برایەکمان تازە موسوڵمان بووە ،و لەکاتی نەزانی و نەفامی دا ماڵێکی زۆری بە ڕێگای بازرگانی کردن بەمادە هۆشبەرەکان کۆکردۆتەوە ، و ئەو ماڵەی لای خۆی هێشتۆتەوە و کتێبخانەیەکی گەورەی لێ دروست کردووە ، و هەر بەو ماڵە ژنی هێناوە ، بەڵام لەم ماوەیەدا پێی گوتراوە دروست نی یە لەو ماڵە خێر بکات ؛ چونکە خوای پەروەردگار پاکە و ماڵی پاک و حەڵاڵ نەبێ قەبوڵی ناکات ، جا پرسیار دەکات چ لەو ماڵە بکات ؟ و تا چەند ئەو قسەیە ڕاستە کەپێی گوتراوە ؟
یەکەم : سوپاس بۆ خودا کەهیدایەتی داوە بۆ ئیسلام ، و داوا لەخودا دەکەین دامەزراوی بکات و هاوکاری بێت بۆ هەر کارێک کە خێری دونیا و دوا ڕۆژی تێدا بێت .
دووەم : یەکێکە لەفەزڵەکانی خودا ئەوەیە موسوڵمان بوونی کردۆتە هۆکاری سڕینەوەی هەموو تاوانەکانی ڕابردوو ، و هەرکات کە کەسێکی کافر موسوڵمان دەبێت خودا لەهەموو ئەو تاوانانەی دەبورێ کە لەسەردەمی کافری دا ئەنجامی داون .
ئیمامی مسلم فەرموودەیەکی بەژمارە (121) لەعەمری کوڕی عاسەوە رضي الله عنه گێڕاوەتەوە ودەڵێت : (لَمَّا جَعَلَ اللَّهُ الإِسْلامَ فِي قَلْبِي أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقُلْتُ : ابْسُطْ يَمِينَكَ فَلأُبَايِعْكَ . فَبَسَطَ يَمِينَهُ ، قَالَ : فَقَبَضْتُ يَدِي . قَالَ : مَا لَكَ يَا عَمْرُو ؟ قَالَ : قُلْتُ : أَرَدْتُ أَنْ أَشْتَرِطَ . قَالَ : تَشْتَرِطُ بِمَاذَا ؟ قُلْتُ : أَنْ يُغْفَرَ لِي . قَالَ : أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ الإِسْلامَ يَهْدِمُ مَا كَانَ قَبْلَهُ) .
واتە : کاتێ کەخودا ئیسلامی خستە دڵمەوە چووم بۆلای پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، و گوتم : دەستت بێنە با پەیمانت پێ بدەم . دەستی هێنا ، عەمر دەڵێ : دەستم گەڕاندەوە . پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ئەوە چی یە ئەی عەمر ؟!
دەڵێ : گوتم : ویستم مەرجێک دابنێم .
فەرمووی : چ مەرجێک ؟ گوتم : خودا لێم خۆش بێت .
فەرمووی : ئایا نەتزانیوە ئیسلام و موسوڵمان بوون هەموو تاوانەکانی پێشوو دەسڕێتەوە .
جا ( الإِسْلام يَهْدِم مَا كَانَ قَبْله ) واتە : لەناوی دەبات ودەیسڕێتەوە . ئەمە وتەی ئیمامی النووي یە لە "شرح مسلم"دا .
وە هەروەها هاو شێوەی ئەم پرسیار ڕوو بەڕووی شيخ ابن عثيمين رحمه الله کراوەتەوە ، لەبارەی کەسێکەوە کە پێش موسوڵمان بوون بازرگانی کردووە بەمادە هۆشبەرەکانەوە و لەو ڕێگەیەوە ماڵی کۆ کردۆتەوە ؟
لەوەڵامدا گوتوویەتی :
بەو برایەی (کەخودا ڕەحمی پێ کردووە و موسوڵمان بووە دوای ئەوەى ماڵی حەڕامی کۆ کردۆتەوە) دەڵێین :
موژدەت لێ بێت ئەو ماڵە حەڵاڵە ، و هیچ تاوانێکی لەسەر نی یە ، نە لەڕووی هێشتنەوەی ، و نە لەڕووی کردنی بەخێر ، و نە لەو ڕووەوەشەوە کەزەواجی پێ کردووە ؛ چونکە خوای پەروەردگار لەقورئانە پیرۆزەکەیدا فەرموویەتی : ( قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الأَوَّلِينَ ) الأنفال/38 .
واته : ئهی محمد - ﷺ - به كافران بڵێ: ئهگهر دهست ههڵبگرن له كوفرو دژایهتی كردنى پێغهمبهری خوا - ﷺ - وه موسڵمان بن و به تاك و تهنها عیبادهتى خواى گهوره بكهن ئهوا پێشتر چ تاوانیان كردووه له كوفرو دژایهتی ئهوه خوای گهوره له ههر ههمووی خۆش ئهبێت ، بهڵام ئهگهر بگهڕێنهوه بۆ دژایهتی و كوفرو كوشتاری موسڵمانان ئهوه سوننهتی خوای گهوره له نهتهوهكانی پێشترا تێپهڕیوه تهماشا بكهن بزانن چۆن خوای گهوره لهناوی بردوون ئێوهش بهو شێوازه لهناو ئهبات.
واتە : هەموو ئەوانەی پێشوو ، جا (ما) لێرەدا بۆ گشت گیریە ، جونکە ( اسم موصول )ـە ، واتە : هەموو ئەو کارانەی پێشوو کراوە مەعفووە .
بەڵام ئەو ماڵەی کە لە هاوڕێیەکی زەوت کردووە بۆی دەگێڕێتەوە ، بەڵام بەنیسبەت ئەو ماڵەی کەبەڕیبا بەدەستی هێناوە کە هەر دوولا ڕازی بوون هەر چەند حەڕامیش بێت ، وەک : ڕیبا وبازرگانی کردن بەمادە هۆشبەرەکان وجگە لەمانەش ئەوا حەڵاڵ دەبێت کاتێ کە کەسەکە موسوڵمان دەبێت ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ( قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ ) .
واته : ئهی محمد - ﷺ - به كافران بڵێ: ئهگهر دهست ههڵبگرن له كوفرو دژایهتی كردنى پێغهمبهری خوا - ﷺ - وه موسڵمان بن و به تاك و تهنها عیبادهتى خواى گهوره بكهن ئهوا پێشتر چ تاوانیان كردووه له كوفرو دژایهتی ئهوه خوای گهوره له ههر ههمووی خۆش ئهبێت .
وەهەروەها پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەعەمری کوڕی عاصى فەرموو کاتێ کەموسوڵمان بوو : ( أما علمت أن الإسلام يهدم ما كان قبله ) .
واتە : ئایا نەتزانیوە ئیسلام و موسوڵمان بوون هەموو تاوانەکانی پێشوو دەسڕێتەوە .
پێشتر زۆر لەبێباوەڕان موسوڵمان دەبوون لەکاتێکدا موسوڵمانانیان کوشتبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا سزا نەدەدران ، بۆیە بەو برایە بڵێن : ماڵەکەی حەڵاڵە ، و هیچی لەسەر نی یە ، و با خێری لێ بکات ، و ژنی پێ بێنێت ، وەبەنیسبەت ئەوەی کەپێی گوتراوە گوایە دروست نی یە بیکاتە خێر ئەو قسەیت هیچ ئەسڵێکی نی یە .
"لقاءت الباب المفتوح" ( /373-374) .