چ کاتێک سوجدەی شوكر دەبرێت ؟ وە ئایا یەک سوجدە ببەین یان دوان؟ وە ئایا سەلامدانەوەى تیایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک سوجدەی شوكر دەبرێت ؟ وە ئایا یەک سوجدە ببەین یان دوان؟ وە ئایا سەلامدانەوەى تیایە؟

سوجدەی شوكر
ئەگەر خوای گەورە نیعمەتێكی پێ‌ بەخشیت یان بەڵایەكی لێ‌ دوورخستیتەوە ، ئەوا سوننەتە سوژدە ببەیت ، چونكە سوژدە ئەنجامدانی خێرە و خوای گەورەش فەرمانی بە ئەنجامدانی كاری خێر كردووە ، وەكو فەرموویەتی : [ وافعلوا الخير ] ( الحج : 77 ) . (المحلی : 5/166) .
( أبي بكرة ) دەگێڕێتەوە : " أن النبي كان إذا أتاه أمر يسر به ، خر ساجدا " ( صحيح سنن أبي داود : 2412 ) واتە : پێغەمبەری خوا ئەگەر هەواڵێكی بۆ بهاتایە كە پێ‌ی دڵخۆش ببوایە ، سوژدەی دەبرد .
وە پێغەمبەری خوا كاتێك نوسراوەكەی عەلی پێگەیشت سەبارەت بە موسوڵمان بوونی هەمەدان سوژدەی برد ( انظر : الإرواء : 2/229 ) .
وە كەعبی كوڕی مالیكیش كاتێك خوای گەورە تەوبەكەی قبوڵ كرد سوجدەی برد ( صحیح سنن ابن ماجە : 1142 ) .
چۆنێتی ئەنجامدانی
یەك سوژدەیە ، و سەلامدانەوەی تێدا نیە ، و حوكمەكانی هەروەكو سوژدەی قورئان خوێندن وایە ، وە بە دەستنوێژ و بە بێ‌ دەستنوێژیش هەر دروستە .

سود وەرگیراوە لە (الموسوعة الفقهية الميسرة – حسين العوايشة)

 

ئایا چ زیکرێک دەخوێنى لە سوجدەى شوکر؟

هیچ زیکرێکى تایبەت نەهاتووە کە لە سوجدەى شوکر بیخوێنی ، هەر بۆیە زانایان دەفەرموون : ئەوەى لە سوجدەى نوێژدا دەخوێنرێت هەر ئەوەش لە سوجدەى شوکر دەخوێنى .
ابن القدامة - رحمه الله - فەرموویەتى : شێوازی سوجدەى شوکر لە کردار و ئەحکام و مەرجەکانیەوە هەر وەکو سوجدەى تیلاوە وایە .  المغني 2/372 
وە ئەوەى لە سوجدەى نوێژ دەخوێنرێ هەر ئەوەش لە سوجدەى شوکر دەخوێنرێ . المغني 2/362 .
وە ابن العثیمین - رحمه الله - بە هەمان شێوە دەفەرموێ : لە سوجدەى شوکر (سبحان ربي الأعلى) دەخوێنی .  فتاوى منار الإسلام 1/205 .

سەردان: ١٥,٧٤٠ بەش: هەمەجۆر