کەسێک دەیەوێت موسوڵمان ببێت بەڵام هەندێ کەس ئامۆژگاری دەکەن پەلە نەکات !: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک دەیەوێت موسوڵمان ببێت بەڵام هەندێ کەس ئامۆژگاری دەکەن پەلە نەکات !
پرسیار:

چەند مانگێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەم لەبارەی ئیسلامەوە و لەم دواییانەدا دەستم دایە قورئان خوێندن . .لەناخم دا وا هەست ئەکەم ئامادەم بۆ شایەتوومان هێنان بەڵام هەندێ لەهاوێ موسوڵمانەکان پێیان وایە کاتی ئەوە نەهاتووە و ئاگادارم دەکەنەوە پەلە نەکەم لەوەها کارێکی مەسیریدا ، بەڵام من خۆم پێم وایە کاتی ئەوه هاتووە موسوڵمان بوونی خۆم ڕابگەیەنم ، دەکرێ ئامۆژگاریم بکەیت بەوەی پێویسته لەسەرم بەڵکو بتوانم موسوڵمان بوونی خۆم ڕابگەیەنم وشایەتی بدەم خودا تاک و تەنهایە و پەروەردگاری هەموو جیهانیانە ، تێبینی پێشتر من لەژیانم دا هیچ بڕیارێکی بەپەلەم نەداوە ، سوپاستان دەکەم

سڵاوێکی گەرمت لێ بێ ، کاتێ کەپرسیارەکەتمان خوێندەوە زۆر پێخۆش حاڵ بووین ، و بەنیسبەت ئەوەی هەندێ لەموسوڵمانان ئامۆژگاریان کردووی بەپەلە نەکردن لەموسوڵمان بوونتدا بەڕاستی جێگای سەرسووڕمانە ، بەڵام ڕەنگە ئەوان ترسی ئەوەیان هەبێت دوو بارە لە ئیسلام وەرگەڕێیتەوە ، بەڵام ئێمە پێت دەڵێین ئایا مردن نزیک نی یە و ئیحتمالی نی یە لەهەر دەقە وچرکەیەکدا پێت بگات ؟

گەر وەڵام بەڵێ یە ، باشتر وا نی یە پەلە بکەیت لەموسوڵمان بوونتدا ؟

بەڵکو گەر مردن پێت گەییشت بەموسوڵمانیەوە بگەیتەوە بەخوا ، پاشان تۆ سوپاس بۆ خودا لەبارەی ئیسلامەوە شتت خوێندۆتەوه و ماوەیەک قورئانیشت خوێندووە بۆیە ئامۆژگاریت دەکەین پەلە بکەیت لەهاتنە نێو ئیسلامەوە ، و بڵێی  " أشهد أن  لا إله إلا الله وأشهد أنّ محمدا عبده ورسوله " .

داوا لەخوای پەرواردگار دەکەین یارمەتی دەرت بێت وجێگیر بکات لەسەر ئیسلام .