حوكمى فێربوونى نوشتە و جادوو لەڕووى شەرعەوە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى فێربوونى نوشتە و جادوو لەڕووى شەرعەوە
پرسیار:

حوكمى فێربوونى نوشتەوجادوو لەڕووى شەرعەوە چییە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

حوكمى فێربوونى جادو لە ڕووى شەرعەوە كوفرە هەر كەسێك فێرى ببێت یاخود خەڵكى فێربكات ئەوا كافر دەبێت وەكو خواى گەورە دەفەرمووێت :[وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ]البقرە: ١٠٢ .
واتە :بەڵكو شەیتانەكان كافر بوون چونكە خەڵكییان فێرە سیحرو جاد و دەكرد .
وە هیچ كەسێك ناتوانێت سیحر بكات تاوەكو سوكایەتى بە قورئانى پیرۆز نەكات و كوفر نەكات و عیبادەت بۆ جنى و شەیتان نەكات .
بۆیە خواى گەورە فەرمانى پێ كردووین كە پەنا بگرین بە خواى گەورە لە شەڕ و خراپەى ئەو ئافرەتانەى كە جادوو دەكەن كە دەفەرمووێت (ومن شر النفاثات فى العقد) الفلق: ٤ .
وە پێغەمبەر () دەفەرمووێت : (لیس منا من ............ او تسحر او تسحر لە) صحیح الجامع الصغیر / رقم /5435
واتە : لە ئێمە نییە هەر كەسێك جادو بكات یاخود جادوى بۆ بكرێت .

بەڕێز مامۆستا صلاح الدین وەڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە .

 

سەردان: ٢,٥٧٨ بەش: سيحر و جادوو