چی حەرامە لەسەر كەسی بێ‌ دەستنوێژ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی حەرامە لەسەر كەسی بێ‌ دەستنوێژ؟

ئەوەی كەوا پێویستە دەستنوێژی بۆ بگیرێت (ئەوەی كەوا حەرامە لەسەر كەسی بێ‌دەستنوێژ) :
1 ـ نوێژ كردن : لەبەر فەرمایشتی خوای گەورە : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ...] الایە [الـمائدە] .
واتە : ئەی ئەو كەسانەی كە باوەڕتان هێناوە ئەگەر هەستان بۆ نوێژ كردن ئەوا ڕوومەتتان بشۆن ... [تا كۆتایی ئایەتەكە] .
وە لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر () : ((لاَ يَقْبَلُ اللَّهُ صَلاَةً بِغَيْرِ طُهُورٍ)) صحيح : [نسائي 139] 
واتە : خوا هیچ نوێژێك وەرناگرێت بە بێ‌ پاكێتی .
2 ـ تەواف كردن بە دەوری ماڵی خوادا : لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر (): ((الطَّوَافُ بِالْبَيْتِ صَلاةٌ إِلاَّ أَنَّ اللهَ أَحَلَّ فِيهِ الْكَلامَ)) صحيح : [ك 1639] ، ك (4 / 231) ، الإرواء : (121) .
واتە : تەواف كردن بە دەوری ماڵی خوادا نوێژە بەڵام خوا قسە كردنی تێدا حەڵاڵ كردووە .

وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٢,٧٣٣ بەش: دەستنوێژ