ئەمەوێ بزانم ئایا گەر کەسێک بیەوێ موسوڵمان ببێت شتێکی سەرەتایی هەیە ئەنجامی بدات بۆ موسوڵمان بوون ؟
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد:
بێگومان موسوڵمان بوون نیعمەتێکی گەورەیە ، و یەکەم شت ئەوەیە شایەتوومان بێنیت و بڵێیت : " أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أنّ محمدا عبده ورسوله "
واتە : شایەتى دەدەم کە هیچ خوادیەک نیە شایستەى پەرستن بێت بە حەق جگە لە (الله) ، وە موحەممەدیش بەندە و پێغەمبەرى خوایە . ئا ئەوا وەڵامی پرسیارەکەتە .
بەڵام بۆ زیاتر زانین وشارەزایی لەم بوارەدا تەماشای گۆشەى ( ئیسلام بناسه لە ماڵپەڕى وەڵامەکان) بڪە .