بۆ ئەوەى سحر و جادومان لێ نەکرێت و توشی سحر و جادوو نەبین چ زیکر و دوعایەک بخوێنین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆ ئەوەى سحر و جادومان لێ نەکرێت و توشی سحر و جادوو نەبین چ زیکر و دوعایەک بخوێنین؟

یەکێک لەگرنگترین ڕێگە کەبەهۆیەوە مرۆڤ خۆی لەسیحر دەپارێزێت پێش ئەوەی ڕوو بدات بریتی یە لەزیکرە شەرعیەکان ، وپاڕانەوە ، و ئەو خۆپاراستنانەی کەلەسوننەتدا هاتووە ، لەوانە :
یەکەم : خوێندنی ( آية الكرسي ) لەدوای هەموو نوێژە فەرزەکانەوە .

دووەم : وەهەروەها خوێندنی (آية الكرسي ) لەکاتی نوستندا ، کەگەورەترین ئایەتی قورئانی پیرۆزە کە ئەویش ئەم ئایەتەیە : ( اللَّه لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلا يَؤدُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ) .

سێیەم : ویەکێکی تر لەوانە خوێندنی هەر یەک : ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) و ( قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ) و ( قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ) لەدوای هەموو نوێژە فەرزەکانەوە .

چوارەم : وەهەروەها خوێندنی دوو ئایەتی کۆتاتی ( سورة البقرة )لەسەرەتای شەودا واتە پێش خەوتن ، ئەوەش ئەم ئایەتانەیە : (آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ لا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلا تُحَمِّلْنَا مَا لا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ) .

وەلەپێغەمبەری خواوە هاتووە کە فەرموویەتی : { من قرأ آية الكرسي في ليلة لم يزل عليه من الله حافظ ولا يقربه شيطان حتى يصبح }
واتە :هەرکەسێک (آية الكرسي ) بخوێنێت لەشەوێکدا بەردەوام لەلایەن خوداوە پارێزگاری لێ دەکرێت وشەیتان نزیکی نابێتەوە تاوەکو ڕۆژی لێ دەبێتەوە .
وەهەروەها لەپێغەمبەری خواوە هاتووە کە فەرموویەتی : { من قرأ الآيتين من آخر سورة البقرة في ليلة كفتاه}
واتە : هەر کەسێک دوو ئایەت لەکۆتای سورەتی بەقەڕە بخوێنێت ئەوا بەسیەتی .
واتا : والله أعلم : بەسیەتی ولەهەموو خراپەیەک وناخۆشیەک دەیپارێزێت .

پێنجەم : ویەکێکی تر لەوانە :
زۆر پەنا گرتن و گوتنی (أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التّامّاتِ مِن شَرِّ ما خَلَقَ  ) لەشەو وڕۆژدا ، ولەکاتی چوونە ماڵی هەر کەسێک ، یاخود لادان لەچۆڵەوانی ، و لەبەحر ، ولەئاسماندا ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( من نزل منزلا فقال أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق لم يضره شيء حتى يرتحل من منزله ذلك ) .
واتە : هەر کەسێک لەجێگەیەک لایدا گوتی : ( أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التّامّاتِ مِن شَرِّ ما خَلَقَ ) واتە : واتە: پەنا ئەگرم بە ووشە تەواوەكانی خوای گەورە لە خراپەی دروست كراوەكانی.ئەوا هیچ شتێک زیانی پێ ناگەیەنێت تاوەکو ئەو جێگەیە بەجێ دێڵێت .

شەشەم : ویەکێکی تر لەوانە ئەوەیە کە گرنگى بدات بە زیکرەکانى بەیانیان و ئێواران کە سوننەتە ئەم زیکرەیە لە بەیانیان و ئێواراندا سێ جار بخوێنێت و بڵێت :
: (بِسمِ اللهِ الـَّذي لا يَضُرُّ مَعَ اسمِهِ شَيءٌ في الأرضِ وَلا في السّمآءِ وَهَوَ السَّمِيعُ العَلِيم) واتە: بە ناوی ئەو خوایەی لەگەڵ ناوی ئەودا هیچ شتێك زیان ناگەیەنێ‌ نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا ئەو خوایە بیسەرو زانایە. چونکە بەسەحیی لە پێغەمبەرەوە هاتووە ، وەئەوە دەبێتە هۆی سەلامەت بوون لەهەموو ناخۆشیەک .

جا ئەم زیکر وخۆپاراستنانە یەکێکن لەگەورەترین هۆکار بۆ خۆ پاراستن لەسیحر وجگە لەویش بەمەرجێک بەڕاستیەوە بیخوێنێت وباوەڕی پێی هەبێت ، وسیقەی بەخودا هەبێت ودڵی ئارام بێت بەو زیکرانە .

وەهەروەها ئەم زیکرانە یەکێکە لەگەورەترین چەک بۆ ڕزگار بوون لەسیحر دوای ئەوەی کەتووشی دەبێت ، لەگەڵ ئەوەدا خۆ زەلیل بکرێت بۆ خودا ، وداوا لەخودا بکرێت : ئەو ناخۆشیەیی لەسەر لابەرێت ، جا یەکێک لەو پاڕانەوانەی کە سابت بووە لە پێغەمبەرەوە بۆ چارەسەر کردنی سیحر وغەیری سیحریش ، کەپێغەمبەر هاوەڵانی پێ دەپاراست وبەسەریاندا دەیخوێند : ( اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ أذْهِبِ البأسَ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي، لا شِفاءَ إِلاَّ شِفاؤُكَ شِفاءً لا يُغادِرُ سَقَماً ) .
واتە : خوایە پەروەردگاری خەڵكی، ئەم ئازارە لابەرەو شیفای بدە خۆت شیفا دەری دەردانی، هیچ شیفایەك نییە جگە لە شیفای تۆ، شیفایەك كە هیچ نەخۆشییەك جێ‌ ناهێڵێ.
حەوتەم : یەکێکی تر لەوانە :
ئەو ڕوقیەیەیە کە جبرائيل بەسەر پێغەمبەردا دەیخوێند ، کەئەویش بریتی یە لە : (بِسْمِ الله أرقيكَ. مِنْ كُلّ شَيءٍ يُؤذيكَ. وَمِنْ شَرِّ كُلّ نَفْسٍ
أو عَينٍ حاسِدٍ اللهُ يَشفيكَ. بِسْمِ الله اُرقيكَ) واتە: بە ناوی خواوە دوعات بۆ دەكەم لە هەموو شتێك كە ئەزیەتت دەدات و لە خراپەی هەموو نەفسێك یان چاوی حەسوود بەرێك كە حەسودیت پێ‌ دەبات خوا شیفات بدات، بە ناوی خواوە دوعات بۆ دەكەم.
وە با ئەم زیکرە ( سێ جار ) دوو بارە بکاتەوە . والله أعلم .

سەردان: ١٩,٣٢٣ بەش: سيحر و جادوو