هۆکاری گەشە کردن و فراوان بوون ئیسلام لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هۆکاری گەشە کردن و فراوان بوون ئیسلام لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا
پرسیار:

هۆکاری چی یە ئیسلام بەردەوامە لە گەشە کردن و فراوان بوون و سەرکەوتنەکانی لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ؟

بێگومان ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەردەوامە لەگەشە کردن  لە وڵاتانی پێشکەوتوو و جگە لەویش دا ؛ چونکە بانگەوازی ئیسلام لەگەڵ فیتڕەتی مرۆڤەکاندا گونجاوە ، و بانگەشە بۆ بەها بەرزەکان دەکات وەک لێبوردەیی وخۆشەویستی وڕاستگۆی ودڵسۆزی . .هتد .
ئیسلام دەروون پەروەردە دەکات ، و دەیگەیەنێت بە بەرزترین ئاست ، و دەیڕازێنێتەوە بە ئاداب و ڕەوشتە جوانەکان ، و بانگەوازی ئیسلام چەند تایبەت مەندیەکی هەیە وەک واقعی بوون و دادگەری ، ئیسلام مافی ڕووح و دەروون ،و لاشەی داوە ، دژی ئارەزوو نی یە ، لەهەمان کاتدا لەگەڵ ئیسراف زێدەڕەوی نی یە تیایدا ، ئیسلام جیاوازی دەکات لەنێوان داواکاریه گونجاوەکانی دەروون لەگەڵ ئارەزووە حەڕام و نائاساییەکان دا کە دەبێته هۆکاری لەکەدار بوون و چوون بەرەو لاڕێ بوون .
دواتر بۆیە خەڵک ڕوو دەکەنە ئیسلام چونکە ئارامی و هەست کردن بەخۆشگوزەرانی لەئیسلام دایە ، و چارەشەری کێشەکانی کردوون ، وە هەر بەئیسلام ڕزگار بوون لەدڵەڕاوکێ و قەلەق و سەرگەردانی .

ئیسلام ئاینى فیتڕەتە و خوای پەروەردگار مرۆڤەکانی وا دروست کردووە کەسی عاقڵ وفیتڕەت پاک وەری بگرێت ، هەروەک ئەبو هوڕەیرە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( مَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلا يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ ( أي على الإسلام ) فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أوَيُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ ، كَمَا تُنْتَجُ الْبَهِيمَةُ بَهِيمَةً جَمْعَاءَ ( أي تولد كاملة لم يذهب من بدنها شيء ) هَلْ تُحِسُّونَ فِيهَا مِنْ جَدْعَاءَ ( مقطوعة الأذن ) ، ثُمَّ يَقُولُ أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : ( فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ) . رواه البخاري/1359 .
واتە : هیچ منداڵێک لە دایک نابێت ئیلا لەسەر فیتڕەت(واتە : ئیسلام) لەدایک دەبێت ، بەڵام ئەوە دایک و باوک و دەوروو بەرە دەیکەن بەجولەکە ومەسیحی و مەجوسی ، هەر وەک چۆن ئاژەڵ ئاژەڵی بێچووی ساغ و دروست و بێ عەیب بەرهەم دێنێت ، ئایا هیچ هەست بەعەیب ( بڕینی گوێ) دەکەن ؟ ، پاشان ئەبو هوڕەیرە ئەم ئایەتەی خوێندەوە :  
( فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ) .
واته : ئه‌م دینه‌ پاكه‌ ئه‌و فیتره‌ته‌ پاكه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خه‌ڵكی خستۆته‌ سه‌ری، واته‌: خه‌ڵكى كه‌ له‌ دایك ده‌بن له‌سه‌ر فیتره‌تی پاكی ئیسلامن، دواتر دایك و باوك و ده‌وروبه‌ر ده‌یانگۆڕن و كاریگه‌ریان لێده‌كه‌ن ، هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر دروستكراوی خوای گه‌وره‌دا نایات، واته‌: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فیتره‌ته‌كه‌ی خۆی بمێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌وحیده‌، یاخود خه‌ڵكى له‌سه‌ر فیتره‌تى پاكى ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى لامه‌ده‌ن و وازیان لێبێنن ، ئا ئه‌مه‌ دینی ڕێك و ڕاست و دامه‌زراوه‌ .

جا مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە خوای پەروەدگار مرۆڤی وا دروست کردووە حەق وەربگرێت و تەسلیمی خودا ببێت ، بەڵام پەروەردەی خراپ و دەوروو بەر وا لەمرۆڤ دەکەن لاڕێ و سەرگەردان ببێت و دوای هەواو ئارەزوو بکەوێت ، لەڕاستی دا خەڵک وا فەراهەم هێنراوە یەکتا پەرست بێت  هەروەک لەپێغەمبەرەوە هاتووە کە لە خوداوە گێڕاویەتیەوە ودەفەرمووێت ( إني خلقت عبادي حنفاء كلهم , فاجتالتهم الشياطين عن دينهم )  رواه مسلم .
واتە : من بەندەکانم بەپاکی دروست کردووە ، و شەیتانەکان لەڕێگایان دەردەکەن ودووریان دەخەنەوە لەدینەکەیان .

 هەر بۆیە بەو کەسەی کەموسڵمان دەبێت دەوترێت گەڕاوەتەوە بۆ ئیسلام ، ئا ئەم دەربڕینە زۆر دەقیقە بەبەراوەرد بەوەی بوترێت دینی گۆڕیوە بۆ ئیسلام ، جا کاتێ کەئیسلام دەچێتە وڵاتێکەوە و ئەو وڵاتە هیچ دەمار گیری و کەلەڕەقیان تێدا نی یە زوو بڵاو دەبێتەوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی ئیسلام ، لەلایەکی ترەوە دەبینی ئاینی ئیسلام گونجاوە لەگەڵ کەسی ڕۆشنبیر و عامی خەڵک و پیاو ئافرەت و منداڵ وگەورە . . هتد .
ئەو کەسانەی کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان موسوڵمان دەبن زۆر هەست بەو ناڕەحەتی و نائارامیە دروونیە دەکەن کە بەسەر وڵاتەکەیاندا هاتووە وەک خۆ کوشتن وشێت بوون . . هتد . 
بێگومان ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوان زیاتر گرنگی بەلاشە و ڕوو کەش دەدەن و لایەنی ڕووحی و دەروونیان فەرامۆش کردووە ، خوای گەورە لەبارەی ئا ئەمانەوە فەرموویەتی : ( يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ) (7) سورة الروم .
واته : ته‌نها له‌ ڕووكه‌شی ژیانی دونیا  تێگه‌یشتوونه‌ ، به‌ڵام ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ ژیانی دواڕۆژو قیامه‌ت ئه‌وان بێئاگان. 

جا بەویستی خودا ئیسلام بەردەوام دەبێت لەگەشە کردن ، بەمەرجێ کەسانی دڵسۆز کار بکەن لەپێناوی دا ، وئەحاکامەکانی جێ بەجێ بکەن و کاری پێ بکەن .