حوكمی هەڵواسینی نوشتە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی هەڵواسینی نوشتە

هه‌ڵواسینى نوشته‌ ده‌بێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:
جۆری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵى ده‌واسێت له‌ قورئان، ئه‌وه‌یش زانایان جیاوازییان تیایدا هه‌یه‌ له‌ پێش و له‌ ئێستادا، به‌ڵام بۆچوونى ته‌واو ئه‌وه‌یه‌، كه‌ دروست نیه‌ نوشته‌ هه‌ڵبواسرێت ئه‌گه‌ر له‌ قورئانیش بێت، چونكه‌ هه‌ڵواسینى جێگیر نه‌بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ - صلى الله علیه‌ وسلم - ، كه‌ فه‌رمووبێتى هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ هۆكارێكى شه‌رعى نیه‌ تا بڵێین زه‌ره‌ر و زیانى پێده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان لاده‌چێت، به‌ڵكو ئومێد وایه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌ وسلم نه‌یكردووه‌ ئێمه‌ش نه‌یكه‌ین، ئه‌م بۆچونه‌ش بۆچونێكى ته‌واوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروست نیه‌ نوشته‌ هه‌ڵبواسرێت با له‌قورئانى پیرۆزیش بێت، هه‌روه‌ها دروست نیه‌ له‌ ژێرسه‌ر نه‌خۆش دابنرێت یان هه‌ڵبواسرێت به‌ دیواردا یان به‌ هه‌ر شتێكى تردا، به‌ڵكو له‌ جیاتى ئه‌وه‌ دوعاى چاك بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كه‌یت و قورئانى به‌سه‌ردا ده‌خوێنیت، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - كردوویه‌تى.
جۆری دووه‌م: له‌ نوشته‌ ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ هه‌ڵده‌واسرێت، به‌ڵام له‌ قورئان نیه‌، به‌ڵكو كه‌س لێى تێناگات و نازانێت بیخوێنێته‌وه‌ به‌ شێوازێكى ئاڵۆز نوسراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یان كارێكى بیدعه‌یه‌ و حه‌رامه‌ به‌هه‌موو شێوازێك.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (1/107).

سەردان: ٢,٤٥١ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان