دوو خوشکم هەیە و حیجاب ناکەن و دایکم دەڵێ هەرکات گەورە بون خۆیان حیجاب دەکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوو خوشکم هەیە و حیجاب ناکەن و دایکم دەڵێ هەرکات گەورە بون خۆیان حیجاب دەکەن
پرسیار:

من گەنجێکم سوپاس بۆ خوا ماوەی چوار مانگە خودا هیدایەتی داوم ، ومن توشی شۆک بووم کاتێ بینیم خەڵک بەو فراوانیە کەوتوونەتە بیدعە وتاوان وسەرپێچی یەوە . 
مامۆستا من لەخێزانێکدا دەژیم سوپاس بۆ خودا هەموویان نوێژ دەکەن ودوو خوشکم هەیە تەمەنیان ( 16,14 ساڵە) وئەوان حیجاب ناپۆشن وتەنها سەرپۆشێک دەپۆشن ، وکاتێ هەوڵیان لەگەڵیان دەدەم دایک دژم دەوەستێتەوە لەکاتێکدا خۆی حیجاب دەپۆشێت وپێم دەڵێت: هەرکات گەورەبوون خۆیان حیجاب دەپۆشن و من بەدەقی قورئانی پیرۆز فەرمانم پێکراوە ڕێز لەدایک وباوکم بگرم. 
وە ئەمەوێ بپرسم :
1- ئایە بێدەنگ بم و چاوەڕێ کەم تاوەکو خوشکەکانم گەورە دەبن ؟
2- ئایە پێچەوانەی دایک وباوکم هەڵسوکەوت بکەم و بەزۆر حیجابیان پێ بپۆشن ، بەتایبەت لەئێستادا دایک وباوکم بەتوندی دژ ئەم هەڵوێستەن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

داواکارم خودای پەروەردگار ئیمان وسوور بوونت زیاد بکات ، و ئێمە و ئێوەش دامەزراو و جێگیر بکات.
پێویستە بەردەوام بیت لەئامۆژگاری کردنى خوشکانت ، وەهەروەها ئامۆژگاری دایک و باوکت بکەیت و فەرمانی خودایان بیر بێنیتەوە ، بەڵام ئەوە بەنەرم و نیانی و لەسەرخۆی ، و هەوڵ بدە پەنا بەریتە بەر وتار و ئەو کتێبانەی کە باس لە واجبێتی حیجاب دەکەن ، کەلەم ئایەتە پیرۆزەدا فەرمانی پێ کردووە : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً ) الأحزاب / 59
واتە: ئەی پێغەمبەر (ﷺ) بڵێ بە ھاوسەرانت وبەکچانت و بە ئافرەتانی بڕواداران با عابا وباڵاپۆشەکانیان بدەن بەسەر خۆیاندا (خۆیان و جوانیانی پێ داپۆشن) ئەوە نزیکترە بناسرێن (بەداوێن پاک) تا بەھۆیەوە ئازار نەدرێن وە خوا لێبووردە و میھرەبانە
.
ئیمامی قوڕتبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : ( لەبەر ئەوەی عادەتی ئافرەتانی عەرەب دەرخستنی دەم وچاو بوو هاوشێوەی ئافرەتی کەنیزەک ، وهەموو ئەوانە وای دەکرد پیاوان تەماشایان بکەن ، ولێیان بڕوانن ، خوای گەورە فەرمانی کرد بەپێغەمبەرەکەی کرد فەرمان بەخێزان وکچ وئافرەتانی موسوڵمانان بکات خۆیان داپۆشن کاتێ دەردەچن بۆ بەجێ گەیاندنی پێداویستیەکانیان ، وئافرەتانی باوەڕداران پێش دابەزینی ئەم ئایەتە کاتێ دەردەچوون توشیان دەبوو بەتوشی کەسانی فاسقەوە وهاواریان لێ دەکردن ، وئەوانیش شکایەتیان بردە لای پێغەمبەر وئەم ئایەتە بەم هۆیەوە دابەزێ ).

وە ئەوەی کەهەندێ کەس دوو بارەی دەکەنەوە گوایە پێویست نییە کچ حیجاب بپۆشێ ئیللا دوای زواج کردنی یاخود دوای تەواو کردنی خوێندن وجگە لەمانەش ، هەموو ئەمانە هیچ ئەسڵ وبنەمایەکی نییە ، بەڵکو هەموو کچێکی پێگەیشتوو پێویستە حیجاب بپۆشێ جا تەمەنی 12 ساڵ بێت یاخود 18 وجگە لەمانەش . 

وە پێویستە دایک وباوکان ئەوە بزانن کە ئەوان مەسئول و بەرپرسن و لای خودا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەو منداڵانەی لەبەر دەستیانە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلائِكَةٌ غِلاظٌ شِدَادٌ لا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) التحريم / 6 .
 واتە: ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە خۆتان وکەس وکارتان بپارێزن لەئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی ئادەمی وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخەن) چەند فریشتەیەکی زبر وتوند وتیژی وان کە نافەرمانی خوا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ ئەدات وە چ فەرمانێکیان پێ بدرێت دەیکەن.

وە پێغەمبەری ئازیز فەروویەتی: (كُلُّكُمْ رَاعٍ ، وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، الْإِمَامُ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالرَّجُلُ رَاعٍ فِي أَهْلِهِ وَهُوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالْمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ فِي بَيْتِ زَوْجِهَا وَمَسْئُولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا) رواه البخاري (893) ، ومسلم (1829) .
واتە: هەمووتان شوان و بەرپرسن و بەرپرسیشن لەو شوانیەتی وبەرپرسیاریەتییە ، پیاو شوان وبەرپرسە لەماڵەکەی خۆیدا وبەرپرسیارە لەو کەسانەی لەژێر دەستیدان ، وە ژن شوان وبەرپرسە لەماڵەکەی مێردەکەیدا وبەرپرسیارە لەو کەسانەی لەژێردەستیدان.

وە هەروەها فەرموویەتی : "إن الله سائل كل راع عما استرعاه ، أحفظ ذلك أم ضيع ؟ حتى يسأل الرجل عن أهل بيته " رواه ابن حبان ، وصححه الألباني في غاية المرام برقم 271
واتە: خودا پرسیار دەکات لەبارەی ئەوەی کردووینی بەبەرپرسیاریان ، بزان پارستوویەتی یاخود بەزایەیی داوە ؟ تاوەکو پرسیار لەپیاو دەکرێت لەبارەی ماڵ ومنداڵەکەیەوە. 
والله أعلم.

سەردان: ١,٥٢٠ بەش: پەروەردەى منداڵ