ئایا ئیسلام دینى حەقە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئیسلام دینى حەقە؟
پرسیار:

بۆچی موسڵمانەکان پێیان وایە دینەکەیان حەقە؟ ئایا هیچ بەڵگەیەکی موقنیع و لۆژیکیان پێیە ؟

پرسیارەکەت لە پرسیاری کەسێک دەکات هێشتا نەهاتبێتە نێو ئیسلامەوە ، بەڵام بێگومان هەر کەسێک موسوڵمان بووبێت و ئەم دینەی بەجوانی پەیڕەوکردبێت دەزانێت لەچ نیعمەتێکدایە وکەسانی تر لەچ گومڕایی وسەر لێ شێواویەکدان ، ئەمە بەهۆکار گەلێکی زۆر ، لەوانە :

یەکەم: تاکی باوەڕدار یەک خودا دەپەرستێت کەهیچ هاوەڵ وشەرکێکی نی یە ، کۆمەڵێ ناو وسیفاتی جوانی هەیە ،بۆیە تەنها داوا لەو دەکات وڕوو دەکاتە ئەو و متمانەى بەو هەیە ، وداوای یارمەتی وسەرکەوتن و پشت و پەنا تەنها لەو دەکات ، و باوەڕی وایە کەخوداکەی بەسەر هەموو شتێکدا زاڵە وپێویستی بەخێزان ومنداڵ نی یە ، وئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە ، وهەر ئەوە مرێنەر و زیندو کەرەوەیە ودروستکار و ڕازقە ، بەندە داوای ڕزقی لێ دەکات وئومێدی پێی هەیە وڵامی بداتەوە ، وخودا لێ خۆشبووە وبەبەزەییە وتەوبە لەبەندەکانی قەبوڵ دەکات کاتێ کەم تەرخەمیەک دەکەن ودواتر تەوبە دەکەن  ، وەخودا زانا وئاگاداری نیەت وهەموو شتە شاراوەکانی نێو دڵەکانە ، بۆیە بەندە شەرم دەکات تاوان بکات لە کاتێکدا دەزانێت خواى گەورە دەیبینێت ، و دەزانێت پەروەردگاری حەکیمە وئاگاداری غەیب وشته شاراوەکانە و دەزانێ کە خواى گەورە بەتوانایە و باوەڕی وایە ستەمی لێ ناکات ، هەموو قەزاو قەدەرێک خێرە هەر چەند ئەم ئاگاداری نەبێت وپەی پێ نەبات  .

دووەم : شوێنەواری عیبادەتەکان بەسەر تاکی باوەڕدارەوە دیارە ، بۆ نموونە نوێژ پەیوەندی نێوان بەندە وخودایە و کاتێ داخڵی ناو نوێژ دەبێت هەست بە دڵ خۆشی وئارامی دەکات ؛ چونکە ئەو لەگەڵ کەسێکی زۆر بەرزدا دەدوێ کەخودای پەروەردگارە بۆیە پێغەمبەر موحەمەد کاتێ نوێژ دەهات دەیفەرموو  : (أرحنا بالصلاة..)
واتە : بانگ بدەن و ئیسراحەتمان پێ ببەخشن ، وکاتێ توشی ناڕەحەتەک بوایە پەنای دەبردە بەر نوێژ کردن ، وهەرکەسێک کەتوشی موسیبەت وناڕەحەتیەک بووبێت وپەنای بردبێته بەر نوێژ هەستی بەئارامی کردووە چونکە ئەو کەلامی خودای دەخوێنێتەوە وبێگومان شوێنەواری کەلامی خودا بەراورد ناکرێت لەگەڵ قسەی هیچ کەسێکی تردا ، تۆ تەماشاکە دەبینی هەندێ جار قسەی پزیشکی دەرونی کاریگەری هەیە ومرۆڤ بەهۆیەوە هەست بەبار سوکی دەکات ئەی دەبێ کەلامی خالقی ئەو دکتۆری دەروونیە چۆن بێت .

