ئایا حوكمى هەڵواسینى دوعا و چاوبەست چیە بە ملی كەسێكدا؟
ئەم باسە دەكرێتە دوو بەشەوە:
بەشی یەكەم: ئەوەیە كە دوعا هەڵواسراوەكە پێك هاتبێت لە قورئان، ئەم جۆرەیان زانایان ڕاجیاوازن لەسەرى لەكۆن و تازەدا.
جا تێیاندایە كە بەدروستى زانیوە و پێى وایە كە دەچێتە ژێر ئەم ئایەتەوە كە خواى گەورە دەفەرموێت: (وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ)(الإسراء: الآية82)
واتە: ئێمەش لەئایەتەكانى قورئانى پیرۆزتان بۆ دائەبەزێنین بۆ ئەوەى ببێت بە شیفای دلآن لەنەخۆشیەكان ، وەك گومان و دوو ڕووى و نەفامى ، وەئەوەش كەخوێندنەوەیان بەسەر جەستەكاندا دەبنە شیفا بۆیان ، وەئەوەش كەدەبێتە هۆكارى بەدەستهێنانى بەزەیى خواى پەروەردگار بەوەى تێیدایە لەباوەڕهێنان.
وە ئەم ئایەتەش: (كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ)(صّ: الآية29) واتە: ئەمەى كە بەوەحى بۆت هاتووە ـ ئەی پەیامبەرى خوا ﷺ ـ كتێبێكە بۆتۆمان دابەزاندووە و پیرۆز و فەڕدارە. وە پێیان وایە لەبەرەكەتى قورئان ئەوەیە كە هەڵبواسرێت بۆ وەلانان و دوورخستنەوەى شەڕ و خراپە.
هەندێكى تر لە زانایان ڕێگریان لێ كردووە و بەدروستیان نەزانیوە ودەڵێن: هەڵواسینی بەو شێوەیە نەهاتووە لە پێغەمبەرى خواوە ﷺ كە بریتی بێت لە هۆكارێكى شەرعى بۆ لادان و دوورخستنەوەى ناخۆشی و خراپە، جا ئەم بابەتە لە بنچینەدا لەسەر ڕاوەستانە وقسەلەسەرنەكردنە، و وتەى ڕاست وپەسەندیش ئەوەیە كە دروست نیە دوعا هەڵبواسرێت هەرچەندە لەقورئانیش پێك هاتبێت، بەهەمان شێوە دروست نیە كەلە ژێر دۆشەكە ى نەخۆش و وڕاخەر دابنرێت یان بەدیواردا هەڵبواسرێت یان كارێكى لەو شێوەیە، بەڵكو نەخۆش دوعاى بۆ دەكرێ و ڕاستەوخۆ قورئانى بەسەردا دەخوێنرێت وەكو چۆن پێغەمبەرى خوا ﷺ كردوویەتى.
بەشی دووەم: ئەوەیە كە ئەو دوعایەى هەڵدەواسرێت قورئانى تێدا نەبێت و ماناكەشی نەزانرێت ئەوا بەهیچ شێوەیەك دروست نیە، چونكە نازانرێت چی تێدا نووسراوە، لەڕاستیدا خەڵكانێك هەن تەڵەسم و شتانێكى ناڕوون و شێواو و ئاڵۆز دەنووسن كە چەند پیتێكى بەیەكدا چووەو بەئاسانى ناناسرێت و ناخوێنرێتەوە، جا ئەم جۆرە بیدعەیە و حەرامە و بەهیچ شێوازێك دروست وڕێگەپێدراو نیە والله أعلم .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –