حوکمـی خوێندنەوەی بورجەکان چیە؟ وە ئەگەر کەسێک باوەڕى پێ هەبێ و بە ڕاستى بزانێ حوکمى چیە؟
شیخ 'صالح آل الشیخ ' پەروەردگار بیپارێزێت وتویەتی ؛
ھەر کەسێک ئەو پەرەیە بخوێنێتەوە کە بورجەکانی تێدایە بە بیروباوەری وا بزانێ ئەو بورجە تایبەتە بە ڕۆژی لە دایک بوونی ، یاخود بیروباوەری وابێت کە کام بورجە گونجاوە بۆی و ئەوە بخوێنێتەوە کە تیایەتی، وەکو ئەوە وایە پرسیاری لە فاڵچیەک کردبێت ، بۆیە چل ڕۆژ نوێژی لێ وەرناگیرێت ، خۆ ئەگەر ئەوەی لەناو ئەو بورجانەدایە بە ڕاست دابنێت ئەوا بێباوەر بووە بەوەی دابەزییە بۆ سەر محمد صلی اللە علیە وسلم .
{ التمھید لشرح کتاب التوحید - لاپەرە ٣٤٩ }
سەبارەت بە مەترسی ڕۆیشتن بۆ لای فاڵچی و جادووبازەكان
پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى : ((مَنْ أَتَى عَرَّافَاً فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاَةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً)) صحيح مسلم رقم : (5782) .
واتە : هەركەسێك بچێتە لای فاڵچی یەك و پرسیاری لێ بكات ئەوا چل شەو نوێژی لێ وەرناگیرێت .
وە هەروەها فەرموویەتى : ((مَنْ أَتَى كَاهِنَاً فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ ﷺ)) صحيح سنن الترمذي رقم : (135) .
واتە : هەركەسێك بچێتە لای فاڵچی یەك و باوەڕی پێ بكات لەو قسانەی كە دەیكات ئەوا بە تأكیدی كوفری كردووە بەو قورئانەی كە دابەزیوە بۆ سەر محمد (ﷺ) .