وەکاتێ تەماشای زەکات دەکەیت کەئەویش یەکێکە لەئەڕکانەکانی ئیسلام دەبینی پاک کەرەوەی دڵ ودەروونە لە ڕەزیلی وخۆ پەرستی ، و وەرزشێکى باشە بۆ خۆ ڕاهێنان لەسەر سەخی بوون ویارمەتی دانی هەژاران و بێ نەوایان وپاداشتێکیشە بۆ ڕۆژی دوای ، جا زەکات هاوشێوەی زەڕیبە بڕەکەی زۆر نی یە ، بەڵکو لەهەر یەک ملیۆن دینار  تەنها 25 هەزار دەدرێت وبڕێکی کەمە ، و موسوڵمان بەئارەزووی خۆی دەیدات وتەنانەت گەر کەسیش زۆری لێ نەکات دەیدات .

وەبەنیسبەت ڕۆژووەوە خۆگرتنەوەیە لەخواردن وخواردنەوە وجووت بوون وەک بەندایەتیەک بۆ خودا وهەست کردنێک به پێویستی هەژار وبێ نەوایان وبیر خستنەوەی نیعمەتەکانی خودا و پاداشتێکی بێ شوماریشی بۆ دانراوە لە قیامەتدا .

وەهەرەوها حەجی ماڵی خودا ئەوەی کەئیبڕاهیم بونیادی نا جێ بەجێ کردنی فەرمانی خودایە وناسینی جۆرەها موسوڵمانی تێدایە کەلەوڵاتانی جودا جوداوە دێن .

سێیەم : ئاینی پیرۆزی ئیسلام فەرمانی بەهەموو کارێکی خێر کردوو وڕێگری لەهەموو کارێکی خراپ ونەشیاو کردووە وفەرمانی بەهەموو ئاداب وڕەوشتێکی بەرز کردووە وەک ڕاستگۆی و لەسەر خۆی و نەرم ونیانی و شەرم وحەیا و خۆ بەکەم زانین وپاراستنی ئەمانەت و دادپەروەری و لێبوردەیی و سوپاس گوزاری لەسەر چاکە وئارام گرتن لەکاتی توڕەییدا و قەناعەت بوون ، و چاک بوون لەگەڵ دایک وباوکدا وڕێز گرتنی لەکەسانی بەتەمەن وبەزەیی هاتنەوە بەمنداڵاندا وئامۆژگاری کردنی موسوڵمانان وپاراستنی ماڵی هەتیو و لابردنی ناڕەحەتی لەسەر ڕێگا وجێ بەجێکردنی پێویستی برای موسوڵمان ویارمەتی دانی لێ قەوماوان وبەدەمەوە چوونی بێ نەوایان وسەرخستنی ستەم لێکراو ومەسرەف کردن ونەفەقە کێشانی ماڵ ومنداڵ وسەردانی کردنی نەخۆش ودڵ دانەوەی کەسانی دڵ تەنگ وئەوانەی کەسێکیان لێ دەمرێت وچاک بوون لەگەڵ خێزاندا وبڵاو کردنەوەی سەلام وڕووخسەت وەرگرتن لەکاتی سەردانی کردندا ..هتد  .

وە کاتێ کەغەیرە موسوڵمانێک هەندێ لەم کارانە ئەنجام بدات وەک ئادابێکی عام دەیکات بەڵام چاوەڕێی پاداشت نین بەوەی لەڕۆژی دواییدا خودا پاداشتیان بداتەوە وسەرفراز بن  .

وەکاتێ تەماشای ئەو شتانە بکەیت کەئیسلام ڕێگری لێ کردووە دەبینی هەمووی لەمەسڵەحەتی تاک و گشتیدایە و بۆ پاراستنی پەیوەندیە لەنێوان بەندە وخودادا وهەروەها بۆ پاراستنی پەیوەندیە لەنێوان مرۆڤ وهاونیشتمانەکانیدایە ، با چەند نموونەیەک باس بکەین بۆ ئەوەی مەبەستەکەمان زیاتر ڕوون ببێتەوە :

1- ئیسلام ڕێگری کردووە لە شیرک وعیبادەت کردنی غەیری خودا ، چونکە عیبادەت کردن بۆ غەیری خودا نەگبەتی وخۆ ڕسوا کردنە بۆ بەندەکان و شته بێ کەڵکەکان وەک گۆڕ و مرۆڤەکان ، و ئیسلام ڕێگری کردووە لەسەردانی کردنی ساحیر وفاڵ گرەوەکان چونکە ئەوانە دوو بەرەکی وناکۆکی دەخەنە نێو خێزانەکانەوە ، وەهەروەها ڕێگری کردووە لەجوێن دان بەزەمانە چونکە خودا هەڵسوڕێنەریەتی وەهەروەها ڕێگری کردووە لەبەشوم دانانی شتەکان چونکە دەبێتە هۆکاری ترسنۆکی و لەرزۆکی مرۆڤ  .  

2- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەبەتاڵ کردنەوەی کردەوەی چاکە بەوەی نیەتی ناو و ناوبانگ و ڕیا و خۆ هەڵکێشان بێت .

3- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەخۆ چەماندنەوە بۆ غەیری خودا وسەژدە بردن بۆ جگە لەخودا ودانیشتن لەگەڵ کەسانی دوو ڕوودا یاخود فاسقدا وەک هاوڕێ ودڵخۆش بوون پێیان .

4- وە هەروەها ڕێگری کردووە لە لەعنەت کردن و دوعای خراپ کردن .

5- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەمیز کردنە نێو ئاوی وەستاوەوە و دەستگەیاندن بەئاو لەسەر ڕێگاکاندا و لەو شوێنانەدا کەخەڵک تیایدا دادەنیشن وەک سێبەر وشوێنە گشتیەکان وەهەروەها ئەو جێگایانەش کە سەرچاوەی ئاوی خەڵکن وڕوو کردنە قیبلە یاخود پشت کردن لەکاتی دەس بەئاو گەیاندا  . 

6- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەوەی مرۆڤ زەکەری بەدەستی ڕاستی بگرێت لەکاتی میز کردندا وەهەروەها سەلام بکات لەو کەسەی خەریکی دەس بەئاو گەیاندنە وڕێگری کردووە لەوەی کەسێک کاتێ لەخەو هەڵدەستێت دەست بخاتە نێو ئەو قاپە ئاوەی کەدەست نوێژی لێ دەگرێت تاوەکو دەیشۆرێت  .

7- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەوەی نوێژ بکرێت لەکاتێکدا کەخواردن ئامادەیە ویاخود کەسەکە تەنگاوە جا بەمیز بێت یاخود پیسی چونکە لەهەموو ئەم حاڵەتانەدا مرۆڤ دڵی لای نوێژەکەی وەک پێویست نابێت  .

8- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەکڕین وفرۆشتن لەمزگەوتدا چونکە شوێنی عیبادەتە وگونجاو نیە بابەتی دونیایی تیادا باس بکرێت  .

9- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەوەی مرۆڤ پەلە بکات کاتێ دەبێنێ نوێژ دابەستراوە بەڵکو پێویستە لەسەر خۆ بێت وەهەروەها ڕێگری کراوە لەڕازاندنەوەی مزگەوت بەزەخرەفە وڕەنگاو ڕەنگ کردنی چونکە هەموو ئەمانە نوێژ خوێنان سەرقاڵ دەکەن .

10- وە هەروەها ڕێگری کردووە دوو ڕۆژ بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو بێت بێ ئەوەی بیشکێنێت ونابێ ئافرەتان ڕۆژووی سوننەت بگرن لەکاتێکدا مێردەکانیان لەماڵ بن مەگەر بەئیزنی ئەوان نەبێت .  

11- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەخانوو و قوبە دروست کردن لەسەر گۆڕ وبەرز کردنەوەی وهاتووچۆ کردن بەنەعل و پێڵاوەوە لە نێو گۆڕستان و نوسین لەسەر گۆڕ وڕازاندنەوەی وهەڵدانەوەی گۆڕ وکردنی بەشوێنی نوێژ و مزگەوت  .

12- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەهاوار ودەنگ بەرز کردنەوە لەکاتی مردنی کەسێکدا  .

13- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەخواردنی ڕیبا و لە هەر کڕین وفرۆشتنێک کەنادیار وشاراوە بێت وفێڵی تێدا بێت ،  و لە فرۆشتنی خوێن وئارەق وگۆشتی بەراز وبت و هەرشتێک کەخودا حەڕامی کردووە وەهەروەها ڕێگری کردوو لەنەجەش ئەوەش بەو شێوەیەیە کەکاتێ کەسێک موعامەلەی شتێک دەکات کەسێکی تر لەولاوە بێت ونرخەکەی زیاد بکات نەک بەمەستی کڕین بەڵکو بۆ ئیغڕا کردنی کەسی کڕیار بەڵکو لەدڵیدا شرین بێت و بیکڕێت ، وە هەروەها ڕێگری کردووە لەوەی عەیبی شتەکان بشاردرێتەوە لەکاتی فرۆشتنیدا ولەوەی مرۆڤ شتێک بفرۆشێت کەموڵکی خۆی نییە وکڕین وفرۆشتن کردن لەسەر کڕین وفرۆشتنی کەسانی تر ، وفرۆشتنی بەر وبووم پێش پێ گەیشتنی ، وبەسوکی کێشانی شت ومەک لەکاتی فرۆشتنیدا ، وشاردنەوەی شتو مەک وهەڵگرتنی بۆ گرانی کاتێ کەخەڵک پێویستیەتی .

14- هەروەها ڕێگری کردووە لە خواردنی ماڵی هەتیو بەستەم وداگیر کردنی ماڵی کەسانی تر و ڕەشوە دان وخواردنی ماڵی کەسانی تر بەناحەق ، وبەکەم زانینی ماڵی خەڵک وشاردنەوەی شتی دۆزراوە ولەوەی شتی دۆزراوە هەڵبگرێت تەنها بەمەبەستی دانەوەی نەبێت بەخاوەنەکەی ، و غەش وفێڵ کردن لەکاتی کڕین  وفرۆشتندا وقەڕز کردن بەنیەتی نەدانەوەی و وەرگرتنی هدیە بەمەبەستی شەفاعەت و واستە کردن .

15- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەزەواج نەکردن وخۆ خەساندن ومارە کردنی دوو خوشک بەیەکەوە و یان مارە کردنى پوری خێزان ، وە هەروەها ڕێگری کردووە لەژن بەژن و زەواجی موتعە وچوونە لای خێزان لەکاتێکدا کە لەحەیزدایە وە لەدواوە چوونە لای خێزان ، وداوا کردنی ئافرەتێک کەکەسێکی تر داوای کردبێت تاوەکو ئەو وازی لێ دێنێت یاخود ڕێگە دەدا ، ومارە کردنی بێوە ژن تاوەکو پرسی پێ نەکرێت وخۆی بەزمان ڕەزامەندی دەرنەبڕێت ، وەهەروەها کچ مارە بکرێت پێش ئیزن وەرگرتنی ، و  شاردنەوەى سک لەلایەن ئافرەتێکەوە کەتەڵاق دراوە ، وباس کردنی بابەتی ژن ومێردایەتی ، وگاڵتە کردن بەتەڵاق ، ولەوەی ئافرەت داوای تەڵاق بکات 
بەبێ هۆ ، وئافرەتێک داوا لەپیاوێک بکات خێزانەکەی تەڵاق بدات وئەو مارە بکات ، ولەوەی ئافرەت ماڵی مێردەکەی سەرف بکات بەبێ پرس ، ولەوەی ئافرەت سەرجێی لەگەڵ مێردەکەی نەکات وبەدەمیەوە نەچێت خۆ ئەگەر بەبێ عوزرێکی شەرعی ئەو کارە بکات ئەوا مەلائیکەکان لەعنەتی لێ دەکەن تاوەکو ڕۆژ دەبێتەوە ، وڕێگری کراوە لەوەی پیاو خێزانی باوکی مارە بکات ، ولەوەی پیاو بەشەو ولەناکاو بگەڕێتەوە ناو خێزانی بێ ئەوەی هەواڵیان بداتێ ، ولەوەی مارەیی خێزانەکەی بخوات بەبێ ڕەزامەندی خۆی .
16- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەخۆدانەپۆشینی ئافرەتان ، وزیادە ڕەوی کردن لەخەتەنەکردنی ئافرەتاندا ولەوەی ئافرەت کەسێک بێنێتە ماڵەوە بەبێ ئیزنی مێردەکەی  ولەوەی منداڵ لەدایکی جودا بکرێتەوە ولەوەی پیاو غیرەی بەرانبەر خێزان وماڵ ومنداڵی نەبێت ولەوەی کەچاوی نەپارێزێت وتەماشای ئافرەتانی نامەحڕەم بکات .

17-وە هەروەها ڕێگری کردووە لەخواردنی مردارەوە بوو جا لە ئاودا غەرق بووبێت یاخود بەر بووبێتەوە وەبەهەر هۆکارێکی تر وخواردنی خوێن وگۆشتی بەراز وئەوەی ناوی غەیری خودای لەسەر هێنرابێت و ئەوەی بۆ بت سەر بڕدراوە .

18- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەخواردنی ئاژەڵ وباڵندەیەک کەخواردنی پیسی خواردبێت وەبەهەمان شێوە خواردنەوەی شیرەکەی ، وخواردنی هەر باڵندەیەک کە چونجڕکی هەبێت وخواردنی گۆشتی گوێدرێژی ماڵی وسجن کردنی ئاژەڵ بێ ئەوەی خواردنی بدرێتێ ، و سەر بڕینی ئاژەڵ بەنینۆک وددان و لەبەرچاوی ئاژەڵێک ئاژەڵێکی تر سەر ببڕدرێت ، ویاخود لەبەر چاوی چەقۆ تیژ بکرێت .

وە لە جل و بەرگ و جوانی دا :

19- ڕێگری کردووە لەئیسراف کردن و زێڕ بۆ پیاوان .

20- وە هەروەها ڕێگری کردووە لە جل شۆڕی بۆ پیاوان وڕاکێشانی بەدوای خۆدا بۆ فیز وەهەروەها لەبەر کردنی جلی شوهرەت وبەناو بانگ .

21- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەشایەتی دانی درۆ وبوهتان کردن بۆ ئافرەتی داوێن پاک .

22- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەناو وناتۆرە وچاو لەیەک داگرتن، وگاڵتە کردن بەیەکتر وخۆ هەڵکێشان بەعەشیرەتەوە وجوێندان وقسەی نەشیاو مەگەر کەسێک ستەمی لێ کرابێت  .

23- وەهەروها ڕێگری کردووە لەدرۆ وەک بەدرۆ بڵێت خەونم بینیوە بۆ بەدەست هێنانی شتێک  .

24- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەوەی مرۆڤ خۆی هەڵکێشێت وقسە کردنی دوو کەس پێکەوە کاتێ کەسێ کەس بن بۆ ئەوەی دڵ تەنگی بکات ، ولەعنەت کردن لەباوەڕدار ئەو کەسەی کەموستەحەقی لەعنەت نییە .

25- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەجوێن دان بەمردوو ودوعا کردن لەخۆ یاخود ماڵ ومنداڵ بەهۆی ئەوەی توشی ناڕەحەتیەک بووە  .

26- وە هەروەها ڕێگری کردووە لەوەی کاتێ لەگەڵ کەسێکدا نان دەخوات لەبەردەم ئەوەوە بخوات وخواردن لە نێوەڕاستی قاپەوە بەڵکو لە لێوار و قەراغەوە نان دەخوات و وە هەروەها ڕێگری کراوە لەوەی بەپاڵ کەوتنەوە خواردن بخورێت و هەناسە بدرێت بەنێو خواردندا ودانیشتن لەسەر سفرەیەک کە عەڕەقی لەسەر بێت .

27- وە هەروەها ڕێگری کراوە لەوەی ئاگر لەماڵدا بەجێ بهێڵدرێت لەکاتی نوستندا ونوستن لەسەر سک ، وگێڕانەوەی خەونی ناخۆش ویاخود لێکدانەوەی بۆ بکات چونکە شەیتان گاڵتەی پێ کردووە  .

