داوا کارین ڕوکن و پایەکانی ئیسلاممان بو ڕوون بکەیتەوە ؟ کەسێک تازە موسڵمان بێ چۆن شارەزا بێ لە پایەکانى دینەکەى؟
الحمد لله
ئیسلام لەسەر ئەم پێنج پایەیە بونیاد نراوە کە پێغەمبەر ﷺ ئاماژەی پێ داوە : ( بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله ، وأن محمداً رسول الله و إقام الصلاة ، وإيتاء الزكاة والحج وصوم رمضان ) متفق عليه أخرجه البخاري برقم 8 .
واتە : ئیسلام بونیاد نراوە لەسەر پێنج بنچینە :
شایەتی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک نیه شایستەى پەرستن بێ بە حەق جگە لە الله ،و موحەمەد نێردراوی خودایە و نوێژ بکات و ڕۆژو بگرێت و زەکات بدات و حەج بکات .
ئیسلام بیر‌و باوەڕ وشەریعەتە خودا و پێغەمبەرەکەی هەموویان ڕوون کردۆتەوە چ شتێک حەڵاڵە و کامە حەڕامە و ئادابەکان چین و عیبادەت و کڕین وفرۆشتن چۆن دەکرێت و حاڵی خەڵک و ڕۆژی دوای چۆنە ، خوای گەورە لەسەر دەستی پێغەمبەرەکەی ئەو دینەی تەواو کردووە کە خۆی لێی ڕازیە بەڵکو ببێتە ڕێبازی ژیان تاوەکو ڕۆژی دوایی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا ) المائدة/3 .
واتە : ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، هه‌رگیز پێویستتان به زیاده نابێت بیهێننه ناو دینهكهتانهوه، وه ئاشكرام كرد به‌سه‌ر هه‌موو دینهكاندا ، وه نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا به‌وه‌ی كه مهككهم بۆ ئازاد كردن و به‌سه‌ر كافراندا زاڵم كردن ، وه ڕازی بووم كه ئیسلام دینی ئێوه بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه ئێوه‌یش رازى بن كه دینتان بێت .
ئەرکانەکانی ئیسلام :
ڕوکنی یەکەم شایەتوومان هێنان .
بەوەی باوەڕی وابێت خوای گەورە بەتەنها دروستکار و ڕازقە و هەر ئەو ئەم بوونەوەرە بەڕێوە دەبات ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( بديع السماوات والأرض أنى يكون له ولد ولم تكن له صاحبة وخلق كل شي‌ء وهو بكل شي‌ء عليم ، ذلكم الله ربكم لا إله إلا الله هو خالق كل شي‌ء فاعبدوه وهو على كل شي‌ء وكيل ) الأنعام/101-102.
واتە : خوای گه‌وره داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و دروستی كردوون به شێوازێك كه پێشتر وانه‌بوونه ، خوای گه‌وره چۆن مناڵی ئه‌بێت له كاتێك كه خێزانی نیه ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه ، وه خوای گه‌وره هه‌موو شتێكی دروست كردووه به مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو هه‌موو ئه‌و كه‌س و شتانه‌ی تر كه ئه‌وان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره هه‌مووی عه‌بدو دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن ، وه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه .
ئه‌و الله یه كه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه ، هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ ، كه دروستكاری هه‌موو شتێكه، ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیبادهت بۆ ئه‌و خوایه بكه‌ن چونكه ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه وه هه‌ر ئه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه وه پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه .
هەروەها باوەڕی وابێت کەخودا پێغەمبەرەکەی موحەمەدی ﷺ ناردووە وکتابێکی لەگەڵدا دابەزاندە وفەرمانی پێ کردووە بیگەیەنێتە خەڵک وەهەروەها باوەڕی وا بێت خۆشەویستی خودا و پێغەمبەر و بەگوێ کردنیان واجبە لەسەر هەموو تاکێک وخۆشەویستی خودا نایەتە جێ تەنها بەشوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی ﷺ نەبێت : ( قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيم ) آل عمران /31.
واتە : ئه‌ی محمد - ﷺ - پێیان بفه‌رمه: ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌تان خۆش ئه‌وێ ئه‌وه شوێن من بكه‌ون ئه‌وه ئه‌و كاته‌ش خوای گه‌وره ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ وه له تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك بانگه‌شه‌ى خۆشه‌ویستى خوایان كرد خواى گه‌وره به‌م ئایه‌ته تاقیكردنه‌وه، كه‌واته هه‌ركه‌سێك شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - نه‌كه‌وێت و بیدعه بكات ئه‌وه راستگۆ نیه له خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره، وه شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و هۆكاره بۆ ده‌ستخستنى خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و لێخۆشبوونى تاوانه‌كان ، وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه .
ڕوکنی دووەم نوێژ کردنە :
باوەڕی وابێت خودا پێنج نوێژی لەشەو و ڕۆژێکدا لەسەر هەموو موسوڵمانێکێ بالغ فەرز کردووە و بەدەست نوێژەوە ئەنجامی دەدات .
جا نوێژەکان بریتین لە نوێژی بەیانی و نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا و چەند نوێژی تری سوننەت هەن وەک شەو نوێژ و نوێژی تەڕاویح و نوێژی چێشتەنگا و جگە لەمانەش .
بێگومان ئەنجامی دانی نوێژ جا فەرز بێت یاخود سوننەت ڕاستی باوەڕ دەردەخەن بۆیە خوای پەروەردگار فەرمانی بەموسوڵمانان کردووە پارێزگاری لێ بکەن و بەجەماعەت ئەنجامی بدەن ،هەروەک فەرموویەتی : ( حافظوا على الصلوات والصلاة الوسطى وقوموا لله قانتين ) البقرة/238
واته : پارێزگاری له‌سه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ڕاست كه نوێژی عه‌صره ، سه‌ره‌تا له‌ناو نوێژدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند ئیتر بێده‌نگ بوون، واته به‌پێوه نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن له نوێژی فه‌رزدا به‌ڵام سوننه‌ت مرۆڤـ ئه‌توانێ به دانیشتنیشه‌وه بیكات (قَانِتِينَ) واته: گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بكه‌ن وه خشوعتان بۆ خوای گه‌وره هه‌بێ وه بێده‌نگ بن و قسه مه‌كه‌ن له‌ناو نوێژه‌كانتاندا
جا ئەم پێنج نوێژه لەشەو وڕۆژێکدا ئەنجام دەدرێن وکات وساتی دیاری کراویان هەیە : ( إن الصلاة كانت على المؤمنين كتاباً موقوتاً ) النساء/ 103 .
واته :به دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه له‌سه‌ر ئیمانداران وه كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه له كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وه له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له بیرچوون ئه‌گه‌رنا له كاتی ترسیشدا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره ڕێگه‌ی نه‌دا كه نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه بیكه‌ن.
هەرکەسێک بەئەنقەست واز لەو پێنج نوێژە بێنێت ئەوا کافر دەبێت هەروەک حوای گەورە فەرموویەتی : ( منيبين إليه واتقوه وأقيموا الصلاة ولا تكونوا من المشركين ) الروم /31 .
واته : بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه ، وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن ، وه نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن به ڕوكن و واجبات و خشوعه‌وه ، وه ئێوه له‌و كه‌سانه مه‌بن و وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن كه شه‌ریكیان بۆ خوا داناوه.
پاشان ئیسلام لەسەر یارمەتی دان وبرایەتی وخۆشەویستی بونیاد نراوە بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێ کردووین بەکۆ بوونەوە بۆ نوێژ و پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەزڵ و ڕێزی نوێژی جەماعەتی بۆ بەیان کردووین : ( صلاة الجماعة أفضل من صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة ) . رواه مسلم برقم 650 .
واتە : نوێژی جەماعەت بیست وحەوت پلە خێری زیاترە لەنوێژ بەتەنها .
نوێژ یارمەتی دەری مرۆڤه بۆ زاڵ بوون بەسەر کۆسپ وناڕەحەتیەکاندا ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( واستعينوا بالصبر والصلاة وإنها لكبيرة إلا على الخاشعين ) البقرة/45 .
واته : وه پشت به صه‌بر گرتن و نوێژ كردن ببه‌ستن له‌سه‌ر چاكه، وه به‌ڕاستی نوێژ زۆر گه‌وره‌و قورسه ته‌نها له‌سه‌ر كه‌سانێك نه‌بێ كه خاشع و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن.
