هەندێك لە شوفێرەكان پارچە پەرۆیەكی ڕەش بە سەیارەكانیانەوە دەبەستن بە نیازی ئەوەی لە بەڵا وكارەسات دووریان بخاتەوە و ئیتر نەكەونە حاڵەتی ڕووداوی دڵتەزێنەوە ، جا ئایا ئێمە هەستین بە لێكردنەوەیان یان چی بكەین؟
ئەگەر بەستنی ئەو پارچە پەرۆیانە لەلایەن ئەو كەسانەوە بۆ ئەو مەبەستەیە كە باست كرد ئەوا دەبێت لا ببـرێن و لە لابردنیشیاندا فەزڵی لابردنی نوشتەى تێدایە و رزگار كردنی خاوەنەكانیشیانە لەو جۆرە تاوانە ، جا ئەمەش وەستاوە لەسەر ئەوەی بزانرێت ئەو پەرۆیە بۆ ئەو مەبەستە دانراوە كە زەرەری لێ دووربخـاتەوە ، ئەگەر وابوو ئەوا ئەو هەركەسێك بەرچاوی كەوت نابێ تێپەڕبێت هەتا لای نەبات چونكە باوەڕبوونە بە جگە لەخوا و خاوەنەكەی تووشی شیركی بچووك دێت و جۆرێكە لە جۆرەكانی مونكەر كە دەبێت بەدەست لاببرێت.
الشيخ صالح آل الشيخ حفظه الله