28- وە هەروەها ڕێگری کراوە لەکوشتن بەناحەق ، وکوشتنی منداڵ لەترسی هەژاری وخۆ کوشتن و زینا کردن و نێر بازی وخواردنەوەی عەرەق ودروست کردنی ، وڕازی کردن خەڵک بەو شتانەی کەخودا توڕە دەکات ، وتوڕەبوون لەدایک وباوک ، وخۆ دانەپاڵ غەیری دایک وباوک وسزا دان بەئاگر وسوتاندنی جا زیندوو بێت یاخود مردوو وشێواندنی ڕوخسار ویارمەتی دان لەسەر باتڵ وحەڕام وگوێڕایەڵی کردنی خەڵک لەبێفەرمانی خودادا ، وسوێند خواردن بەدرۆ بەتایبەت گەر بۆ بڕینی مافی کەسێک بێت ، وگوێ گرتن بۆ قسەی کەسانێک کەپێیان خۆش نەبێت گوێیان بۆ بگیردرێت وتەماشا کردنی عەوڕەتی کەسانی تر ، وخۆ هەڵکێشان بەشتێک کەتیایدا مەوجوود نەبێت وتەمشا کردنی ماڵی کەسانی تر بەبێ ئیزنیان وزێدە ڕەوی وئیسراف وجاسوسی کردن وگومانی خراپ بردن بەپیاو چاکان و ودوو بەرەکی دروست کردن وبەردەوام بوون لەسەر باتڵ وحەسوودی بردن وخۆ بەزل زانین ولەخۆ بای بوون وپاش گەز بوونەووە لەسەدەقە ، وکرێکار گرتن وپێ نەدانی حەقەکەی ، ودادپەروەر نەبوو لەنێوان منداڵدا ، و خراپ بوون لەگەڵ دراوسێدا ، وقسە دابڕین زیاد لەسێ ڕۆژ لەبابەتی دونیاییدا ، وسیلاح ڕووکردنە برای موسوڵمان ،وپاش گەز بوونەوە لەهەدیە ویاخود وەرنەگرتنی  ، و دانی ماڵ بەکەسانی سەفیه وهەرزە ،وبەتاڵ کردنەوەی سەدەقە بەمنەت کردن وشاردنەوەی شایەتی ،وتەداوی کردن بەشتی حەڕام چونکە خودا لەشتی حەڕامدا دەرمانی دانەناوە ، وکوشتنی ژن ومنداڵ لەجەنگدا ، ولەوەی هیچ کەسێک خۆی هەڵنەکێشێت بەسەر کەسێکی تردا ، وترسانی موسوڵمان جا بەهەر شتێک بێت ، و کوشتنی مێرولە وهەنگ ،و خیانەت ، وداوا کردن لەکەسانی تر و بردنی شتی کەسانی تر بەگاڵتە ، وەبەکار هێنانی دەرمان بەبێ زانیاری وهەڵساندنی کەسێک لەمەجلیسێکدا ودانیشتن لەجێگاکەی  .

وە جگە لەم شتانەش کەفەرانیان پێ کراوە وڕێگریان لێ کراوە ، هەموو ئەمانە بۆ خۆش گوزەرانی مرۆڤەکانە ، جا ئایا هیج دینێکی هاوشێوەی ئەم دینەت بێنیوە یاخود گوێت لێ بووە  ؟

بەجوانی چەند جارێک وەڵامەکە بخوێنەوە وپاشان پرسیار لەخۆت بکە بزان ئایا خەسارەتمەندی نییە شوێنی نەکەوی  ؟

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ) (85) سورة آل عمران
واتە : وه‌ هه‌ر كه‌سێ جگه‌ له‌ ئیسلام داوای دینێكی تر بكات و له‌سه‌ر دینێكى تر بێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێی قبووڵ ناكات و لێی وه‌رناگرێ ، وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌ وه‌ ڕزگاری نابێت.

لەکۆتاییدا هیوا خوازم تۆ و غەیرى تۆش ئەم وەڵامە بخوێننەوە و خوای گەورە هیدایەتتان بدات بۆ ئەم ئیسلامە پاک و جوان و تەواوە .