ئادابەكانی خوێندنی قورئان کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەكانی خوێندنی قورئان کامانەن؟

هەندێ لە ئادابەكانی خوێندنی قورئان
1. پاككردنەوەو ساغكردنەوەی نیەت ومەبەست تەنها بۆ خوای پەروەردگار.
2. هەست كردن بە گەورەیی و مەزنێتی خوای گەورە وەكو ئەوەی لەپێش چاوتدا بێت.
3. بیركردنەوە لێی و تێڕامان لە ماناكانی و وردبوونەوە لە مەبەستەكانی.
4. سیواك كردن و پاككردنەوەی دەم لەكاتی خوێندنیدا.
5. پاكڕاگرتنی جەستە و جلوبەرگ و ئەو شوێنەی قورئانی تێدا دەخوێنرێت.
6. سەرقاڵ نەبوون بە جگە لە قورئان خوێندن.
7. ڕێزگرتن لە قورئانەكە.
8. دەنگخۆشی لەكاتی خوێندنی قورئاندا.
9. جێ بەجێ كردنی حوكمەكانی تەجوید و ڕێزمان.
10. دووركەوتنەوە لەو كارانەی كە كەموكورتی دەخاتە قورئان خوێندنەكە وەكو پێكەنین و گاڵتەوگەپ.
11. وەستان لە قورئان خوێندن لەكاتی باوێشكداندا.
12. لەسەرخۆیی و پەلەنەكردن.

سەردان: ٤,٤٥١ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان