ئایا حوكمى هاواربردن و داواكردن چییه‌ له‌ غه‌یرى خوا، وه‌ك كه‌سێك هاواربه‌رێت و بڵێت یا موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه‌ وسلم - یا عه‌لى یا حوسێن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمى هاواربردن و داواكردن چییه‌ له‌ غه‌یرى خوا، وه‌ك كه‌سێك هاواربه‌رێت و بڵێت یا موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه‌ وسلم - یا عه‌لى یا حوسێن؟

داواكردن و هاواركردن له‌ غه‌یرى خوا شیركى گه‌وره‌یه‌ و گه‌وره‌ترین تاوانه‌ و ده‌رچوونه‌ له‌ ئاینى ئیسلام، واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ ته‌وبه‌ بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ داوا و پشت و په‌نا ته‌نها به‌ خواى گه‌وره‌ ببه‌ستێت هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ ] [النمل: ٦٢]. واته‌: كێ یه‌ به‌ فریاى ئه‌وكه‌سه‌دێت كه‌ له‌ كاتى ته‌نگانه‌ و سه‌خڵه‌تیدا هاوارى بۆ به‌رێت و كۆسپ و ناخۆشیان بۆلاده‌بات، وه‌ ئێوه‌ ده‌كاته‌ جێنشینى پێشینان له‌زه‌ویدا، ئایا په‌رستراوێك له‌گه‌ڵ خوا هه‌یه‌ به‌حه‌ق (بێگومان نه‌خێر نیه‌)، به‌ڵام ئێوه‌ زۆر كه‌م په‌ند وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رمووێت: [ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ يَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَنْ لَا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَنْ دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ ] [الأحقاف: ٥]. واته‌: كێ له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارت و گومڕا و سه‌لێشێواوتره‌ كه‌ له‌غه‌یرى خواى په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێته‌وه‌ و هاوارى بۆ ده‌كات كه‌ هه‌تا ڕۆژى قیامه‌ت (ئه‌و په‌رستراوه‌) وه‌ڵامى ناداته‌وه‌ و له‌ هاوار بۆ كردنه‌كانیان بێئاگان وه‌ كاتێك خواى گه‌وره‌ كۆیان ده‌كاته‌وه‌ حه‌شریان ده‌كات له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا هاوار بۆ كراوان (په‌رستراوه‌كان) ده‌بنه‌ دوژمنیان و خۆیان به‌رى ده‌كه‌ن له‌و په‌رستنانه‌ى كه‌ هاوه‌ڵ بڕیارده‌ره‌كان بۆیان ئه‌نجام دابوون
فَتاوى العَقيدة، الشَيخ محمد بن صالح العُثَيمين ، ص: (394 – 395).

سەردان: ٢,٢٦٧ بەش: شیرک و جۆرەکانى