ئایا تووش بوون بەهۆی چاو پیسیەوە ڕاستە یان نا؟
هیوادارم ئەوەم بۆ ڕوون بكەنەوە وە ئەگەر تووش بوم چۆن بتوانم چارەسەری بكەم بە ئایەتی قورئان، خوا سەركەوتووتان بكات.
بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
تووش بوون بە هۆی چاوەوە ڕاستیەكە كە قورئان وسوننەت ئاماژەی بۆ دەكات، وەكو ئەم ئایەتە [وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ] هەندێك لە زاناین پێیان وایە مەبەست لێی چاوە، وە دیسان ئەم ئایەتە [ وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ] زۆرێك لە زانایان بۆچونیان وایە كە مەبەست پێی چاوە، وەلە فەرموودەشدا
فقد ثبت ذلك عن النبي ﷺ حينما قال: " العين حق ولو سبق القدر شيء لسبقته العين "
ئەمەش دەقێكی ڕاشكاوە لەو بارەیەوە پاشان واقع شاهیدە لەسەر هەبوونی كاریگەری چاو كە پێویست ناكات لێرەدا هەموویان باس بكەین بەڵكو ئەوە زانراو و بەناوبانگە لای خەڵكی، دوو جۆر چارەسەرو خۆپاراستنیش هەیە بۆ ئەو مەبەستە
[ یەكەمیان: وقایە دافعە. ] كە بریتیە لەوەی مرۆڤ ویردو زیكرەكان بەكاربهێنێت وەكو ئایەتی كورسی كە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت " من قرأها في ليلة لم يزل عليه مِنْ اللَّهِ حَافِظٌ وَلا يَقْرَبَه شَيْطَانٌ حَتَّى يصْبِحَ " وە هەروەها هەوڵ بدات بەشێوەیەك دەرنەكەوێت بەبەرچاوی ئەو كەسەی كە گومانی لێ دەكرێت نەوەك كاریگەری بینینەكەی جێ بهێلێت لەسەری.
[ دووەمیان بریتیە لە وقایە الرافعة] ،فەرمان دەكرێت بە چاوپیس كە خۆی بشوات یان دەستنوێژ بشوات وپاشان ئاوەكە بكرێت بەسەرو پشتی تووشبوودا بە ویستی خوا كاریگەریەكەی لەسەر لادەچێت.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين فتاوى نور على الدرب]