چاكەكان خراپەكان دەسڕنەوە، ئایا خراپەكانیش چاكەكان دەسڕنەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 چاكەكان خراپەكان دەسڕنەوە، ئایا خراپەكانیش چاكەكان دەسڕنەوە؟

چاكەكان خراپەكان دەسڕنەوە ونایهێڵن هەروەكو پێغەمبەر() فەرموویەتى: [الصَلَواتُ الخَمْسُ، والجُمُعَةُ الى الجُمُعَةِ، ورمَضانٌ الى رمضان مُكَفِّرَاتٌ لما بينهُنَّ ما اجْتُنِبَتِ الكبائِرُ] (مسلم: 233) واتە: نوێژە فەرزەكان،و هەینى بۆ هەینى، و ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان تاوانەكان لە نێوانیاندا دەسڕنەوە ئەگەر مرۆڤــ خۆى بپارێزێت لە تاوانە گەورەكان.
بەڵام خراپەكان چاكەكان بسڕنەوە نەخێر چاكەكان ناسڕنەوە بەڵام لەكاتى كێشاندا لە ڕۆژى قیامەتدا لەوانەیە زاڵ بێت بەسەر چاكەكاندا و قورستر بێت، خواى گەورە دەفەرمێت: [وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ] [الأنبياء:47] .
واتە: لە ڕۆژى قیامەتدا تەرازووى دادپەروەرى دادەنێین، كردەوە چاكەكان و خراپەكان دەكێشین، لەوانەیە خراپەكان زیاد بكات و مرۆڤــ شایانى چونە دۆزەخەوە بێت و بەهۆیەوە سزا بدرێت بە گوێرەى تاوانەكەى، وە لەوانەیە چاكەكان و خراپەكان یەكسان بن و مرۆڤــ لە ئەهلى ئەعراف بێت (ئەوانەى كە چاكەو خراپەكانیان یەكسانە و لە نێوان بەهەشت ودۆزەخدا دەمێننەوە و ناچنە بەهەشتەوە ئیلا پاش ویست و ڕێگە پێدانى خواى گەورە نەبێت)، وە لەوانەیە چاكەكان زیاتر بێت و بچێتە بەهەشتەوه.

(لقاء الباب المفتوح، رقم: 3، ص36-37) لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٢,٥٦٧ بەش: هەمەجۆر