نوێژ تاوانەکانی دەسڕێتەوە هەروەک پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی : ( أرأيتم لو أن نهراً بباب أحدكم يغتسل منه كل يوم خمس مرات هل يبقى من درنه شي‌ء ؟ قالوا لا يبقى من درنه شي‌ء . قال فذلك مثل الصلوات الخمس يمحو الله به‌ن الخطايا ) رواه مسلم برقم 677 .
واتە : گەر جۆگەلەیەک ئاو بەبەردەمی ماڵی یەکێک لەئێوەدا تێپەڕ ببێت وهەموو ڕۆژێک پێنج جار خۆی لێ بشوات ئایا هیچ پیسیەکی پێوە دەمێنێت ؟
گوتیان نەخێر هیچ پیسیەکی پێوە نامێنێت .
فەرمووی دەی نوێژیش بەهامان شێوەیە و خودا تاوانەکانی پێ دەسڕێتەوە .
ئەنجامی دانی نوێژ لەمزگەوتدا هۆکاری چوونە بەهەشتە هەروەک پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی : (من غدا إلى المسجد أو راح أعد الله له في الجنة نزلاً كلما غدا أو راح ) . رواه مسلم برقم 669 .
واتە : هەرکەسێک بەیانیان وئێواران بچێت بۆ نوێژ ئەوا خودا هەر جارەی کە دەچێت لە بەهەشتدا جێگایەکی بۆ ئامادە دەکات .
نوێژ پەیوەندی نێوان بەندە وخالقەکەیەتی ونوری چاوی پێغەمبەرە ﷺ بۆیە هەرکات توشی خەفەت ناڕەحەتیەک بوایە پەنای دەبردە بەر نوێژ کردن .
نوێژ خۆ زەلیل کردن ونزیک بوونەوەیە لەخودا وڕێگری دەکات لەتاوان وخراپەکاری : ( اتل ما أوحي إليك من الكتاب وأقم الصلاة إن الصلاة تنهى عن الفحشاء و المنكر ) العنكبوت /45 .
واته : ئه‌ی محمد - ﷺ - ئه‌و قورئانه‌ی كه به وه‌حی بۆت هاتووه بۆ خه‌ڵكی بخوێنه‌وه ، وه نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده ، به‌دڵنیایی نوێژ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه له خراپه‌كاری و تاوان و هه‌ر شتێك كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ، وه زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌ش له هه‌موو عیباده‌تێك گه‌وره‌تره، یان ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه قه‌ده‌غه‌ت ئه‌كات له خراپه‌كاری ، وه خوای گه‌وره زانایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.
ڕوکنی سێیەم زەکات دانە :
بێگومان خوای گەورە مرۆڤەکانی بەجۆرەها شێوە و ڕەنگ دروست کردووە بەشێوەیەک هەندێک هەژار و هەندێک دەوڵەمەند بۆ ئەوەی هەژار تاقی بکاتەوە تا چەند ئارام دەگرێت و دەوڵەمەندەکانیش تاچەند شوکر وسوپاسی خودا دەکەن .
وە لەبەر ئەوەی موسوڵمانان بران و برایەتیش بونیاد نراوە لەسە ڕەحمەت و خۆشەویستی بۆیە زەکاتی واجب کردووە و لەدەوڵەمەندەکان وەردەگیردرێت ودەدرێت بەهەژارەکان ، خوای گەورە فەرموویەتی : (خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها وصلّ عليهم إن صلاتك سكن له‌م ) التوبة/103 .
واته : ئه‌ی محمد - ﷺ - له ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره كه به‌هۆیه‌وه پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه له‌و تاوان و شتانه‌ی كه پێیانه‌وه‌یه ، وه دوعاشیان بۆ بكه ئه‌و دوعای خێر‌و داوای لێخۆشبوونه‌ی تۆ ئه‌بێته ره‌حمه‌ت و هێمنی و ئارامی و دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان ، وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.
زەکات ماڵ پاک دەکاتەوە و بەرەکەتداری دەکات ودەبێته هۆکاری بەهێز کردنی خۆشەویستی لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکاندا .
وەخوای گەورە زەکاتی واجب کردووە لەسەر کەسێک ئەوەندە ماڵی هەبێت بگاتە ئەندازەی زەکات وساڵی بەسەردا تێپەڕ بووبێت وەک زێڕ وزیو وشت و مەکی بازرگانی وبەرو بووم ودانەوێڵە ومەڕ وبزن و وشتر ومانگا کە لەکتێبە فیقهیەکاندا بەدرێژی ڕوون کراوەتەوە ، هەرکەسێک زەکات دەر بکات خودا تاوانەکانی دەسڕێتەوە وپاداشتی گەورەی دەداتەوە : ( وأقيموا الصلاة وأتوا الزكاة وما تقدموا لأنفسكم من خير تجدوه إن الله بما تعملون بصير ) البقرة /110.
واته : ئێوه نوێژه‌كانتان بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و ڕای بگرن وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن ، وه له دونیادا هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی چاك پێشبخه‌ن و بینێرن بۆ قیامه‌تی خۆتان ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت لای خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی ده‌بیننه‌وه ، به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن و هه‌مووی ئه‌بینێ.
دواتر بێگومان نەدانی زەکات دەبێته هۆکاری بەڵاو وموسیبەت وبڵاو بوونەوەی خراپە وناخۆشی لە وڵات‌دا جگە لە سزا‌و سەختی دوا ڕۆژ ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيل الله فبشرهم بعذاب أليم - يوم يحمى عليها في نار جهنم فتكوى بها جباههم وجنوبهم وظهورهم هذا ما كنزتم لأنفسكم فذوقوا ما كنتم تكنزون ) التوبة /34-35.
واته : وه ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه ئاڵتوون و زیو كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له پێناو خوای گه‌وره‌دا نایبه‌خشن، واته: زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ناده‌ن ئه‌وانه موژده‌یان پێ بده به سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار.
له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و زێڕو زیو و پارو خشڵه‌یان ئه‌هێنرێ له ئاگری جه‌هه‌ننه‌مدا بۆیان داخ ئه‌كرێ ، وه ده‌موچاو و لایه‌كان و پشتیانی پێ داخ ئه‌كرێ له رۆژێكدا كه ئه‌ندازه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵه، وه پێیان ئه‌وترێ: ئا ئه‌مه ئه‌و كه‌نزو خشڵه‌یه كه ئێوه بۆ خۆتان هه‌ڵتانگرتبوو زه‌كات و حه‌قی خوای گه‌وره‌تان لێ نه‌ئه‌دا ده‌ی بچێژن سزاى ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵتانگرتبوو، هاوه‌ڵان فه‌رموویان چ ماڵ و سامانێكمان هه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - فه‌رمووى: (زمانێكى زیكركار، وه دڵێكى سوپاسگوزار، وه خێزانێكى یارمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر دینه‌كه‌تان)، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (سوێند به خواى گه‌وره دینار ناكه‌وێته سه‌ر دینار‌و درهه‌م ناكه‌وێته سه‌ر درهه‌م به‌ڵكو پێسته‌ى ئه‌و كه‌سه فراوان ده‌كرێت و دینار دینار‌و درهه‌م درهه‌م پێى سزا ده‌درێت)، (ئیمامى موعاویه) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌هلى كتاب دابه‌زى، (ئه‌بو زه‌ڕ)یش ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر ئه‌وان و ئێمه‌ى موسڵمانیش دابه‌زى، كه (ئه‌بو زه‌ڕ) باوه‌ڕى وابوو هه‌ركه‌سێك له پێویستى خۆى زیاترى هه‌بێت ئه‌وه كه‌نزه‌و ئه‌م ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه بۆیه (ئیمامى عوسمان) ناردى بۆ (ره‌به‌زه) كه شوێنێكه نزیك مه‌دینه (خوا له هه‌موویان رازى بێت).
وە دانی زەکات بەنهێنی خێری زیاترە لەوەی بەئاشکرا بدرێت خوای پەروەرگار فەرموویەتی: ( إن تبدوا الصدقات فنعمّا هي وإن تخفوها وتؤتوها الفقراء فهو خير لكم ويكفر عنكم من سيئاتكم والله بما تعملون خبير ) البقرة / 271
واته : ئه‌گه‌ر صه‌ده‌قه‌و خێرتان كرد ئاشكرای بكه‌ن ئه‌مه شتێكی چاكه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاوتان لێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاتان له نیه‌تتان بێت و توشی ریا نه‌بن ، وه ئه‌گه‌ر هاتوو به نهێنی بیده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران ئه‌مه‌یان باشتره بۆ ئێوه چونكه پارێزراو ده‌بن له ریا و له ساحه‌ی مه‌حشه‌ر له ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌دا ده‌بن ، وه خوای گه‌وره له خراپه‌كانتان خۆش ئه‌بێ به‌هۆی ئه‌و صه‌ده‌قه‌یه‌ی كه كردووتانه به نهێنی و به ئاشكرا ، وه خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی ووردی هه‌یه وه زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه.
پاشان پێویسته زەکات تەنها بدرێت بەو کەسانەی کەخودا دەسنیشانی کردوون ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی : ( إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفي الرقاب والغارمين و في سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم ) التوبة /60.
واته : خوای گه‌وره لێره مه‌ساریفی زه‌كات باس ئه‌كات زه‌كات بۆ كێیه؟ بۆ ئه‌م هه‌شت كۆمه‌ڵه‌یه كه خوای گه‌وره دیاری كردووه یه‌كه‌میان بۆ فه‌قیره كه‌سێك كه هیچ شتێكی نیه‌و داوا له خه‌ڵكى ناكات، وه بۆ (مسكین)ه ئه‌وه‌یه كه هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌شی ناكات و ده‌گه‌ڕێت و داوا له خه‌ڵكى ده‌كات ، وه بۆ ئه‌وانه‌یه كه زه‌كاته‌كه كۆ ئه‌كه‌نه‌وه، كاتی خۆی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت هه‌بووه زه‌كاتی كۆ كردۆته‌وه له‌و زه‌كاته به‌شی خۆیشیان ئه‌درێ ، وه بۆ ئه‌و كافرانه‌ى كه موسڵمان بوونه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئیسلام دامه‌زراو بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌كانیان موسڵمان بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیان له ده‌ورى موسڵمانان دوور بخرێته‌وه، یاخود ئه‌یانده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - له غه‌نیمه‌ى حونه‌ین ئه‌وه‌نده‌یدا به (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌ییه) تا پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - بوو به خۆشه‌ویستترین كه‌س له‌لاى كه پێشتر له هه‌موو كه‌س زیاتر رقى لێ‌بوو وه بۆ ئه‌و كۆیله بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیانی پێ بكڕنه‌وه‌و خۆیانی پێ ئازاد بكه‌ن ، وه بۆ كه‌سێك كه قه‌رزار بێت له كاروبارێكی شه‌رعیدا، یاخود به‌ڵاو موسیبه‌تێكى به‌سه‌ردا هاتبێت و كه‌وتبێته ژێر قه‌رزه‌وه ، وه بۆ جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه حه‌ج كردنیش ده‌گرێته‌وه ، وه بۆ ڕێبواران كه له ماڵ و شاری خۆیان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌و پاره‌یان لێبڕاوه ، به‌م شێوازه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه‌و دابه‌شی كردووه ، وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه .
ڕوکنی چوارەم ڕۆژوو گرتن :
ڕۆژوو کە ئەویش بریتی یە لەخۆگرتنەوە لەخواردن وخواردنەوە وجیماع کردن لەدوای بانگی بەیانیەوە تاوەکو بانگی مەغریب .
ئارام گرتن بۆ ئیمان وەک سەر وایە بۆ لاشە ، هەر بۆیەش خودا ڕۆژووی فەرز کردووە بەڵکو موسوڵمان فێری ئارام گرتن بێت وفێری بەخشین وگرتنەوەی ئارەزوو ببێت و بەبەزەیی بێت بەرانبەر هەژاران ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی : ( يا أيها الذين آمنوا كتب عليكم الصيام كما كتب على الذين من قبلكم لعلكم تتقون ) البقرة /183
واته : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه ، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن.
مانگی ڕەمەزان مانگێکی گەورەیە وخودا لەو مانگەدا قورئانی دابەزاندووە و لەمانگەدا خێر کردن چەند قاتە و شەوی قەدری تێدایە کەخێری زیاتر لەعیبادەتی هەزار مانگ هەیه وهەر لەو مانگەدا دەرگاکانی ئاسمان دەکرێنەوە ودەرگای دۆزەخ دادەخرێت وشەیتانەکان کۆت وبەند دەکرێن .
خوای پەروەردگار ڕۆژووی لەسەر هەوو موسوڵمانێکی بالغی عاقڵ فەرز کردووە ، هەروەک فەرموویەتی : ( شهر رمضان الذي أنزل فيه القرآ‌ن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان فمن شهد منكم الشهر فليصمه , ومن كان مريضاً أو على سفر فعدة من أيام آخر يريد الله بكم اليسر ولا يريد بكم العسر ولتكملوا العدة ولتكبروا الله على ما هداكم ولعلكم تشكرون ) البقرة/185
واته : مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی تیادا نارده خواره‌وه هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار له (لوح المحفوظ)ه‌وه بۆ (بيت العزة) له ئاسمانی دونیا، یاخود وتراوه: یه‌كه‌م ئایه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیوه له شه‌وی قه‌دردا ، ئه‌م قورئانه هیدایه‌ته بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ، وه ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیدایه‌ته‌یه وه فورقانیش ئه‌وه‌ی كه جیاكاری ئه‌كاته نێوان حه‌ق و باتڵ هه‌مووی روونكراوه‌ته‌وه‌و درێژ كراوه‌ته‌وه ، هه‌ر كه‌سێك له‌و مانگه‌دا ئاماده‌بوو له شاری خۆی بوو موقیم بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت ، به‌ڵام كه‌سێك كه نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو ، ئه‌وه ئه‌توانێ له دوای ڕه‌مه‌زان له چه‌ند ڕۆژێكدا ڕۆژووهكانی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه ، خوای گه‌وره ئاسانكاری بۆ ئێوه ئه‌وێ بۆیه ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه كه به‌ڕۆژوو نه‌بن ، وه خوای گه‌وره نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه قورس بكات ، وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌كه‌و مانگه‌كه ته‌واو بكه‌ن ، وه بۆ ئه‌وه‌ی كه الله أكبر بكه‌ن و خوای گه‌وره به گه‌وره بزانن، وه كه ڕۆژوو ته‌واو ئه‌بێت و ئێوه ئه‌چن بۆ جه‌ژن الله أكبر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون ، وه به‌ڵكو شوكرانه بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن.
بێگومان ڕۆژوو پاداشتێکی ، گەورەی هەیە پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی : ( كل عمل ابن آدم يضاعف ، الحسنة بعشر أمثالها ، إلى سبعمائة ضعف قال الله عز وجل إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به ، يدع شهوته ، وطعامه من أجلي ) رواه مسلم , الصيام .
واتە : هەموو کردەوەیەکی نەوەی ئادەم زیاد دەکرێت ، هەر چاکەو یەک بە دەیە ، تاوەکو یەک بەحەوت سەد خوای گەورە فەرموویەتی تەنها ڕۆژوو نەبێت کە بۆ منە و خۆم پاداشتی دەدەمەوە ، واز لەئارەزووەکەی ، خواردن دێنێت لەبەر من .
ڕوکنی پێنجەم حەج کردن :
خوای گەورە قیبلەیەکی بۆ موسوڵمانان داناوە بۆ ئەوەی لەکاتی عیبادەتەکاندا ڕووی لێ بکەن کەئەویش لەشاری مەکەی پیرۆزە : ( فول وجهك شطر المسجد الحرام وحيث ما كنتم فولوا وجوهكم شطره ) البقرة /144.
ده‌ی ئێستا ڕووتان وه‌رگێڕن بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، كه له‌ناو نوێژی عه‌صردا بوون ڕوویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، یاخود دوو ركاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیان كردووه رووه‌و قودس پاشان دوو ركاته‌كه‌ی تر روویان له قیبله كردووه له مزگه‌وتی به‌نی سه‌له‌مه بۆیه پێی ده‌وترێت مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین، به‌ڵام مزگه‌وتی (قوباء) له رۆژی دواتر هه‌واڵیان پێ گه‌یشت له‌ناو نوێژی به‌یانی بوون روویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز ، وه ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له هه‌ر شوێنێكدا بوون ئیتر له‌نوێژ كردنتاندا ڕووبكه‌نه كه‌عبه‌ی پیرۆز .
وەلەبەر ئەوەی وڵاتی موسوڵمانان دوورن لەیەکەوه وئیسلامیش بانگەواز بۆ یەک بوون ویەکتر ناسین دەکات لەسەر خێر وچاکە ودەس باری یەکتر لەچاکەدا بۆیە خوای تەعالا حەجی فەرز کردووە لەسەر هەموو موسوڵمانێکی بالغی عاقڵ کەتوانای هەبێت ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی: ( ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا ومن كفر فإن الله غني عن العالمين ) آل عمران /97.
