ئایا حوكمى هاوسەرگیرى كاتى چیە لە ئیسلامدا؟
هاوسەرگیرى كاتى بریتیە لە مارەبڕین بۆ چێژوەرگرتن (نكاح متعە) كە ئەوەش هاوسەرگیریەكى باتڵ وناڕەوایە بە كۆدەنگى ئەهلى سوننەو جەماعە، چونكە ئەوە هەڵوەشێنرایەوە بە فەرموودەى صەحیح و كە نەهى لێكردووە پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم، وە ئەوەى ئەم كارە بكات ئەوا حوكمى زیناى هەیە حەددى بەسەردا جێ بەجێ دەكرێ ئەگەر بزانێت كە باتڵ وناڕەوا بووە.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمیة والإفتاء