سوێند خواردن به غه‌یرى خوا حه‌رامه و جۆرێكه له شیرك بۆ خوا بڕیاردان، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى:
« أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ ، مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ ، أَوْ لِيَصْمُتْ » صَحيح البُخاري، رَقَم: (6646).
واته: ئاگاداربن خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى كردووه لێتان سوێندبخۆن به باوك و باپیرتان هه‌ركه‌سێك سوێندى خوارد باته‌نها سوێند به‌خوا بخوات یان بێده‌نگ بێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ ». ئیمامى تورمذى گێڕایه‌تیه‌وه.صَحيح: صَحيح وَضَعيف سُنَن التُّرمُذي، رَقَم: (1535).
واته: هه‌ركه‌سێك سوێند بخوات به جگه له خوا ئه‌وه شه‌ریكى بۆ خوا بڕیارداوه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: هه‌ركه‌سێك له یادى چو نه‌یزانى سوێندى خوارد به لات و عوززا با بڵێت: (لا إِله إِلاَّ الله) ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سوێند خواردن به غه‌یرى خوا شیركه، شیركیش ته‌نها به ته‌وحید و ئیخلاص پاكده‌بێته‌وه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: با بڵێت: (لا إِله إِلاَّ الله) .
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه به‌هیچ شێوازێك دروست نیه و حه‌رامه موسوڵمان سوێند بخوات به غه‌یرى خوا چ سوێندخواردن به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - چ به جوبریل (سه‌لامى خواى لێێت) چ به پیاوچاكێك بێت چ به كه‌عبه بێت چ به شه‌ره‌ف و ناموس بێت چ به گه‌ل و نیشتیمان بێت چ به گۆڕى شه‌هیدان بێت هه‌موى حه‌رامه و شیركه و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه.
به‌ڵام سوێند خواردن به قورئان دروسته، چونكه قورئان قسه و كه‌لامى خوایه سوێند خواردن به قورئان سوێند خواردنه به صیفاتى خوا ئه‌وه‌یش دروسته .
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (2/217).