واته : حه‌قی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌كانی كه له ته‌مندا جارێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره بكه‌ن هه‌ر كه‌سێ توانای هه‌بێ توانای لاشه‌و جه‌سته و پاره، وه ڕێگا ئه‌من و ئاسایش بێ ، وه هه‌ر كه‌سێك كه كوفر بكات واته: حه‌ج نه‌كات و باوه‌ڕی به حه‌ج نه‌بێ ئه‌وا خوای گه‌وره بێپێویسته‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێویستی به هیچ كه‌س نیه له جیهان، به‌م ئایه‌ته حه‌ج فه‌رز بوو.
حەج وەرزێکە کە بانگەوازی موسوڵمانان تیایدا دەردەکەێت و هێز و قوەت ویەک بوونیان تیایدا بەدیار دەکەوێت بەوەی کەیەک خودا دەپەرستن وشوێن یەک پێغەمبەر دەکەون وتەنانەت یەک جل لەبەر دەکەن .
جا بێگومان حەج چەند مەرج و ئادابێکی هەیە کە واجبە لەسەر موسوڵمان پەیڕەوی بکات وەک پاراستنی زمان و گوێ و چاو لەو شتانەی کە حەڕامن و یەکلا کردنەوەی نیەت بۆ خودا وخۆ ڕازاندنەوە بەهەموو ئاکار وئەخلاقێکی بەرز ودوور کەوتنەوە لەهەر کارێکی خراپ ونەشیاو ودزێو ، خوای پەروەرگار فەرموویەتی : ( الحج أشهر معلومات فمن فرض فيهن الحج فلا رفث ولا فسوق ولا جدال في الحج وما تفعلوا من خير يعلمه الله وتزودوا فإن خير الزاد التقوى واتقون يا أولي الألباب ) البقرة /197.
واته : كاتی حه‌ج چه‌ند مانگێكی دیاری كراوه كه (شه‌وال و ذو القعدة و ذو الحجة) یه، یاخود وتراوه: (شه‌وال و ذو القعدة و ده‌ی ذو الحجة) یه ، جا هه‌ر كه‌سێك ئیحرامی به‌ست ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری حه‌ج بكات ، ئه‌وكاته كه ئیحرامی به‌ست نابێ جیماع بكات و بچێته لای خێزانی، یان قسه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكات وه نابێ له سنووری شه‌رع ده‌رچێ به‌وه‌ی كه سه‌ری بتاشێ یان هه‌ر شتێكی تر بكات، یان زوڵم بكات یان قسه‌ی ناشرین بكات ، وه نابێ ده‌مه‌قاڵێ و مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات له كاتی حه‌جدا ، وه‌ئێوه هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌و پاداشتتان ده‌داته‌وه ، خه‌ڵكی یه‌مه‌ن حه‌جیان دهكردو خواردنیان له‌گه‌ڵ خۆیان ناهێناو ئه‌یانووت: ئێمه ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه سه‌ر خوا، كه ده‌گه‌یشتنه مه‌ككه داوایان له خه‌ڵكی ده‌كرد خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: زادیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن به‌ڵام باشترین زادیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌یه بۆ قیامه‌ت، وه زادی دونیاش خواردنه‌كه‌یه كه یارمه‌تیده‌رته له‌سه‌ر ته‌قوا ، ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵن ته‌قوای من بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن و به ته‌نها له من بترسێن.
وەحەج یەکێکە لەو عیبادەتانەی کە گەر موسوڵمان وەک خۆی ئەنجامی بدات وتەنها مەبەستی ڕەزامەندی خودا بێت لە ئەنجام دانی دا ئەوا لەهەموو تاوانەکان پاک دەبێتەوە پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی : ( من حج لله فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه ) رواه البخاري برقم 15210 .
واتە : هەرکەسێک حەج بکات ودوور بێت لەقسەی پڕ وپووچ و کاری خراپ ئەوا دەگەڕێتەوە وەک ئەو ڕۆژەی کە لەدایک بووە .
سەرچاوە : كتاب أصول الدين الإسلامي للشيخ محمد بن ابراهيم التويجري .