حوكمى تەوەسول چییە؟
ئەمە پرسیارێكى گرنگە و پێمان خۆشە كەمێك بەدرێژى باسی ئەو بابەتە بكەین و دەڵێم:
تەوەسول: واتە دانانى وەسیلەیەك بۆ گەیشتن بە مەبەست و ئامانجێك. یان ویستى گەیشتن بە ئامانجێكى دیارى كراو.
ئەویش دەكرێت بە دوو بەشەوە:
بەشی یەكەم: ئەوەى كە ڕاست و صەحیحە، ئەویش بریتیە لە تەوەسول كردن بە وەسیلە و هۆكارێكى صەحیحى گەیەنەر بە داواكراوەكە و ئەوەش بەرزترین جۆرەكانى تەوەسولە وەكو ئەمانە:
جۆرى یەكەم: تەوەسول كردن بە ناوە جوانەكانى خواى گەورەوە، ئەوەش دوو شێوەیە:
شێوەى یەكەم: ئەوەیە كە لەسەر شێوازى گشتى بێت وەكو ئەوەى هاتووە لە فەرموودەكەى عبدالله ى كوڕى مسعود رضي الله عنه لە دوعاى غەم و دڵتەنگیدا دەڵێت: ((اللهم إني عبدك، ابن عبدك، ابن أمتك، ناصيتي بيدك، مضٍ في حكمك، عدل في قضاؤك، أسألك اللهم بكل اسم هو لك سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحداً من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن ربيع قلبي ...)) (١) الخ . جا لێرەدا تەوەسولە بە ناوەكانى خواى گەورە بەشێوەى گشتى.
شێوەى دووەم: ئەوەیە بەشێوەى تایبەت بێت بەوەى كە كەسێك تەوەسول بكات بەناوێكى تایبەت بۆ پێویستیەكى تایبەت كە گونجاو بێت لەگەڵ پێویستیەكەدا، وەكو ئەوەى لە فەرموودەكەى ئەبو بەكر رضي الله عنه هاتووە كاتێك كە داواى لە پێغەمبەرى خوا ﷺ كرد كە دوعایەكى فێربكات تا لە ناو نوێژەكەیدا بیخوێنێت ئەویش فەرمووى: ((قل اللهم إني ظلمت نفسي ظلماً كثيراً، ولا يغفر الذنوب إلا أنت، فاغفر لي مغفرة من عندك، وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم))(٢) جا لێرەدا دەبینین داواى لێخۆشبوون و ڕەحم پێكردنى لە خوا كرد و هاوكات تەوەسولى كرد بە دوو ناو لە ناوەكانى خواى گەورە كە گونجاون لەگەڵ ئەو داواكاریەدا كە ئەوانیش: ((الغفور)) و((الرحيم)) .
وە ئەم جۆرە لە تەوەسولەش دەچێتە ژێر فەرمایشتى ئەو ئایەتەى كە خواى گەورە دەفەرموێت: (وَلِلَّهِ الأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا )(الأعراف: من الآية180) واتە: وە بزانن كە خواى پەروەردگار كۆمەڵێك ناوى جوان و بەرز و پیرۆزى هەیە ، كە بەڵگەن لەسەر تەواوێتى شكۆدارى و مەزنێتى خۆى ، وە هەموو ناوەكانى جوان و پیرۆزن ، جا بە ناوە پیرۆزەكانى هەرچى داواكارى و پاڕانەوەتان هەیە لـێ بكەن. جا دوعاكەش لەم ئایەتەدا كە هاتووە هەردوو جۆرەكەى دوعا دەگرێتەوە كە بریتین لە دوعاى داواكارى و دوعاى عیبادەت.
جۆرى دووەم: تەوەسول كردن لاى خوا بە صیفاتەكانى و ئەویش دیسان وەكو تەوەسول كردنە بەناوە جوانەكانى و دوو شێوەیە:
الوجه الأول: أن يكون عاماً كأن تقول ((اللهم إني أسألك بأسمائك الحسنى وصفاتك العليا)) ثم تذكر مطلوبك .
شێوەى دووەم: ئەوەیە كە تایبەت بێت وەكو ئەوەى تەوەسول بكەیت لاى خوا بە صیفەتێكى دیارى كراوى تایبەت بۆ داواكاریەكى تایبەت، وەكو ئەوەى لە فەرموودەدا هاتووە كە دەفەرموێت: ((اللهم بعلمك الغيب، وقدرتك على الخلق، أحيني ما علمت الحياة خيراً لي، وتوفني إذا علمت الوفاة خيراً لي)) (٣) جا لێرەدا تەوەسولى تێدایە لاى خوا بەصیفەتى (( العلم)) و ((القدرة)) كە گونجاون لەگەڵ داواكاریەكەدا.
هەروەها تەوەسول كردن بە صیفەتی كردارى وەكو : اللهم صل على محمد وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم .
جۆرى سێ یەم: ئەوەیە كە مرۆڤ تەوەسول بكات لاى خوا – عزوجل- بە باوەڕهێنانى بە خواو پێغەمبەرەكەى ﷺ و دەڵێت: ((اللهم إني آمنت بك، وبرسولك فاغفر لي أو وفقني))، أو يقول: ((اللهم بإيماني بك وبرسولك أسألك كذا وكذا)) یان وەكو خواى گەورە دەفەرموێت: (إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لآياتٍ لأُولِي الأَلْبَابِ) (190) (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ)(191) إلى قوله: (رَبَّنَا إِنَّكَ مَنْ تُدْخِلِ النَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ) (192) )رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِياً يُنَادِي لِلإِيمَانِ أَنْ آمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الأَبْرَارِ) (آل عمران:190، 193)
واتە: بەڕاستى لە دروستكردنى ئاسمانەكان و زەوى بە بێ نموونەیەكى پێشوو ، وە لە بەدواى یەكدا هاتنى شەو و ڕۆژ ، و جیاوازیان لەڕووى درێژى و كورتیەوە چەندین بەڵگەى گەورە هەیە لەسەر یەكتاپەرستى خواى پەروەردگار بۆ ئەوانەى كە خاوەن عەقڵ و ژیریەكى ساغ و تەندروستن(190) ئەوانەى كە لەهەموو حاڵ و بارێكیاندا یادى خواى پەروەردگار دەكەن : بەوەستان و بەدانیشتنەوە و بەڕاكشانەوە ، وە تێدەفكرێن و بیردەكەنەوە لە دروستكردنى ئاسمانەكان و زەوى و دەڵێن : ئەى پەروەردگارمان ئەم دروستكراوانەت بە بێهودە نەهێناوەتە بوون ، تۆ لەوە پاك و بێگەردیت ، دەسا سزاى ئاگرمان لێدوربكەرەوە(191) ئەى پەروەردگارمان لە ئاگر ڕزگارمان بكە ، چونكە تۆ ـ ئەى خوایە ـ هەركەس بخەیتە ئاگرەوە بەهۆى گوناهى خۆیەوە ئەوا ئابڕووت بردووە و سووكت كردووە ، وە گوناهبارە ستەمكارەكان هیچ كەسێكیان نیە كە سزا و تۆڵەى خوایان لەسەر هەڵگرێت لە ڕۆژى زیندوبوونەوەدا(192) ئەى پەروەردگارمان بەڕاستى ئێمە گوێمان لە بانگخوازێك بوو ـ كە نێردراوى تۆ موحەممەد بوو ﷺ ـ ، بانگى خەڵكى دەكرد بۆ ئەوەى باوەڕ بە تۆ بهێنن و بەڕاستت بزانن ، و دان بنێن بە یەكتاپەرستى تۆدا ، و كار بە شەرع و بەرنامەكەت بكەن ، جا ئێمەش وەڵامى بانگەوازەكەیمان دایەوە و باوەڕمان بە پەیامەكەى هێنا ، و بەڕاستمان زانى ، سا خوایە لە گوناهەكانمان ببورە ، عەیب و كەموكوڕیەكانمان دابپۆشە ، و بمانگەیەنە بە پیاوچاكان(193). لێرەدا ئەو كەسە ژیرانە تەوەسولیان كرد بە باوەڕهێنانەكەیان بە خوا بەوەى كە لێیان خۆش بێت و تاوانیان بسڕێتەوە و لەگەڵ چاكەكاراندا بیانمرێنێت.
