچ كه‌سێك ته‌واو نابێت.
پاشان پێویسته بزانین خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) چۆن ده‌بێت و قورئان چۆن رِێنموییمان ده‌كات بۆی ، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
(قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ) (آل عمران:31) .
واته: (بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن خواتان خۆش ده‌وێت شوێن من بكه‌ون، ئه‌وسا خوایش ئێوه‌ى خۆش ده‌وێت و له تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت، وه خوا لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه).
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆشویستنى خوا‌و پێغه‌مبه‌ركه‌ى (ﷺ) به‌شوێن كه‌وتنى به‌رنامه‌كه‌یان و به‌جێ هێنانى فه‌رمانه‌كانیان ده‌بێت، واته ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێیت پێغه‌مبه‌رم (ﷺ) خۆ شدهوێت ته‌نها شوێن ڕێبازه‌كه‌ى ئه‌و بكه‌وه‌و فه‌رمانه‌كانى به‌جێ بهێنه‌و سوننه‌ته‌كانى زیندوو بكه‌ره‌وه‌و به‌رگریان لێ بكه له دژى ئه‌وانه‌ى پشتیان كردوه‌ته سوننه‌ت و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو داهێنراوه‌كان كه‌وتون، ئه‌وسا به كرده‌وه سه‌لماندووته كه خۆشت ده‌وێت .
وه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:
لو كان حبك صادقا لأطعته فإن المحب لمن یحب مطيع
وه ئیمامى (زه‌مخشه‌رى) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت:
(أراد أن يجعل لقولهم تصديقاً من عمل فمن إدعى محبته و خالف سنة رسوله فهو كذاب و كتاب الله يكذبه …)(3) .
واته: (خواى په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت رِاستى وته‌كانیان ده‌ربخات به‌كرده‌وه، جا هه‌ر كه‌سێ ئیدیعاى خۆشویستنى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى (ﷺ) كرد به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) كارى ده‌كرد ئه‌وه درۆزنه‌و كتێبه‌كه‌ى خوا به‌درۆ ده‌خاته‌وه…)
وه هه‌روه‌ها ئیمامى (ابن القیم) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌رباره‌ى ڕاستێتى به گه‌وره گرتن و خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان ده‌فه‌رموێت:
(وتعظيم الأنبياء و الصالحين و محبتهم إنما هي بإتباع ما دعو إليه من العلم النافع و العمل الصالح، و اقتفاء آثارهم و سلوك طريقتهم، دون عبادة قبورهم و العكوف عليها و إتخاذها أعياداً، فإن من أقتفى لأثارهم كان متسببا إلى تكثير أجورهم بإتباعه له‌م، و دعوة الناس إلى إتباعهم، فإذا أعرض عما دعوا إليه و اشتغل بضده حرم نفسه و حرمهم ذلك الأجر، فأي تعظيم له‌م و إحترام في هذا)(4) .
واته: (به‌گه‌وره گرتنى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و خۆشویستنیان به شوێن كه‌وتنى ئه‌و شتانه ده‌بێت كه ئه‌وان بانگه‌وازیان بۆ كردووه له زانستى به‌سودو كرده‌وه‌ى چاكه، وه به‌دوا رِۆیشتنیان و رِێگرتنهبهریان، نه‌ك په‌رستنى گۆرِهكانیان و دۆش دامان به‌ده‌وریداو كردنى به شوێنى جه‌ژن و ئاهه‌نگ، چونكه هه‌ر كه‌سێك به‌دواى ئه‌واندا بڕوات ئه‌وه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ زیاد بوونى پاداشتیان به‌هۆى شوێن كه‌وتنى ئه‌وان و بانگه‌واز كردنى خه‌ڵكى بۆ شوێن كه‌وتنیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتى كرده ئه‌وه‌ى ئه‌وانه بانگه‌وازیان بۆ كردووه‌و خۆى خه‌ریك كرد به دژى ئه‌وشتانه‌وه ئه‌وه خۆیى و ئه‌وانیشى بێ به‌ش كردووه له‌و پاداشته، ئیتر ئه‌مه چ به‌گه‌وره گرتن و رِێز لێنانێكى تێدایه؟)
كه‌واته
خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) به‌وه نیه گۆرانى به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌یت و ڕه‌قس و ده‌هۆڵ و زوڕنا لێ ده‌یت له یادیدا!! یان هاوار بۆ كردن و لێ پاڕانه‌وه‌و وه‌سف كردنى به چه‌ند شتانێك كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندى خواى په‌روه‌ردگارن، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) به‌ریه له‌هه‌موو ئه‌م شتانه و له ژیانیدا ڕێگرى لێ كردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
(لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبد فقولوا عبد الله ورسوله) واته: (هه‌ڵم مه‌نێن وه‌ك گاوره‌كان (عیساى كوڕى مه‌ریه‌م) یان هه‌ڵنا، من ته‌نها به‌نده‌یه‌كم، بڵێن به‌نده‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا).
وه لێره‌دا ڕوده‌كه‌مه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى دیعایه‌ى خۆشویستنى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌كه‌ن ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ڕاستى پێغه‌مبه‌رت خۆش بوێت؟!
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته هاوهڵـى له به‌هه‌شتدا؟
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بهرشهفاعهتى بكه‌ویت لهدوارڕۆژدا؟
ئه‌وه
1-شوێن ڕێبازه‌كه‌ى بكه‌وه
2-و فه‌رمانه‌كانى به‌جێ بهێنه
3- وهسونهتهكانى زیندووبكهرهوهو به‌رگرییان لێ بكه
4-وه خۆت به‌دووربگره لهداهێنراوهكان ودژایه‌تى یان بكه
5- وهخزمهتى فهرموودهكانى بكه
6- و به‌رده‌وام سه‌ڵاواتى لێبده
ئه‌وسا به‌ویستى خوا به‌مه‌رام ده‌گه‌یت وئاسوده ده‌بیت به شه‌فاعه‌تى له ڕۆژى قیامه‌تدا .
============================
(1) فتح الباري – كتاب لإيمان 1/80/رقم: 15
(2) فتح الباري – كتاب الأيمان و النذور /11/641 - 642/رقم: 6633.
(3) البحر المحيط /2/499، لأبي حيان ألأندلوسي.
(4) أغاثة اللهفان /1/241/ ابن القيم.