تەقلید و لاسای کردنەوەی قورئان خوێنەکان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەقلید و لاسای کردنەوەی قورئان خوێنەکان
پرسیار:

حوکمی تەقلید کردن و لاسای کردنەوەی قورئان خوێنەکان بەنیەتی ڕاکێشانی سەرنجی نوێژ خوێنان چی یە ؟ وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

خوێندنی قورئان بۆ قورئان خوێن وئەوانەش کەلاساییان دەکەنەوە بەئاواز وبەشێوەی گۆرانی وبەدرێژ کردنەوەی حەرفەکان وزیادە ڕەوی کردن لەمەدەکان ویاخود بەپێچەوانەوە بەکورت کردنەوەی مەدەکان یاخود گۆڕینی حەرەکەکان بۆ حەرف دروست نی یە ؛ چونکە زیادەڕۆییە لەلاواندنەوەی قورئاندا ، کەسەردەکێشێ بۆگۆڕینی قورئان لەو شێوەیەیی کەهەیە جا بەزیاد کردنی حەرەکات بێت یاخود لێ دەرکردنی ، حەتمەن ئەمەش لادانە لەمەبەستی قورئان و وەقورئان توشی ناڕێکی دەکات وپێچەوانەی ئەم ئایەتەیە : ﴿قُرْآنًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِي عِوَجٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴾ سورەتی: الزمر    ئایەتی ژمارە: ٢٨
واته : قورئانێكه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی ئاشكرا دابه‌زیوه‌ هیچ گێڕی و خوارى و جیاوازی و ئاڵۆزى و دژبه‌یه‌كی تیادا نیه‌ ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان .

وەهەروەها لەبەر ئەوەی چێژ وەردەگرێت وەک چێژ وەرگرتن لەتەپڵ وگۆرانی ، وپەندی بەو شێوەیە لێ وەرناگرێت کەمەبەسته ، وەک وەعد وهەڕەشە ، وفەرمان وڕێگری کردن ، وئامۆژگاری وترساندن وجگە لەمانەش ، وە وا دەکات ڕێز وقەدری قورئان نەمێنێت و هاوشێوەی گۆرانی وئەو ئاوازانەی لێ دێت کەزەمی قورەیش دەکرا لەسەری کە کاتێ بەدەوری کەعبەدا دەسوڕانەوە وچەپڵە وفیکەیان لێ دەدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً﴾ [الأنفال: ٣٥].
واتە : نوێژ كردنی كافران و ته‌واف كردنیان به‌ده‌وری كه‌عبه‌ هیچ شتێك نه‌بوو ته‌نها فیكه‌ لێدان و چه‌پڵه‌ لێدان نه‌بێت .

بەڵام گەر بەو شێوەیە نەبوو بەڵکو بەشێوەیەکی دروست وڕێک لاسایی قاریئەکەی دەکردەوە وحەرفەکانی نەدەگۆڕی وحەقی خۆی دەدایێ وبەشێوەیەکی جوان دەری دەبڕی ئەوا ـ إِنْ شاء الله تعالى ـ زیانی نی یە ، واتە : بەشێوەیەک بوو کەپەند وئامۆژگاری لەئایەتەکان وەردەگیراو وهاوشێوەی گۆرانی وئاوازەکانی نەبوو ئەوا دروستە وکێشەی تێدا نی یە ، خوای تەعالا فەرموویەتی : ﴿كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ﴾ [ص: ٢٩]،
واتە : ئه‌ی محمد - - ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزو پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ كتابێكه‌ بۆ تۆمان دابه‌زاندووه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئایه‌ته‌كانی تێبگه‌ن و تێبفكرن و بیربكه‌نه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرین تا یادبكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن .

وە وەسفی باوەڕدارانی کردووە بەوەی : ﴿وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ﴾ [الأنفال].
واته : وه‌ كاتێك كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه‌ ئیمانیان پێی زیاد ئه‌كات ، وه‌ ته‌نها پشت به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ستن و كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره‌ ئه‌سپێرن .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

زاناى پایەبەرز محمد علي فركوس 

سەردان: ٢,٩٣٤ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان