زانایان سێ وتەیان هەیە لەم بارەیەوە :
یەکەم : لەگەڵ ئەو پیاوە دەبێت کە لە دنیادا ڕەوشتى جوان بووە لەگەڵیدا .
دووەم : ئافرەتەکە خۆى یەکیان هەڵدەبژێڕێ و سەرپشک دەکرێ .
سێیەم : بۆ دواین پیاو دەبێت کە شوى پێ کردووە .
وتەى ڕاست و صەحیح لەم سێ وتەیە ئەوەى سێیەمیانە چونکە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى : " أيما امرأة تُوفي عنها زوجها ، فتزوجت بعده ، فهي لآخر أزواجها " واتە : هەر ئافرەتێک مێردەکەى بمرێت و دواى ئەو شو بکات ، ئەوا بۆ دواین مێردى دەبێت . صححه الألباني رحمه الله في صحيح الجامع 2704 وفي السلسلة الصحيحة 1281 .
وە سەبارەت بە وتەى یەکەم و دووەم : هیچ بەڵگەیەى صەحیحى لەسەرى نیە .