ساختەكردنى شەهادە لەپێناو كارو پیشەدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ساختەكردنى شەهادە لەپێناو كارو پیشەدا
پرسیار:

ئەگەر كەسێك حەزو ئارەزوى لەكارێك هەبوو لەكاتێكدا لەتوانایدا هەبوو بەجوانى پێى هەستێت سەركەوتوو بێت لەو بوارەدا، بەڵام لەبەر ئەوەى شەهادەى نیە بۆى نیە بەشدارى بكات وتواناى خۆى بەگەڕ بخات، ئایا دروستە بۆى كە شەهادەیەك بۆ ئەو مەبەستە ساختەبكات و بەشدارى ئیشەكە بكات,،وە ئەگەریش سەركەوتوو بوو ئایا دروستە موچەكەى بخوات یان نا؟  

ئەوەى بۆم دەركەوتبێ لەم شەرعە پاكەوە وئامانجە گرنگەكانى ئەوەیە كە ئەم جۆرە كارانە دروست نین، چونكە سەردەكێشێ بۆ دەستكەوتنى كارو پیشە لەڕێگەى درۆ وناڕێكەوە ، ئەوەش لە حەرامكراوە خراپەكانن، كە دەرگاى شەڕو خراپە دەكاتەوە ، بێگومان ئەركى كاربەدەستانە كە بەگوێرەى تواناو لێزانى وكارامەیی كەسەكە هەوڵ بدەن بەشداریان پێ بكەن لە كارو پیشە جۆربەجۆرەكاندا.
الشیخ عبدالعزیز بن باز

 

سەردان: ١,٨٣٧ بەش: هەمەجۆر