ئایا پەلە کردن لەناشتن و نوێژکردن لەسەر مردوو سوننەتە ؟ تا چەند دروستە دوابخرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پەلە کردن لەناشتن و نوێژکردن لەسەر مردوو سوننەتە ؟ تا چەند دروستە دوابخرێت؟

بەڵێ ، پەلە کردن لەناشتنی مردو وهەروەها ئامادەکردنی هەروەک شۆردنی و کفن کردنی و نوێژ کردن لەسەری سوننەتە؛ چونکە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتی : «أسرعوا بالجنازة» واتە : پەلە لە جەنازە بکەن .
وە لەبەر ئەوەی مردوو گەر کەسێکی چاکە کار بێت ، ئەوا ڕووحەکەی دەڵێت : (قدموني ، قدموني) پێشم خەن ، پێشم خەن، دەیەوێت بگات بەو جێگایەیی کەبۆی ئامادە کراوە وڕێزی لێدەنرێت ، بەڵام درووستە و هێچی تێدا نی یە چەند سەعاتێک چاوەڕێ بکرێت ، بۆ نوێژ کردن لەسەری ، بەڵام بەنیسبەت ئەوەی کاتێ کەسێک دەمرێت و هەندی کەس دەیکەن لەچاوەڕێ کردنی خزمەکانیان تاوەکو لەشوێنی دوورەوە بێن لە ئەمەریکاوە یاخود هەر وڵاتێکی دووری تر ، وهەنێ جار دوو ڕۆژ یاخود سێ ڕۆژ دەخایەنیەت ! ئا ئەم کارە ستەمێکە لەمردوو دەکرێت ، ودرووست نی یە ، بەڵکو دەڵێین : مردووەکە دەنێژرێت خۆ گەر خزمەکەی دواتر هات با نوێژ لەر سەر قەبرەکەی بکات .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [285]
الجنائز > غسل الميت وتجهيزه

سەردان: ٢,٦٧٧ بەش: ناشتنى مردوو