ئایا وتن و باوەڕهێنان بە ڕوکنی شایەتومان کافیە بۆ چونە نێو ئیسلامەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا وتن و باوەڕهێنان بە ڕوکنی شایەتومان کافیە بۆ چونە نێو ئیسلامەوە؟
پرسیار:

ئایا وتن و باوەڕهێنان بە ڕوکنی شایەتومان کافیە بۆ چونە نێو ئیسلامەوە، یان پێویست بە چەند شتێکی تریش دەکات تاوەکو کەسەکە ئیسلامەتی وئیمانەکەی تەواو بێت ؟

ڕوکنی شایەتومان کە بریتیە لە (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله) کافری پێ دێتە نێو ئیسلامەوە، بەمەرجێک بە ڕاستگۆی و یەقینەوە بیڵێت و زانستی بە واتاکەی هەبێت و کرداریشی پێ بکات، پاشان داوای لێ دەکرێت بە ئەنجامدانی نوێژ و هەموو ڕوکنەکانی تر، هەربۆیە کاتێک پێغەمبەری خوا موعازی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو: بانگیان بکە بۆ (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله) ، ئەگەر ئەوەیان کرد ئەوە پێیان ڕابگەیەینە کە خوای باڵادەست پێنج نوێژی لەسەریان واجب کردووە لە شەو و ڕۆژێکدا، ئەگەر نوێژیشیان ئەنجام دا ئەوە پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە زەکاتێکی لەسەریان فەرز کردوە کە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێت بە هەژارەکانیان.
پێغەمبەری خوا فەرمانی پێ نەکردن بە نوێژ ئیلا دوای تەوحید ویەکتاپەرستی و ئیمان هێنان بە نێردراوی خوا محمد ، جا ئەگەر کەسی کافر دانی بە تەوحیددا نا ئەوە دەبێتە موسڵمان، پاشان داوای ئەنجامدانی نوێژ و هەموو حوکم و واجباتەکانی تری لێ دەکرێت، ئەگەریش هەر حوکمێکی نەکرد ئەوە حوکمی تری لەسەر جێبەجێ ئەبێ.

سەرچاوە : برنامج نور علی الدرب رقم الشریط ۱٦( مجموع فتاوی ومقالات الشیخ ابن باز ۳۲/۷) .