دۆزینەوەى شتى دزراو بە ڕێگاى پاراسایكۆلۆژیا یان تەنویمى موگناتیسى دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دۆزینەوەى شتى دزراو بە ڕێگاى پاراسایكۆلۆژیا یان تەنویمى موگناتیسى دروستە؟
پرسیار:

من ماوەیەك پێش ئێستا دوكانێكم بڕا (دزرا) وە تا ئێستا كابراى دز نەدۆزراوەتەوە جا بۆ دۆزینەوەى ئەو ككەسانەخەڵكى هەندێ كەسیان بۆ دەستنیشان كردووم كە لەڕێگەى ئەوانەوە بتوانم بیاندۆزمەوە ئەم جۆرە كەسانەش بە عیلمى پاراسایكۆلۆژیا یان بە تەنوینى موگناتیسى ئەم كارە دەكەن بەڵام من بڕوام پێیان نیە وەپێشم وایە ئەم جۆرە كارانە گوناحە جانازنم ئێوەى بەڕٍێز لەم بارەیەوە چى دەڵێن؟

 

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
هەر كەس شتێكى دزرا دەتوانێت هۆكارەكان بگرێتە بەر بۆ دۆزینەوەى دزراوەكەى بەڵام بە هۆكارى واقعى كە لە مەحكەمەى موسڵماناندا كارى پێ دەكرێت لە درێژایى مێژووى حوكمڕانى موسڵماناندا لەوانە دۆزینەوەى شتەكەى بە دەستى دزەكەوە یان دان پیانانى دزەكە بەوەى كە ئەو دزیویەتى یان بوونى شایەت لەسەرى بەم شێوەیە تۆمەت جێگیر دەكرێت چونكە قاعیدەى شەرعى وایە دەڵێ:(المتهم بري حتى يثبت عليه الدليل) يان (الأصل براءة الذمة) بەڵام بە پاراسایكولوژیا یان (تنويم المغناطيس) یان بە جادووگەر و ساحیر یان بەهەر شتێكى ناواقعى تاوانبارى ئەو كەسە ناسەلمێنێت و جێگیر ناكرێت ئەوەش بزانە لە زۆربەى ئەمانەى باسكران جنۆكە و شەیتانەكان ڕۆڵى خراپ دەبینن بۆ دروست كردنى ئاشوب و فیتنە لە نێوان موسڵمانان و ئادەمیزاد بە گشتى.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٤٥٠ بەش: سيحر و جادوو