حوكمی چون بۆ لای ساحیر‌و فاڵچی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی چون بۆ لای ساحیر‌و فاڵچی

چون بۆ لاى ساحیر و فاڵچى ده‌بێت به‌سێ به‌شه‌وه‌:
به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك ده‌چێت بۆلاى ساحیر و فاڵچى پرسیارى لێ ده‌كات، به‌ڵام باوه‌ڕى پێنكات و به‌ڕاستى نازانێت، ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ و سزاى ئه‌م تاوانه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ نوێژى چل ڕۆژى لێ قه‌بوڵ ناكرێت لاى خواى گه‌وره‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَىْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاَةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً » رَوَاهُ مُسْلِمْ: (2230).
واته‌: هه‌ركه‌سێك بڕوات بۆلاى ساحیر و فاڵچییه‌ك ده‌رباره‌ى شتێك پرسیارى لێبكات نوێژى چل شه‌وى لێ قه‌بوڵ ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیشى نه‌زانێت.
به‌شی دووه‌م: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێك ده‌ڕوات بۆلاى ئه‌و ساحیر و فاڵچییه‌ ، باوه‌ڕى پێده‌كات به‌ڕاستى ده‌زانێت ئه‌وه‌ى كه‌ ساحیره‌كه‌ ده‌یڵێت ئه‌وه‌ كوفر و بێباوه‌ڕیه‌ به‌ خواى گه‌وره‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « مَنْ أَتَى كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ». صَحيح: مِشكاة المَصابيح، رَقَم: (4599).
واته‌: هه‌ركه‌سێك بڕوات بۆلاى ساحیر و فاڵچییه‌ك به‌ڕاستى بزانێت ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌یڵێت ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كافربووه‌ به‌و قورئانه‌ى كه‌ بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌د - صلى الله علیه‌ وسلم - دابه‌زیووه‌.
به‌شی سێیه‌م: ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك بڕوات بۆلاى فاڵچییه‌ك پرسیارى لێبكات بۆئه‌وه‌ى درۆكه‌ى و گومڕابوونه‌كه‌ى ئاشكرا بكات بۆ خه‌ڵكى ئه‌مه‌یان دروسته‌ به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - شتێكى له‌ دڵى خۆیدا دانا شاردییه‌وه‌ و پاشان پرسیارى كرد له‌ فاڵچییه‌كه‌ فه‌رمووى: من له‌ دڵ خۆمدا چیم شاردوه‌ته‌وه‌ فاڵچییه‌كه‌ش وتى: (دووكه‌ڵ) پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلى الله علیه‌ وسلم - فه‌رمووى: (دوركه‌وه‌ و درۆتكرد نه‌تزانى).
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ چوون بۆلاى ساحیر و فاڵچى ده‌بێت به‌ سێ به‌شه‌وه‌:
1- ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك ده‌چێت پرسیارى لێده‌كات، به‌ڵام به‌ڕاستى نازانێت وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌یشى مه‌به‌ستى بێت درۆكه‌ى ئاشكرا بكات بۆ خه‌ڵكى ئه‌وه‌ ئه‌و ڕۆیشتنه‌ حه‌رامه‌ و تاوانه‌كه‌ى و سزاكه‌یشى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چل ڕۆژ نوێژى لێ قبوڵ ناكرێت.
2- ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك ده‌ڕوات بۆلاى پرسیارى لێ ده‌كات، به‌ڵام باوه‌ڕى پێده‌كات و به‌ڕاستى ده‌زانێت ئه‌وه‌یش كوفر و بێباوه‌ڕییه‌ واجبه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌وبه‌ بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بمرێت ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كوفر و بێباوه‌ڕى ده‌مرێت.
3- ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕوات پرسیارى لێبكات بۆئه‌وه‌ى كوفر و درۆكه‌ى بۆ خه‌ڵكى ئاشكرا بكات ئه‌وه‌یان دروسته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سێكى شاره‌زا و به‌توانابێت.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (2/136 - 137).

سەردان: ٥,٥٣٧ بەش: شیرک و جۆرەکانى