جۆرى چوارەم: ئەوەیە تەوەسول بكەیت لاى خواى گەورە – سبحانە وتعالى – بە كارو كردەوەى چاك، وەكو بەسەرهاتى ئەو سێ كەسەى كە چوونە نێو ئەشكەوتێكەوە بۆ ئەوەى شەو تێیدا بمێننەوە و تاوێرێك بەرى ئەشكەوتەكەى لێ گرتن و نەیانتوانى لاى بدەن، جا هەریەكەیان تەوەسولی كرد بە كردەوەیەكى چاكى خۆى كە ئەنجامى دابوو، بۆیە یەكێكیان تەوەسولى كرد لاى خوا بەچاك بوونى لەگەڵ دایك و باوكیدا و دوومیش بە پاكڕاگرتنى داوێنى و سێیەمیشیان بە وەفابوونى بۆ كرێكارێك، و هەموویان ووتیان: ((اللهم إن كنت فعلت ذلك من أجلك فافرج عنا ما نحن فيه)) واتە: خوایە ئەگەر ئەوەى كە كردوومە لەبەر تۆ بووە ئەوا رزگارمان بكە لەو ناڕەحەتیەى كە تێیداین. ئەوەبوو تاوێرەكە لاچوو، كە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر دروستێتى تەوەسول كردن لاى خوا بەكردەوەى چاكى خۆت.
جۆرى پێنجەم: ئەوەیە تەوەسول بكەیت لاى خوا بە باس كردنى حاڵى خۆت، واتە كەسەكە باسی پێویستى و حاڵى خۆى بكات بۆ خوا وەكو وتەكەى پێغەمبەر موسا ﷺ كە ووتى: ( رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ)(القصص: من الآية24) واتە: ئەى پەروەردگارم بەڕاستى من هەژارم بۆ هەر خێرێك كە لەلایەن تۆوە بۆم بێت وەكو خواردن . ئەوەبوو لەو كاتەدا برسێتى زۆرى بۆ هێنابوو . وە وتەكەى زەكەریاش نزیكە لەوەوە كە ووتى: (قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْباً وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيّاً) (مريم:4) واتە: فەرمووى : پەروەردگارم من تەمەنم گەورەبوو ، و ئێسكەكانم لاوازبوون ، و سپێتى بەناو پرچمدا بڵاوبووەوە، و پێشتریش بێ بەش نەبووم لەولآمدانەوەى پاڕانەوەكانم . جا ئەم جۆرانە لە تەوەسول هەموویان دروست و رێگە پێدراون چونكە هۆكارگەلێكى چاكن بۆ بەدەست هێنانى مەبەستێكى دیارى كراو بە هۆى تەوەسولەوە.
جۆرى شەشەم: تەوەسول كردن بە دوعاى پیاوچاكێك كە ئومێد دەكرێت وەڵامى دوعا بدرێتەوە، چونكە هاوەڵان رضي الله عنهم داوایان لە پێغەمبەرى خوا دەكرد ﷺ دوعایان بۆ بكات بەگشتى و تەنانەت دوعاى تایبەتیش، وەكو هاتووە لە بوخارى و موسلیمدا لە فەرموودەى ئەنەسى كوڕى مالكەوە رضي الله عنه كە دەڵێت: پیاوێك هاتە ژورەوە بۆ نێو مزگەوت و لەوكاتەدا پێغەمبەرى خوا ﷺ ووتارى دەدا و پیاوەكە وتى: ئەى پێغەمبەرى خوا، وا ماڵ وسەروەت لەناوچوون و رێگاكان بەستران داوا لە خوا بكە فریامان بكەوێت، پێغەمبەرى خوایش ﷺ دەستەكانى بەرزكردەوەو سێ جار فەرمووى: ((اللهم أغثنا)) جا وتارەكەى تەواو نەكرد ولەسەر مینبەر دانەبەزى هەتا ئاو لەنێو ڕیشیدا دەهاتە خوارەوە، و بارانەكە بۆ یەك هەفتەى تەواو بەردەوام بوو. وە بۆ هەینى داهاتوو هەمان پیاو یان یەكێكى تر دیسان هات و لەو كاتەدا پێغەمبەرى خوا ﷺ وتارى دەدا بۆ خەڵكى و پیاوەكە وتى: ئەى پێغەمبەرى خوا بووین بە ژێر ئاوەوە و بیناكان هەموو دەڕووخێن داوا بكە لەخوا كە بارانەكە بوەستێنێتەوە، ئەوەبوو پێغەمبەرى خوایش ﷺ دەستەكانى بەرز كردەوەو فەرمووى: ((اللهم حوالينا لا علينا)) جا ئاماژەى نەدەكرد بۆ هەر بەشێك لە ئاسمان ئیلا پاك دەبوویەوە لە هەور هەتا واى لێ هات خەڵكى لەبەر خۆردا و بەخۆرەتاو دەرچوون لە مزگەوت (٤).
وە جگە لەمەش چەندین ڕووداو هەن كە هاوەڵان داوایان لە پێغەمبەرى خوا كردووە ﷺ كە بەتایبەت دوعایان بۆ بكات، بۆ نمونە: جارێكیان پێغەمبەرى خوا ﷺ باسی ئەوەى كرد كە لەنێو ئوممەتەكەیدا حەفتاهەزار كەس هەن كەبەبێ حساب ولێپرسینەوە وسزا دەڕۆنە بەهەشتەوە ئەوانەش ئەوانەن كە لەكاتى نەخۆشیدا (لەبەر بتەوى تەوەكول وپشت بەخوا بەستنیان) روقیە و ئوتوكردن (بۆ برین ونەخۆشى) ناكەن و ڕەشبین نین وهیچ بە غەڕ نازانن وتەنها پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن، جا عكاشەى كوڕى محصن هەستا و وتى: ئەى پێغەمبەرى خوا داوا بكە كەمن یەكێك بم لەوان ئەویش فەرمووى: ((أنت منهم)) (٥)
جا ئەمەش لە جۆرى تەوەسولى دروست و ڕێگەپێدراوە كە كەسێك داواى دوعاى خێر لە كەسێك بكات كە ئومێدى ئەوەى لێ دەكرێت وەڵامى دوعاى بدرێتەوە، بەڵام ئەوەى تێدایە ئەو كەسەى كە دوعاكە دەكات مەبەستى سوود گەیاندن بێت بە خۆى و ئەو برایەى كە داواى دوعاى خێرى لێ كردووە، بۆ ئەوەى دوعایەكە تەنها بۆ خۆى نەبێت و لەخۆیدا كورت نەبێتەوە، چونكە ئەگەر تۆ مەبەستت خێربێت بۆ برایەكەت و بۆ خۆتیش ئەمە چاكەكردنە بۆى، لەبەر ئەوەى كە كەسێك بە پەنهانى دوعا بۆ براكەى بكات ئەوا فریشتە دەڵێن: "آمين ولك بمثل" و بەو شێوەیە دەبێتە یەكێك لە چاكەكاران بەم دوعایەى و خوایش چاكەكارانى خۆش دەوێت.
بەشی دووەم: تەوەسولى نادروست كە ئەویش :
ئەو جۆرە تەوەسولەیە كە مرۆڤ دەیكات بۆ لاى خوا كە لەبنچینەدا ئەو هۆكارە تەوەسول نییە، واتە لەشەرعدا سابت نەبووە كە ئەوە وەسیلەیە، چونكە تەوەسول كردن بەم شێوەیە نابەجێ و ناڕەوایە وپێچەوانەى شەرع وژیریە، وەكو ئەوەى كەسێك تەوەسول بكات لاى خوا بە دوعاى مردوویەك و داوا لەو مردووە بكات كە دوعاى خێرى بۆ بكات لاى خوا، ئەمەش وەسیلە و هۆكارێكى شەرعى و دروست نییە، چونكە مردوو كارو كردەوەى دەبڕێتەوە، و هەرگیز ناكرێت كەسێك لەپاش مردنى دوعاى خێر بۆ یەكێكى تر بكات، تەنانەت پێغەمبەرى خوایش ﷺ ، ناتوانێت دوعاى خێر بۆ یەكێك بكات لە پاش وەفاتى، هەربۆیە هاوەڵان رضي الله عنهم تەوەسولیان نەكرد بە دوعاى پێغەمبەرى خواوە ﷺ لەپاش مردنى، بۆ نمونە خەڵكى كاتێك كە تووشى وشكەساڵى و قاتى بوون لەسەردەمى عومەردا رضي الله عنه وتى:
((اللهم إنا كنا نتوسل إليك بنبينا فتسقينا، وإنا نتوسل إليك بعم نبينا فاسقنا))(٦) فقام العباس –رضي الله عنه- فدعا الله –تعالى- . واتە: خوایە ئێمە تەوەسولمان دەكرد لەلات بە پێغەمبەرەكەمان و تۆیش بارانت بۆ دەباراندین، وا ئێستا تەوەسولت بۆلا دەكەین بە مامى پێغەمبەرەكەمان و بارانمان بۆ ببارێنە، ئەوەبوو عەباسیش رضي الله عنه هەستا و دوعاى كرد. جا بۆیە لێرەدا ئەوە دەردەكەوێت كە ئەگەر داواكردن لە مردوو وڕێگەپێدراو بووایە و هۆكارێكى دروست بووایە ئەوا بەدڵنیاییەوە عومەر و سەرجەم هاوەڵان داوایان لە پێغەمبەرى خوا دەكرد ﷺ چونكە دوعاى پێغەمبەر ﷺ نزیكترە بۆ وەڵامدانەوە لە دوعاى عەباس رضي الله عنه كەوابوو ئەوەى گرنگە بیزانین ئەوەیە كە تەوەسول كردن لاى خوا بە داواكردنى دوعاى خێر لە مردوو تەوەسولێكى ناڕاست وناڕەوایە و دروست و حەڵاڵ نییە.
یەكێكى تر لە تەوەسولە ناڕاست و نادروستەكان ئەوەیە كە مرۆڤ تەوەسول بكات بە خاترى پێغەمبەر ﷺ ئەوەش لەبەر ئەوەى كە خاترى پێغەمبەر ﷺ سوود بەخش نییە بۆ داواكارەكە و تەنها سوود بە خودى پێغەمبەرى خوا دەگەیەنێت بەڵام بۆ كەسی داواكار سوودى نییە تاوەكو دوعاى پێ بكرێت لاى خوا، وە پێشتر باسی كرا كە تەوەسول واتە بەكارهێنانى وەسیلەیەكى بەرهەمدار. جا تۆ چ سوودێكت دەست دەكەوێت لەوەى كە پێغەمبەرى خوا ﷺ خاترى هەیە لا خوا؟! وە ئەگەر دەتەوێ تەوەسولێكى صحیح بكەیت ئەوا بڵێ: خوایە بەهۆى باوەڕهێنانم بە تۆ و پێغەمبەرەكەت یان بەهۆى خۆشویستنم بۆ پێغەمبەرەكەت یان هاوشێوەى ئەو دەستەواژانە بەكاربهێنە ئەوا تەوەسولێكى دروست سوودبەخشە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) تقدم تخريجه .
(٢) أخرجه البخاري، كتاب الأذان، باب الدعاء قبل السلام (834) ومسلم، كتاب الذكر والدعاء والتوبة والاستغفار، باب استحباب خفض الصوت بالذكر (2704) .
(٣) أخرجه النسائي، كتاب السهو، باب 62 (1304) .
(٤) أخرجه البخاري، كتاب الاستسقاء، باب الاستسقاء في المسجد الجامع (1013)، ومسلم، كتاب صلاة الاستسقاء، باب الدعاء في الاستسقاء (897) .
(٥) أخرجه البخاري، كتاب الطب، باب من اكتوى أو كوى غيره ... (5705)، ومسلم، كتاب الإيمان، باب الدليل على دخول طوائف من المسلمين الجنة بغير حساب (220) .
(٦) أخرجه البخاري، كتاب الاستسقاء، باب سؤال الناس الإمام الاستسقاء إذا قحطوا (1010) .