دەبینین بازاڕ و دوكانەكان لەشەوانی رەمەزاندا تا درەنگانی شەو كراوەن وپێشوازی لە كڕیاران دەكەن كە دەبێتە هۆی ئەوەی موسڵمانان بەرۆژی رەمەزان هەمووی بخەون, جا ئایا حوكمی ئەوە چیە؟
خاوەن دوكانەكان پێویستە لەسەریان كە پارێزگاری بكەن لە گوێڕایەڵێ خوادا و بەشداری موسڵمانان بكەن لە وەرزی خێر و خواپەرستیدا وەكو رەمەزان و جگە لەویشدا و هەموو كاتەكانیان بە كڕین و فرۆشتن نەبەنە سەر و هەمیشە دوكانەكانیان كراوەبێت بۆ ئەو مەبەستە, خوای گەورە دەفەرموێت:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلا أَوْلادُكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ} [سورة المنافقون: آية 9]
واتە : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن.
وەهەروەها دەفەرموێ : {رجال لا تُلْهِيهِمْ تِجَارَةٌ وَلا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلاةِ وَإِيتَاء الزَّكَاةِ يَخَافُونَ يَوْمًا تَتَقَلَّبُ فِيهِ الْقُلُوبُ وَالأَبْصَارُ} [سورة النور: آية 37]
واتە : پیاوانێك بازرگانیی و كڕین و فرۆشتن، له‌یادی خوا و له به‌رپاكردنی نوێژ‌و به‌خشینی زه‌كات غافڵیان ناكا ، واته: له‌لایه‌كه‌وه هه‌رده‌م خه‌ریكی په‌یدا كردنی ژیان و ژیوارن و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه یادی خوا ده‌كه‌ن و، هه‌ر كات بانگ گوترا، ئه‌وان به‌په‌له ئه‌ڕۆن به‌ده‌م نوێژه‌كانیانه‌وه، وه هه‌ركاتێكیش زه‌كاتیان كه‌وته سه‌ر، به‌خێرایی جێبه‌جێی ئه‌كه‌ن ، له‌رۆژێك ئه‌ترسن كه دڵ و چاو تێیدا گش ئه‌گه‌ڕێن و وه‌ر دهچهرخێن، واته: له رۆژێ ئه‌ترسن ئاخۆ له چ لایه‌كه‌وه فریشته‌ی سزا بیانگرن و، نامه‌یان چۆن بدرێتێ ؟
پاشان بەهۆی هەمیشە كردنەوەی دوكانەكانیانەوە دەبنە هۆی ئەوەی خەڵكی شەنخونی بكەن و دەستبكەن بەپیاسە وگەڕان و هاتووچۆی نێوان ژنان وپیاوان و تووشبونیان بە تاوان بەوكارە وئەوانیش هۆكارن, بۆیە واجبە لەسەر كاربەدەستان – خوا سەركەوتویان بكات – كەكاتی كردنەوەی دوكان و بازارەكان دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی هاوكات نەبێت لەگەڵ كاتی خواپەرستیدا و نەبێـەهۆكارێك بۆ تووشبونی خەڵكی بەفیتنە و بەفیڕۆدانی كاتی بەنرخی خۆیان.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلما‌ء