ئایا ڕاستە لەکاتى ڕشاندنى ئاوى گەرم ئەگەر (بسم الله ) نەکڕیت ڕەنگە ببێتە هۆى ئازاردانى جنۆکەکان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە لەکاتى ڕشاندنى ئاوى گەرم ئەگەر (بسم الله ) نەکڕیت ڕەنگە ببێتە هۆى ئازاردانى جنۆکەکان؟

پرسیار کرا لەزانای پایەبەرز شێخ ٳبن باز ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ :ئایا لەکاتی ڕشاندنی ئاوی گەرمدا بێڵین :
(بسم الله) لەترسی ئەوەی نەوەک جن لەو جێگەیەدا بێت کە ئاوە گەرمەکەی تیادا دەڕژێنین ؟
لەوەڵامدا فەرمووى :
بەڵێ (بسم الله) دەکرێت ؛ بـۆ ئەوەی جنەکان ئاگادرا ببنەوە گەر لەو جێگەیەدا بوون ، جارێکیان لەلای کەسێکدا دانیشتبووین کە جن چووبووە گیانیەوە ، ئەو کەسەی کە (ڕوقیەکەی)بەسەردا دەخوێند بە جنەکەی گوت : بۆ چوویتە گیانی ئەم کەسەوە ؟
جنەکەش گوتی : ئەم کەسە ئاوی گەرمی کردۆتە سەر یەکێک لەمنداڵەکانمدا و کوشتوویەتی !
ئەو کەسەی کە (ڕوقیەکەی)بەسەردا دەخوێند بەجنەکەی گوت : ئەم کەسە نەیزانیووە منداڵی تۆ لەو ناوەیە !
جنەکەش گوتی : ئەی بۆ (بسم الله) ناکات بۆ ئەوەی ئەو جنانەی لەو ناوەن ئاگادار ببنەوە؟

وە شێخ زيد المدخلي ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەڵێت :
بەهەر حاڵ ئاوی گەرم نەدەکرێت بەئاوەڕودا ونەدەڕژێندرێت ؛ تاوەک سارد نەکرێتەوە ؛ چونکە زەوی پڕە لەدانیشتوان ، ڕەنگە بەر جن یاخود منداڵەکانیان بکەوێت وئەزیەتیان بدات ؛ بەو هۆیەوە ئەوانیش تۆڵەی لێ وەرگرنەوە و تووشی سەڕع و بوورانەوەی بکەن .

شیخ الإسلام ٳبن تیمیە ـ ڕەحمەتی خوای لێ - دەڵێت :
(وَصَرْعُ الْجِنِّ لِلْإِنْسِ هُوَ لِأَسْبَابِ ثَلَاثَةٍ : تَارَةً يَكُونُ الْجِنِّيُّ يُحِبُّ الْمَصْرُوعَ فَيَصْرَعُهُ لِيَتَمَتَّعَ بِهِ ، وَهَذَا الصَّرْعُ يَكُونُ أَرْفَقَ مِنْ غَيْرِهِ وَأَسْهَلَ ، وَتَارَةً يَكُونُ الْإِنْسِيُّ آذَاهُمْ إذَا بَالَ عَلَيْهِمْ أَوْ صَبَّ عَلَيْهِمْ مَاءً حَارًّا ، أَوْ يَكُونُ قَتَلَ بَعْضَهُمْ أَوْ غَيْرَ ذَلِكَ مِنْ أَنْوَاعِ الْأَذَى، وَهَذَا أَشَدُّ الصَّرْعِ ، وَكَثِيرًا مَا يَقْتُلُونَ الْمَصْرُوعَ ، وَتَارَةً يَكُونُ بِطَرِيقِ الْعَبَثِ بِهِ كَمَا يَعْبَثُ سُفَهَاءُ الْإِنْسِ بِأَبْنَاءِ السَّبِيلِ)
مجموع الفتاوى (13/82)
واتە : هۆکاری چونە نێو لەشی مرۆڤەوە لەلایەن جننەوە بۆ سێ هۆکار دەگەڕێتەوە :
هەندێ جار جننەکە ئەو کەسەی خۆش دەوێت کە دەچێتە لەشیەوە ؛ بۆ ئەوەی چێژی لێوەر بگرێت ! ، ئەم جۆرەیان ئاسانە دەرکردنی لەچاو ئەوانی تردا .
وە هەندێ جار مرۆڤەکان ئەزیەتیان دەدەن جا بەمیز بەسەردا کردنیان بێت یاخود بەئاوی گەرم کردنە سەریان یاخود هەندێکی لێیان کوشتبێت ...هتد ، ئەم جۆرەیان زۆر سەخت و گرانە و هەندێ جار ئەو کەسە دەکوژن کەدەچنە گیانیەوە .
وەهەندێ جار وەک گاڵتە کردنە بەمرۆڤەکان ؛ هەروەک چۆن هەندێ لەنەفس نزمەکان (لەمرۆڤ) گاڵتە بەو کەسانە دەکەن کە بەڕێگادا دەڕۆن و ڕێبوارن .

سەردان: ٤,١٠٤ بەش: سيحر و جادوو