حوكمی نەفرین و لەعنەت كردن لە خەڵكانێكی خاوەن تاوان
ئایا دروستە نەفرین ولەعنەت لەخەڵكانێكی خاوەن تاوان یان ستەمكار بكرێت ، وەك ئەوەی كەسێك ستەمم لێبكات بەووتە بێت یان بەكردووە ، منیش بەو هۆیەوە نەفرین و لەعنەتی لێبكەم ، ئایا ئەمە دروستە یان نە ؟
شیاو و لایق نیە بۆ موسڵمان كەسێكی لەعنەتكار و زمان پیس بێت ، بەڵكو پێوویستە لەسەری زمانی بپارێزێت لە جنێو و قسەكردن بەخەڵك ، تەنانەت ئەگەر كەسێك جنێوی پێبدات و قسەی پێبكات ، پێویستە ئەو بەهاوشێوەی بەرامبەرەكەی وەڵام نەداتەوە ، چونكە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : { ﻭَﻟَﺎ ﺗَﺴْﺘَﻮِﻱ ﺍﻟْﺤَﺴَﻨَﺔُ ﻭَﻟَﺎ ﺍﻟﺴَّﻴِّﺌَﺔُ ﺍﺩْﻓَﻊْ ﺑِﺎﻟَّﺘِﻲ ﻫِﻲَ ﺃَﺣْﺴَﻦُ } [ فصّلت : ٣٤ ] .
وە لەوانەیە بەرامبەرەكەی شایستەی لەعنەت لێكردن نەبێت ئەو كاتە تاوانەكەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی .
فضيلة الشيخ العلامة : صالح بن فوزان الفوزان حَفِظَهُ الله تعالى