ئایا حوكمی ئەو کەسە چیە کە هەڵدەسێت بەکڕینی کاڵایەکی دزراو وە دەشزانێت دزراوە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بۆ موسڵمان حەڵال نیه کاڵای دزراو بکڕێت، ئەگەر بزانێت دزراوە، چونکە بەم ئیشەی دەبێتە یارمەتیدەری دزەکە، خوای گەورەیش دەفەرمووێ: ((وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ...)) المائدة: ۲.
واتە : وه ئێوه هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و ته‌قوای خوای گه‌وره [وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ] وه هاوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان و دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر یه‌كتری [وَاتَّقُوا اللَّهَ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ...