ئایا ئاهەنگ گێڕان و پیرۆزبایى کردن بە بۆنەى سەرى ساڵى کۆچیەوە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئاهەنگ گێڕان و پیرۆزبایى کردن بە بۆنەى سەرى ساڵى کۆچیەوە دروستە؟

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على أشرف الأنبیاء والمرسلین وعلى آله وصحبه أجمعین ، أما بعد :
موسڵمانی بەڕێز : پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک شوكری خوای پەروەردگار بکات کە ئەوەندە تەمەنی پێدا و ساڵێکی دیکەی بەسەردا هاتووە ، هەربۆیە یەکێک لە شێوازەکانی شوکری خوای پەروەدگار بریتیە لە بەکار هێنانی ئەو نیعمەتە لە ڕازی بوونی خوای پەوەردگاردا و دورکەوتنەوە لە سەرپێچی کردنی بە بیدعە و ناشەرعی .
هەندێک لە موسڵمانان لەکاتی هاتنی سەری ساڵی کۆچیدا چەند ئاکار ودیاردەیەکیان لێ دەبینیرێت کە شەرعی نیە ، بۆ ڕوون کردنەوەی حوکمی ئەم بابەتەنەش کە پەیوەندی دارە بە (سەری ساڵی تازەی کۆچیەوە ) بۆچوونی زانایان باس دەکەین .
بابەتی یەکەم : جەژن و ئاهەنگ گێران بەهۆی سەری ساڵی کۆچیەوە .
دیاری کردنی ڕۆژێک بەجەژن تایبەتە شەرعەوە نەوەک بۆچوون و عادەتی خەڵکی وەکو زانای پایەبەرز شێخ ابن عثیمین دەفەرمووێت : (تخصيص الأيَّام أو الشَّهور، أو السَّنوات بعيدٍ مرجعه إلى الشَّرع وليس إلى العادة) وە هەروەها دەفەرموێت : ( ولو أنَّ الأعياد في الإسلام كانت تابعة للعادات لأحدَثَ النَّاس لكلِّ حدَثٍ عيدًا، ولم يكن للأعياد الشرعيَّة كبير فائدة) واتا: ئەگەر بێت و جەژنەکان لە ئیسلامدا پەیوەست بوایە بە عادەتی خەڵکەوە ئەوا خەڵکی بۆ هەر ڕوداوێک جەژنێکیان دادەهێنا ، وە جەژنە شەرعیەکان سودێکی گەورەی نەدەما [مجموع فتاوى ورسائل العثيمين -رحمه الله- (16-126) بترقيم الشاملة].

ئاهەنگ گێڕان بەهۆی سەری ساڵی کۆچیەوە دروست نیە چونکە چەند سەرپێچیەکی تیایە ، لەوانە :
1- چاو لێکەری گاور و جولەکەکان کە ئاهەنگ دەگێڕن بە سەری ساڵەکانیان.
2- چاولێ کەری مەجوسیە ئاگر پەرەستەکان کە ئاهەنگ دەگێڕن بە سەری ساڵی خۆیان.
بڕوانە کتێبی : [الأعياد وأثرها على المسلمين للدكتور سليمان السحيمي ]
3- داهێنراوە و لەپێشینانی ئەم ئومەتەدا شتی وا نەبووە.
4- ڕێگایەکە بۆ ئاسان کردنی داهێنانی جەژن و بۆنەی دیکە.
5- داهێنەرانی ئەم بۆنەیە کەسانی باش و شوێنکەوتەی سونەتی پێغەمبەری خوا نەبوون بەڵکو بریتی بوون لە (العبیدیون)

بۆچوونی زانایان :
1- زانای پایبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین (بەڕەحمەت بێت).
دەفەرمووێت : ليس من السنة أن نحدث عيدا لدخول السنة الهجرية أو نعتاد التهاني ببلوغه [ الضياء اللامع : (702) ] واتا : سونەت نیە کە جەژنێک دابهێنین بەهۆی ساڵی کۆچیەوە یان بیکەین بە عادەت وپیرۆز بایی بکەین بە گەیشتن پێی.
2- زانای پایبەرز شیخ عبدالعزیز آل الشیخ خوا بیپارێزێت
دەفەرمووێت : ( أما الاحتفال بالعام الهجري، أو الاحتفال بحدث الهجرة، فهذا أمر لم يسبقنا إليه السابقون الأولون ) [ نور على الدرب - 2/1/1427 هـ] واتا : ئاهەنگ گێران بەهۆی ساڵی کۆچیەوە یان ئاهەنگ گێڕان بەهۆی ڕووداوی کۆچکردنەوە ، ئەمە کارێکە کە مهاجرین و أنصار (السابقون الأولون) پێش ئێمە نەیان کردووە.

بابەتی دووەم : پیرۆز بایی کردن بەهۆی سەری ساڵی کۆچیەوە :
زانایان دەفەرموون پیرۆز بایی کردن بەهۆی ئەم بۆنەیەوە دروست نیە ، بەڵام بۆچوونیان جیاوازە سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی پیرۆزبایت لێ دەکات بەهۆی سەری ساڵی کۆچیەوە .
بۆچوونی یەکەمی زانایان : بریتیە لەوەی کە هیچی دروست نیە ، دەست پێ کردن و وەڵامدانەوەشی .
1- زانای پایەبەرز شێخ صالح الفوزان
پرسیار یەکەم : ئەگەر کەسێک پێی وتم : (كل عام وانتم بخير) ئایا ئەم ڕستەیە شەرعیە بەکار بهێنرێت لەم ڕۆژانەدا ؟
وەڵام : نەخێر ، شەرعی نیە ، و ئەمە دروست نیە . [ الإجابات المهمة (230) [
پرسیاری دووەم : زۆرێک لە خەڵکی پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی هجریەوە ، حوکمی پیرۆزبایی چیە بەبۆنەی هاتەوەی ساڵی نوێی کۆچیەوە ؟ وە لەو دەستەواژانەش کە بەکاری دەهێنن : ساڵێکی خۆش ، هەموو ساڵێک لە خێر و خۆشیدا بن ، ئایا ئەمە شەرعیە ؟
وەڵام : ئەمە بیدعەیە و داهێنراوە ، ئەمە بیدعەیە ، وە لە پیرۆزبایی گاورەکان دەچێت بەساڵی زاینی ، وە ئەم پیرۆز باییە پێشینە چاکەکانمان نەیان کردووە ، وەهەروەها ساڵی کۆچی "بریتیە لە دەستەواژەی هاوەڵە بەڕێزەکان بۆ مێژووی کاروبارەکانیان تەنها بۆ ئەمە بووە ، وە بۆ ئەوە دایان نەناوە کە ئەمە جەژنە و پیرۆز بایی تێدا بکرێت ، و چەند شتی تریش ، ئەمانە هیچ بنچینەیەکی نیە ، هاوەڵەکان تەنها بۆ ڕێک خستن و مێژوووی کاروبارەکانیان دایان ناوە .
2- اللجنة الدائمة للإفتاء
پرسیار : ئایا دروستە پیرۆز بایی لە جگە لە موسڵمانان بکرێت بە هۆی ساڵی نوێی زاینی و ساڵی نوێی کۆچی ، و یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرەوە ؟
وەڵام : دروست نیە پیرۆز بایی بکرێت بەهۆی ئەم بۆنانەوە ، چونکە ئاهەنگ گێڕان بەم هۆیانەوە شەرعی نیە . وبالله التوفيق ، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
3- زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز الراجحی خوا بیپارێزێت
دەفەرمووێت : هەروەها پیرۆز بایی کردن بەهۆی ساڵی نوێی کۆچیەوە ، هەموو ئەمانە هیچ بنچینەیەکی نیە . [مجموع فتاوى الشيخ عبد العزيز الراجحي (1/ 87) بترقيم الشاملة]
بۆچوونی دووەمی زانایان : ئەگەر پیرۆزبایت لێ کرا دروستە وەڵامی بدەیتەوە بەڵام دەست پێکردنی دروست نیە.
1- زانای پایبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین بەڕەحمەت بێت
پرسیار : حوکمی پیرۆز بایی چیە بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچیەوە ؟ وەچیمان لەسەر پێویستە بەرامبەر ئەو کەسانەی پیرۆز بایمان لێ ئەکەن ؟
وەڵام : ئەگەر کەسێک پیرۆز بایی لێ کردیت ئەوا وەڵامی بدەرەوە ، بەڵام تۆ پیرۆز بایی لەکەس مەکە بەم بۆنەیەوە ، ئەمە بۆچوونی ڕاستە و دروستە دەربارەی ئەم بابەتە ، بۆ نمونە ئەگەر کەسێک پێی وتیت : ساڵی تازەت لێ پیرۆز بێت ، بڵی : خوای پەوەردگار لەتۆشی پیرۆز بکات و بیکات بەساڵی خێر و بەرکەت . بەڵام تۆ پیرۆز بایی لە خەڵکی مەکە ، چونکە من شتی وانازانم کە لە پێشینانەوە پیرۆز بایی ساڵی تازەیان کردبێت ، بەڵکو بشزانن کە پێشینان مانگی (محرەم)یان نەکردبوو بە سەرتایی ساڵی تازە لە پێشدا بەڵکو لەسەردەمی خەلافەتی ئیمامی عومەردا کرا خوای لێ ڕازی بێت . [اللقاء الشهري (44) في آخر هذا العام (1417هـ)]
2- زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز بەڕەحمەت بێت
پرسیار : ئێمە لەسەرەتای ساڵی تازەی کۆچی داین ، وە هەندێک لە خەڵکی پیرۆزبایی لەیەک دەکەن بەهۆی ساڵی تازەی کۆچیەوە ، وە دەڵێن : (کل عام وأنتم بخیر) ، حوکمی شەرعی چیە دەربارەی ئەم پیرۆز باییە ؟
وەڵام :
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على عبده ورسوله، وخيرته من خلقه، وأمينه على وحيه، نبينا وإمامنا وسيدنا محمد بن عبد الله وعلى آله وأصحابه ومن سلك سبيله، واهتدى بهداه إلى يوم الدين. لەپاشاندا:
پیرۆزبایی کردن بە هۆی ساڵی تازەوە ، نازانم کە بنچینەیەکی هەبێت لە پێشینە چاکەکەنەوە ، وە هەروەها هیچ شتێک نازانم لە سونەتی پێغەمبەری خوا و لە قورئانی ئازیز کە بەڵگەبێت لەسەر شەرعی بوونی ، بەڵام ئەگەر کەسێک دەست پێش خەری کرد و پیرۆز بایی لێ کردیت بەو بۆنەیەوە ئەوا هیچی تیا نیە کە پێێ بڵێت : (هەروەها بۆ تۆش) ئەگەر پێی وتیت : (کل عام وأنتم بخیر) یان (فی کل عام وأنتم بخیر) هیچ ڕیگریەک نیە کە پێی بڵێیت : (هەروەها بۆتۆش ، نسأل الله لنا ولک کل خیر) یان هاوشێوەی ئەوە ، بەڵام دەست پێکردن نازانم کە بنچینەیەیکی هەبێت. 

بابەتی سێیەم : تایەبەت کردنی سەرەتای ساڵی کۆچی بە ڕۆژووگرتن و دوعا و پاڕانەوە.

تایبەت کردنی هەر ڕۆژێک بە دوعا و پاڕانەوە یاخود ڕۆژوو گرتن ئەگەر بەڵگەی ڕاست ودروستی لەسەر نەبێت ئەوا دورست نیە و داهێنراوە ، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی وەرگرتنی کردەوە بریتیە لەوەی کە شوێنکەوتنی پێغەمەبەری خوای تێدا بێت ،ئەو فەرموودەی کە ئەمان پشتیان پێ بەستووە فەرموودەیەکی هەڵبەستراوە : کە تێیدا هاتووە : (( من صام آخر يوم من ذي الحجة وأول يوم من المحرم فقد ختم السنة الماضية وافتتح السنة المستقبلة بصوم جعله الله كفارة خمسين سنة )) واتا : هەرکەسێک کۆتا رۆژی مانگی حاجیان و یەکەم ڕۆژی مانگی محرم بەڕۆژوو بێت ئەوا ساڵی ڕابردووی بە ڕۆژوو کۆتایی پێهێناوە و ساڵی داهاتووشی بەڕۆژوو دەست پێکردووە ، خوای پەوەردگار دەیکات بە کەفارەتی پەنجا ساڵی .
ئەم فەرموودەیە زانایان فەرموویانە کە هەڵبەستراوە بڕوانە کتێبی : [ الفوائد المجموعة في الأحاديث الموضوعة للعلامة الشوكاني (ص96) حديث رقم (31)]و [ اللآلىء المصنوعة في الأحاديث الموضوعة للحافظ السيوطي(2 / 92)] وكتاب [تنزيه الشريعة للكناني(2 / 148)] و [ الموضوعات للحافظ بن الجوزي (2/112)].
وە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم بابەتەش وتەی چەند زانایانەک دەخەینە ڕوو : 

1- زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز الراجحی خوا بیپارێزێت.

دەفەمووێت : تایبەت کردنی بە ڕۆژوو گرتنەوە وەکو ئەوەی بەڕۆژوو بێت لە کۆتا ڕۆژی ساڵی کۆچیدا یان یەکەم ڕۆژی ساڵی کۆچیدا یان کۆتایی هێنانی ساڵ بە استغفار ، تایبەتی بکات بەتایبەت مەندەیک کەلە شەریعەتی ئیسلامدا نەهاتووە ـ ئەمە هیچ بنچینەیەکی نیە ، وە ئەمە لە بیدعە و داهێنراوەکانە . [مجموع فتاوى الشيخ عبد العزيز الراجحي (1/ 87) بترقيم الشاملة]
2- زانای پایبەرز شیخ عبدالعزیز آل الشیخ خوا بیپارێزێت
لە بەیاننامەیەکدا لە ڕۆژنامەی ( المدينة) هۆشداری داوە لەم کارە و ئامۆژگاری موسڵمانان دەکات لەم کارە دووربکەونەوە و دەست گرتوو بن بە سونەتەوە نەوەک بیدعە دابهێنن .
[جريدة المدينة السَّبْت ٢٩ ذو الحجة ١٤٢٩ - الموافق: ٢٧ ديسمبر ٢٠٠٨]

تەماشاى ئەمەش بکە 

چۆن پێشوازى لە ساڵی نوێى هیجرى بکەین؟ وەکو موسڵمانێک چ بەرنامەیەکمان هەبێ بۆ ساڵی نوێ؟

سەردان: ٤,٦٢١ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان