ئایا کەسێک خۆی کوشتبێت دەشۆردرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کەسێک خۆی کوشتبێت دەشۆردرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت ؟

پەنا بەخوا ، کەسێک خۆی ئینتحار دەکات و خۆی کوژێت بەنا حەق ، وخۆ کوشتنەکەی لەهەرزەیی و بێئەقڵییەوەیە ؛ چونکە وا گومان دەبات بەخۆ کوشتنی ڕزگاری دەبێ لەو ناخۆشی و تەنگ و چەڵەمەیەیی تێدایەتی ، بێ ئاگا لەوەی نەخێر ڕزگاری دەبێ بۆ ناخۆش تر و تەنگانە تر، جا ئەم کەسە وەک ئەو کەسە وایە کەلەجێگەیەکی گەرمەوە ڕادەکات بۆ نێو ئاگر !
سابت بووە لە پێغەمبەرى خوا کە فەرموویەتی : (مَنَ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِى يَدِهِ يَتَوَجَّأُ بِهَا فِى بَطْنِهِ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا وَمَنْ شَرِبَ سَمًّا فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَحَسَّاهُ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا ) – متفق عليه
هەركەسێك خۆی بكوژێت بەئاسنێك (لێرەدا بەمانای ئەوانە دێت كە لە ئاسن دروستكراون ( فیشەك، چەقۆ، شمشێر، شیش، چەكوش،....) ئەوا بەو ئاسنەی كە خۆی پێ كوشتووە لەناو دۆزەخدا بەردەوام لە خۆی پێ ئەداتەوە و بە نەمری‌و هەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە، وەهەركەسیش خۆی ژەهر خوارد بكات جا بەهەرجۆرە دەرمانێك بێت یان بەهەر جۆرە خواردن‌و خواردنەوەیەك بێت ئەوە ئەو ژەهرەی خۆی پێ كوشتووە بەردەوام لەدەستیدایەو لەناو دۆزەخدا خۆی پێ‌ دەكوژێت‌و بۆ هەتا هەتایی تیایدا دەمێنێتەوە، وە هەركەسیش خۆی لەشاخێكی بەرزەوە فڕێ‌ بداتە خوارەوە بەمەبەستی خۆكوشتن یان لەسەر دیوارەوە یان لەهەرشوێنێكی بەرزەوە ئەوە بەردەوام لەناو دۆزەخدا لەو شوێنە بەرزەوە هەڵدەدرێتە خوارەوە بۆ هەتا هەتایی لەدۆزەخدایە .

پەنا بەخوا هەر کەسێک بەئاسنێک خۆی بکوژێت ، ئەوا لەئاگری دۆزەخدا خۆی بەو ئاسنە دەکوژێتەوە ، وهەروەها هەر کەسێک ژەهر بخوات ، ئەوا لەئاگری دۆزەخدا ئەو ژەهرە دەخواتەوە ، هەر کەسێک لەسەر شاخێکەوە خۆی بەر بداتەوە یاخود لەسەر دیوارێکەوە خۆی بەر بداتەوە ، ئەوا لەئاگری دۆزەخدا هەمان کار دوو بارە دەکاتەوە بەهەتا هەتایی تیادا دەمێنێتەوە .
جا خۆ کوشتن ڕزگار بوونی تێدا نی یە لە کێشە وغەم وخەفەت ، بەڵکو زیاتر دەبێت بۆ ئەو کەسەی خۆی کوشتووە ، وگەر کەسێک خۆی کوشت ؛ گەر موسوڵمان بوو ، ئەوا دەشۆردرێت وکفن دەکرێت،و نوێژیشی لەسەر دەکرێت ، بەڵام گەر دەم سپی عەشیرەتێک ، یاخود قازی شارێک ، یاخود کەسێکی گەورە لەشارێکدا کەڕێز و حورمەتی هەیە لەنێو کۆمەڵگادا وایان بەباش زانی نوێژی لەسەر نەکەن ــ وەک چاو ترسێنیەک بۆ کەسانی تر ــ ؛ ئەوا کارێکی چاکە ؛ چونکە کاتێ پیاوێکیان هێنا بۆلای پێغەمبەرى خوا کە خۆی کوشتبوو بە تیرێک پێغەمبەرى خوا نوێژی لەسەر نەکرد ، بەڵام جگە لەوانەی باس کران ،کەسانی تر نوێژی لەسەر دەکەن وبۆی دەپاڕێنەوە کەخودا ڕەحمی پێبکات ؛ چونکە بەخۆ کوشتنەکەی هەڵنەگەڕاوەتەوە لەئیسلام وکافر نەبووە؛ بەڵام تاوانێکی زۆر گەورەی ئەنجام داوە ـ خوا بمان پارێزێت ـ
جا خولاسە و پوختەکەی ئەوەیە : کەسێک خۆی بکوژێت ئەوا دەشۆردرێت وکفن دەکرێت ، ونوێژی لەسەر دەکرێت ، بەڵام گەر دەم سپی عەشیرەتێک ، یاخود قازی شارێک ، یاخود کەسێکی گەورە لەشارێکدا کەڕێز و حورمەتی هەیە لەنێو کۆمەڵگادا وایان بەباش زانی نوێژی لەسەر نەکەن ــ وەک چاو ترساندن بۆ ئەوەی کەسانی تر ئەو کارە دوو بارە نەکەنەوە ــ ؛ هەروەک ئاماژەمان پێکرد پێغەمبەرى خواش نوێژی لەسەر ئەو کەسە نەکرد کە خۆی کوشتبوو ـ ئەوا کارێکی چاکە .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [280]

وە پرسیار کراوە لە (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) کە ئایا کەسێک خۆی بکوژێت حوکمی چیە، موسڵمانە یان کافر (بێباوەڕ)؟
لەوەڵامدا فەرمویانە : ئەگەر کەسێک لە موسڵمانان بەهەڵە خۆی بکوژێت ئەوا بەو ئیشەی تاوانبار نابێت، هەرکەسێکیش لە موسڵمانان بە ئەنقەسد خۆی بکوژێت بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە، بەبێ توڕەبوون لە قەزاو قەدەری خوای گەورە ئەوا بە بێباوەڕ ئەژمار ناکرێت، بەڵام بە ئەنجامدەری گوناهێکی گەورە لە قەڵەم دەدرێت و هەڕەشەی چوونە ئاگری لەسەرە، و چارەنووس و فەرمانی لای خوای گەورەیە ئەگەر بیەوێت لێی خۆش دەبێت وئەگەریش بیەوێت سزای دەدات.
دوو تێبینى : 

یەکەم : شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ سەبارەت بەو فەرمودەیەی سەرەوە دەفەرموێ : کەسێک خۆکوشتن بە حەڵاڵ بزانێ ئەوا بە هەتا هەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە .
دووەم : وە ئەهلى سوننەو جەماعە یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە کەسى تاوانبار ئەگەر لەسەر تاوان مرد (جگە لە شیرک) و تەوبەى نەکرد ئەوە لە ژێر مەشیئەتى خواى گەورەیە ، ناوترێ بە هەتا هەتاییە لە دۆزەخدایە ، بەڵکو ئەگەر خواى گەورە ویستى لێ بێ لێى خۆش دەوێ یان ئەگەر ویستى لێ بێ سزاى دەدات بە گوێرەى ئەندازەى ئەو تاوانەى کەلەسەرى مردووە .

وە سەبارەت بە کەسێک کە کەسێک دەکوژێ بە ناحەق ئایا بە هەتا هەتاییە لە دۆزەخ دەمێنێتەوە
زانای پایە بەرز الشيخ عبد العزيز الراجحي – حفظه الله - دەڵێ : مانای ( خلود ) لەلای ئەهلی سوننە و جەماعە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ( وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا ) ، بەمانای مانەوەیەکی زۆر دێت لەدۆزەخدا ، جا مانەوە (خلود) دوو جۆرە :
یەکەم : مانەوەیەک هەتا هەتایی کە کۆتایی نی یه ، ئەم جۆرەیان تایبەتە بە بێباوەڕان .
دووەم : مانەوەیەک کە کۆتایی هەیه ، ئەم جۆرەیان تایبەتە بەموسوڵمانی تاوانبار ، هەندێ جار زۆر تيایدا دەمێننەوە لەبەر گەورەیی تاوانەکەیان ، وەک بکوژ (قاتل) و غەیری ئەویش کەتاوانی گەورە ئەنجام دەدەن ، بەڵام لەبەر ئەوەی لەسەر تەوحید وئیمان مردوون بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا نامێننەوە .
كورتەى قسە ئەوەیە : بە تەنها لەبەر ئەوەی کەسێک خۆی دەکوژێت لەبازنەی ئیسلام ناچێتە دەرەوە ، وە وای لێناکات بەهەتا هەتایی لەدۆزەخدا بمێنێتەوە ، وەک : هاوبەش بڕیاردەران و بێباوەڕان و دوو ڕووەکان

سەردان: ٤,٢١١ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە