حوکمی سەیرکردنی فلیم کارتۆن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی سەیرکردنی فلیم کارتۆن
پرسیار:

ئایا رێگەپێدراوە دایک لە گەڵ منداڵەکانیدا سەیری فلیم کارتۆن بکات، ئەگەر هاتوو فلیمەکە بێ مۆسیقا وشتی قەدەغەکراو بوو؟

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
حوکمی سەیرکردنی فلیم کارتۆن بەندە لە سەر ناوەڕۆکی ئەو فلیمانە، جا ئەگەر هاتوو ئامانجدار بوو وحەرامکراوەکانی تێدانەبوو، وەك:  بیروباوەڕە خراپەکان ووێنەی ڕوت ونەشیاو ومۆسیقا و هەر حەرامکراوێکی تر ئەوا رێگەپێدراوە بۆ گەورە وبچوک سەیریان بکات .

 لەوانەیشە سەیرکردنی فلیم کارتۆنەکان لەلایەن باوک ودایکە بەمەبەستی دڵنیا بوون بێت لە نەبوونی قەدغەکراوە شەرعییەکان لەو فلیمانەدا، جا ئەگەر بەو مەبەستە بێت ئەوا مەبەستێکی چاک و نییەتێکی پاکە، لەوانیە دایک وباوک پاداشتی چاکە بدرێنەوە لەڕوانگەی دور خستنەوەی منداڵەکانیان لە خراپە.
   سەبارەت بە سەیرکردنی فلیم کارتۆنەکان لە لایەن کەسانی گەورەوە بەمەبەستی چێژ وەرگرتن وخۆشی ئەوا هەر چەندە رێگە پێدراوە ـ وەک لە پێشدا ووتمان ـ بەڵام دەبێت ئەو سەیرکردنە کارێکی دەگمەن بێت و کاتێکی کەمی بۆ تەرخان بکەن، دەبێت ئەوەیش بزانێت کە خوای گەورە پرسیاری لێدەکات دەربارەی تەمەن وگەنجێتی ئایا لە چیدا بە فیرۆیداوە، هەروەک چۆن لە فەرموودەی پێغەمبەرى خوا  هاتووە وپێشەوا ترمذي دەیگێرێتەوە (۲٤۱٦) کە پێغەممەر فەرموویەتی: ( لَا تَزُولُ قَدَمُ ابْنِ آدَمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عِنْدِ رَبِّهِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ خَمْسٍ : عَنْ عُمُرِهِ فِيمَ أَفْنَاهُ ، وَعَنْ شَبَابِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ ، وَمَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ وَمَاذَا عَمِلَ فِيمَا عَلِمَ ) ، وحسنه الشيخ الألباني رحمه الله في " صحيح سنن الترمذي " .

واتا: [نەوەی ئادەم لە رۆژی دواییدا پێ لە پێ نانێت تاوەکو پرسیاری دەربارەی پێنج شت لێ نەکرێت:

دەربارەی تەمەنی لە چیدا بەسەری بردبوو ؟

دەربارەی گەنجێتی لە چیدا پيرى كردو له چى دا بەكارى هێنا؟

دەربارەی سامانەکەی لەکوێ بەدەستی هێنابوو؟

وە لەچیدا خەرجی کردبوو؟

دەربارەی زانستەکەی چۆن کاری پێکردبوو ؟

سەردان: ٤,٤٨٧ بەش: هەمەجۆر