ئایا دەکرێ چەند بەڵگەیەک باس بکەن بۆ هاوبەش بڕیاردەران لەسەر تاک و تەنهای خودای پەروەردگار ؟
الحمد لله
هەموو دونیا و ئەو شێوازی ژیان و بەڕێوە بردنە هەمووی بەڵگەیە لەسەر تاک و تەنهایی و وەحدانیەتی خودا ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( ألا له الخلق و الأمر تبارك الله رب العالمين ) الأعراف / 54 .
واتە :ئایا دروست كردن و فه‌رمان ده‌ركردن هه‌ر بۆ خوای گه‌وره نیه، واته: چۆن له دروست كردن‌دا كه‌س شه‌ریكی خوا نیه له فه‌رمان ده‌ركردن و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌و یاسادانانیشدا نابێت كه‌س شه‌ریكی خوای گه‌وره بێ ، الله كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و فراوانه.
ئاسمان و زەوی دروست کردووە و جیاوازی شەو وڕۆژ . .و جۆرەها ڕووەک وشتی بێ‌گیان ومرۆڤ وئاژەڵی دروست کردووە هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر دروستکارێکی گەورە کە هیچ هاوەڵێکی نییە : ( ذلكم الله ربكم خالق كل شي‌ء لا إله إلا هو فأنى تؤفكون )غافر/62 .
واتە :ئا ئه‌م (الله) یه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه ، كه دروستكاری هه‌موو شتێكه ، هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ ، ئیتر چۆن ئێوه له عیباده‌ت و ته‌وحیدی خوای گه‌وره لائه‌ده‌ن بۆ په‌رستنی جگه له خوای گه‌وره.
جۆرا وجۆری ئەم کەونە و گەورەى و ڕێک و پێکی وپاراستنی وبەڕێوە بردنی بەڵگەن لەسەر ئەوەی دروست کارەکەی یەکە و ئەوەی بیەوێ ئەنجامی دەدات : ( الله خالق كل شي‌ء وهو على كل شي‌ء وكيل ) الزمر/62 .
واتە :خوای گه‌وره دروستكاری هه‌موو شتێكه ، وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه‌و خۆى ئه‌م بوونه‌وه‌ره به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات.
هەموو ئەوانەی ئاماژەی پێ درا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم کەونە بەدیهێنەرێکی هەیە وبێ خاوەن نی یە و لەپشتی هەموو وێنەیەکەوە وێنەکێشێک هەیە : ( هو الله الخالق البارئ المصور له الأسماء الحسنى ) الحشر/24 .
واتە : خوای گه‌وره دروستكاره، یان ته‌قدیری شته‌كان ئه‌كات به گوێره‌ی ویست و ئیراده‌ی خۆی ، ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ته‌قدیری كردووه ئه‌یهێنێته بوون و دروستی ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و شته‌ی كه دایئه‌نێ و ته‌قدیری ئه‌كات دواتر دروستی بكات و بیهێنێته بوون ئه‌مه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه ، وه خوای گه‌وره وێنه‌كێشه وێنه‌ی دروستكراوه‌كان ئه‌كێشێ به جوانترین شێواز ، هه‌رچی ناوه جوانه‌كان هه‌یه بۆ خوای گه‌وره‌یه و خوای گه‌وره ناوی جوانی زۆره كه خۆى نه‌بێت كه‌س نازانێت ژماره‌یان چه‌نده، چونكه هه‌ندێك ناوى لاى خۆى هێشتۆته‌وه‌و به هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌ووتووه‌و له هیچ كتابێكیشدا داینه‌به‌زاندووه .
جوانی ئاسمان و زەوی .
ڕێکی بوونەوەر وگونجانی دروست کراوەکان بەیەکەوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی خودا یەک خودایە وهاوەڵی نی یە : ( لو كان فيهما آلهة إلاّ الله لفسدتا فسبحان الله رب العرش عما يصفون ) الأنبياء/22 .
واتە :ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌كان و له زه‌ویدا جگه له زاتی پیرۆزی الله خوای تری تیادا بوایه ئه‌وه ئاسمانه‌كان و زه‌وی وێران و كاول ئه‌بوون چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر له خوایه‌ك هه‌بوایه ئه‌وا ویسته‌كانیان پێچه‌وانه‌ی یه‌ك ئه‌بوو ، پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ الله كه په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه له‌و وه‌سفه خراپانه‌ی كه ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.
جا ئەم دروست کراوە گەورانە یان ئەوەیە خۆیان خۆیان دروست کردووە کە ئەوە شتێکی مەحاڵە ، یاخود مرۆڤ خۆی دروست کردووە وپاشان ئەم بوونەوەرەی دروست کردووە ئامەشیان هەر مەحاڵە : ( أم خلقوا من غير شي‌ء أم هم الخالقون أم خلقوا السماوات و الأرض بل لا يوقنون ) الطور/35 - 36 .
واته :یاخود ئایا ئێوه به‌بێ هیچ شتێك دروست كراون و له هیچ دروست كراون؟ یاخود خۆتان خۆتانتان دروست كردووه؟ نه‌خێر هیچیان نیه به‌ڵكو خوایه‌ك هه‌یه كه ئێوه‌ی دروست كردووه.
یاخود ئایا ئێوه ئاسمانه‌كان و زه‌ویتان دروست كردووه؟ نه‌خێر وانیه به‌ڵكو ئێوه یه‌قینتان نیه‌و له گوماندا ئه‌ژین.
بێگومان عەقڵ و وەحی بەڵگەن لەسەر ئەوەی ئەم کەونە دروستکارێکی هەیە ، زیندوو و زانا و بەڕەحم و چەند ناوێکی جوانی هەیە وهیچ شتێک بەلایەوە قورس نییە و ناش شوبهێ بەهیچ شتێک : ( وإلهكم إله واحد لا إله إلا هو الرحمن الرحيم ) البقرة/ 163 .
واته : هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ ئه‌و خوایه‌ی كه خوایه‌كی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و میهره‌بانه.
بوونی خودا زۆر بەئاسانی هەستی پێ دەکرێت : ( قالت رسلهم أفي الله شك فاطر السماوات والأرض ) إبراهيم/10.
واته : پێغه‌مبه‌رانیان پێیان وتن: ئایا دوودڵى و گومان هه‌یه له خوای گه‌وره‌دا كه به‌دیهێنه‌رو دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كانه .
خوای پەروەردگار خەڵکی وا دروست کردووە دان بنێن بەخودای خودادا وتەوحیدی ڕوبووبیەتیان هەبێت وبەتاک و تەنهای بزانن بەڵام شەیتانەکان دێنە لای نەوەی ئادەم ودووریان دەخەنەوە لەدین ، لەفەرموودەیەکی قودسی داهاتووە : ( إني خلقت عبادي حنفاء كلهم وإنهم أتتهم الشياطين فاجتالتهم عن دينهم وحرمت عليهم ما أحللت له‌م ) رواه مسلم برقم 2865.
واتە : بەندەکانم بەیەکتاپەرست وپاک دروست کردووە ئەوە شەیتانەکانن دووریان دەخەنەوە لەدین و شتانێکیان لەسەر حەرام دەکەن کە لەئەسڵدا حەڵاڵە .
بۆیە هەندێ لەمرۆڤەکان ئینکاری بوونی خودا دەکەن ، وهەندێکی تر شەیتان دەپەرستن وهەندێکی تر مرۆڤ دەپەرستن وهەندێکی تریان پارە یاخود ئاگر یاخود داوێن وئاژەڵ یاخود دار وبەرد و ئەستێرە دەپەرستن .
بێگومان ئەوانەی کەجگە لەخودا دەپەرسترێن هیچ شتێکیان لەم کەونە دروست نەکردووە وڕزقی کەسیان نەداوە وهیچ زیان وقازانجێک ناگەینن دەی چۆن لەبری خودا ئەوانە دەپەرسترێن ؟ ( أأرباب متفرقون خير أم الله الواحد القهار ) يوسف/ 39 .
واته :پاشان یوسف - ﷺ - رووی كرده ئه‌و دوو گه‌نجه‌و بانگى كردن بۆ یه‌كخواپه‌رستى و فه‌رمووى: ئه‌ی هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی به‌ندینخانه‌م ئایا كۆمه‌ڵێك په‌روه‌ردگاری لێك جیاواز باشتره كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن ، یاخود ته‌نها خوایه‌ك كه الله یه‌و تاك و ته‌نهاو باڵاده‌ست و به‌توانایه.
بۆیە خوای گەورە وەسفی ئەوانەی کە بت دەپەرستن بەوەی نابیستن و نابینن و تێ نافکرن كردووه : ( إن الذين تدعون من دون الله عباد أمثالكم فادعوهم فليستجيبوا لكم إن كنتم صادقين - ألهم أرجل يمشون بها أم له‌م أيد يبطشون بها أم له‌م أعين يبصرون بها أم له‌م آذان يسمعون بها ) الأعراف/ 194 - 195 .
واته : ئه‌و خوایانه‌ی كه ئێوه جگه له خوای گه‌وره عیباده‌تیان بۆ ئه‌كه‌ن وه لێیان ئه‌پاڕێنه‌وه ئه‌وانیش به‌نده‌ن وه‌كو ئێوه ، ده‌ی لێیان بپاڕێنه‌وه با ئه‌وانیش وه‌ڵامتان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
ئه‌و بتانه‌ی كه ئێوه به‌ده‌ستی خۆتان دروستتان كردوون ئایا پێیان هه‌یه تا پێی بڕۆن؟ ، یاخود ده‌ستیان هه‌یه تا به‌قوه‌ت و به‌هێز شتی پێ وه‌ربگرن؟ ، یاخود چاویان هه‌یه تا شتی پێ ببنن؟ ، یاخود گوێیان هه‌یه تا شتی پێ ببیستن؟، ئه‌مه هه‌مووی (ئیستیفامی ئینكاری)یه، واته: هیچ شتێك له‌مانه‌یان نیه چۆن ئه‌مانه ئه‌كرێن به‌خوا! ،ئه‌ی محمد - ﷺ - بڵێ: ده‌ی ئێوه بانگی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه كردووتانن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره ، پاشان نه‌خشه‌و پیلان دابنێن وه هیچ مۆڵه‌ت به من مه‌ده‌ن، ئێوه ناڵێن: ئه‌م خوایانه‌ی ئێمه شتیان به‌ده‌سته با خوایه‌كانتان بتوانێ زیانێكمان پێ بگه‌یه‌نێ.
هەروەها فەرموویەتی ( قل أتعبدون من دون الله ما لا يملك لكم ضراً ولا نفعاً والله هو السميع العليم ) المائدة/76 .
واته : ئه‌ی محمد- ﷺ - پێیان بفه‌رمه: ئایا ئێوه عیباده‌تى غه‌یری خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و عیباده‌ت بۆ كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه هیچ زه‌ره‌رو سوودێكیان به‌ده‌ست نیه بۆ خۆیان چ جای بۆ غه‌یری خۆیان چۆن ئه‌یانكه‌ن به خوای گه‌وره وه‌كو عیسا‌و دایكی، كه به حیسابی ئێوه ئه‌ڵێن: عیسا- ﷺ - كوژراوه‌و له خاچ دراوه ئه‌ی بۆ نه‌یتوانی خۆی له كوشتن ڕزگار بكات؟ وه دایكی كه مرد بۆ نه‌یتوانی خۆی له مردن ڕزگار بكات؟ چۆن ده‌بێت خوا بكوژرێت و له خاچ بدرێت یان بمرێت؟ ، وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك وه سوود پێگه‌یاندن و زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه.
ئای چەند نەفامی ونەگبەتی یە ئینکاری لەکەسێک بکەیت کەدروستی کردوویت وڕزقی داویت ! ( فإنها لا تعمى الأبصار ولكن تعمى القلوب التي في الصدور ) الحج/ 46.
واتە :به‌ڵام چاو كوێر و نابینا نابێ ، به‌ڵكو ئه‌و دڵه‌ی كه له سینگدایه كوێره‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌كان نابینێ.
پاک وبێگەردی بۆ خودا لەهاوبەش دانان وسوپاس وستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان : ( قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَى عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَى آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ (59) أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ (60) أَمَّنْ جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (61) أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ (62) أَمَّنْ يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَنْ يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ) النمل / 59 - 64 .
واته :
ئه‌ی محمد - ﷺ - حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره بكه ، وه سڵاوی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه بێت كه خوای گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون و كردوونی به پێغه‌مبه‌ر، یاخود هاوه‌ڵانن كه خواى گه‌وره هه‌ڵیبژاردوون بۆ هاوه‌لآیه‌تى كردن و پشتیوانى و سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - ، ئه‌ی محمد - ﷺ - پێیان بڵێ: ئایا الله باشتره یاخود ئه‌مانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره؟، یان ئایا پاداشتی خوا باشتره یاخود ئه‌مانه‌ی كه ئێوه كردووتانه به شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره؟
ئایا بۆ خوایه‌ك ناپه‌رستن به تاك و ته‌نها كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه ئه‌وه‌نده به‌توانایه ، وه له ئاسمانیشه‌وه بارانی بۆ دابه‌زاندوون ، وه به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها باخ و باخاتى زۆر جوانمان بۆ ڕواندوون كه هه‌ر كه‌سێك سه‌یری بكات سه‌رسام ئه‌بێ له جوانیدا ، كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره نه‌یڕواندایه ئێوه بۆتان نه‌بوو نه‌تانئه‌توانی به‌بێ ویستی خوای گه‌وره بیڕوێنن چونكه ئێوه بێ ده‌سه‌ڵاتن ، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله¬یه كه ئه‌م هه‌موو شتانه ئه‌كات خوایه‌كی تر هه‌یه شایه‌نی په‌رستن بێ كه ئێوه بیپه‌رستن و بیكه‌نه شه‌ریك بۆ خوا؟، بێگومان نه‌خێر ، به‌ڵكو ئه‌مانه كه‌سانێكن له حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ، یاخود ئه‌و خوا پوچه‌ڵانه یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره.
كێیه كه ئه‌م زه‌ویه‌ی ڕاخستووه‌و جێگیر كردووه‌و ناجولێت و ناهه‌ژێت؟ ،وه له ناویشیدا ئه‌و هه‌موو ڕووبار‌و ئاوه‌ی داناوه؟ ، وه شاخیشی وه‌كو مێخ به زه‌ویدا داكوتیوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوولێ و نه‌هه‌ژێ؟ ، وه له نێوان دوو ده‌ریاكه یه‌كیان شۆره‌و یه‌كیان شیرینه خوای گه‌وره په‌رده‌ی داناوه كه به چاو نابینرێ، یان زه‌وى داناوه‌و نایه‌لێ ئه‌و دوو ئاوه تێكه‌ڵ بێت؟ ، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م الله یه كه ئه‌م توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن بێت وه بتوانێ ئه‌م شتانه بكات تا ئێوه بیكه‌ن به شه‌ریك بۆ خوا؟ بێگومان نه‌خێر ، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره نازانن.
كێ هه‌یه وه‌ڵامی لێقه‌وماو بداته‌وه كاتێك كه ده‌پارێته‌وه‌و هانا بۆ خوای گه‌وره ئه‌بات جگه له خواى گه‌وره؟ ، وه كێ هه‌یه خراپه‌تان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ و لایدات؟ ، وه كێ هه‌یه ئێوه بكات به جێ‌نشین له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌نده جیلێكی له‌ناوبرد جیلێكی تر جێیان بگرێته‌وه؟ واته: كه‌س نیه ، ئایا له‌گه‌ڵ الله دا په‌رستراو و خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایانى په‌رستن بێت و ئێوه بیپه‌رستن و بیكه‌ن به شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره؟ ، به‌ڵام زۆر به كه‌می بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حه‌ق .
سەرچاوە : كتاب أصول الدين الإسلامي : نوسینی الشيخ محمد بن ابراهيم التويجري