من كه شووم كرد باوكم نیوەی مارەییەکەمی دانا بۆ براكه‌م كه ژنى پێ بێنێ به‌ڵام ئێستا زۆر په‌شیمانه ده‌یه‌وێ پاره‌كه‌م بۆ ڕه‌ت بكاته‌وه به‌ڵام من گه‌ردنم ئازاكردوه
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
ماره‌یى كچ سامانى كچه و نابێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌و هیچ جۆره ده‌ستكارییه‌كى تیا بكرێت وه ئه‌گه‌ر هه‌ر سته‌مێك هه‌بوو ده‌بێ ئه‌و پاره‌یه به جوانى بگێڕدرێته‌وه دواى گه‌ڕانه‌وه یان قایل بووون به‌گه‌ڕانه‌وه به ئازادى كچه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ى به‌خشى بۆ هه‌ر كه‌س له‌وانه بۆ نموونه یه‌كێك له براكانى ئه‌وا مافى خۆیه‌تى .
ئه‌وه ماوه بڵێم ئه‌و عاده‌ته له‌ناو خه‌ڵكدا باو بوو كه باوكى كچ هه‌ندێ له ماره‌یى كچه‌كه‌ى ده‌هێشته‌وه یان ده‌یكرد به‌مه‌رج به‌سه‌ر مێردى كچه‌وه كه بیدات بۆ ژنهێنان بۆ كوڕى ئه‌مه كارێكى خراپه و مه‌رجێكى باتڵه و مه‌سه‌له‌ى هاوسه‌رگیرى په‌كده‌خات وه فه‌سادو خراپه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه