ئەگەر ژن لەماوەى بێ نوێژى دا بوو دروستە گەمەوگاڵتەو دەستبازى لەگەڵ بكەى ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ژن لەماوەى بێ نوێژى دا بوو دروستە گەمەوگاڵتەو دەستبازى لەگەڵ بكەى ؟
پرسیار:

ئەگەر ژن لەماوەى بێ نوێژى دا بوو دروستە گەمەوگاڵتەو دەستبازى لەگەڵ بكەى ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

پرسیار كرا لە خێزانەكانى پێغەمبەر ()) ئەویش لە وەڵامدا فەرمووى: اصنعوا كل شيء إلا النكاح (حديث صحيح)، واتە: هەموو شتێك ئەنجام بدەن جگە لەجووت بوون نەبێت، وە لەفەرموودەیەكى تردا چوونە لاى ئافرەت لە پاشەوە (كۆمەوە) چۆن لە پێشەوە جووت دەبن لەگەڵیدا حەرام كراوە وەك هاتووە: (( من أتى امرأة في دبرها فقد كفر بما انزل على محمد )) حديث صحيح. واتە: هەركەسێك لە دواوە بڕواتە لاى ژنەكەى وەك وەك چۆن لە پێشەوە دەڕواتە لاى ئەوا كوفرى كردوە بە قورئان كە بۆ محمد نێردراوە، بەڵام یارى كردن بە لەشى وەك پاشەوەى بێ دخول پێ كردنى هەندێك لە زانایان بە مەكروهیان زانییوە، نەوەكو بكەونە تاوانەوە، وەهەندێكى تر لەزانایان بە حەڵاڵیان داناوە بە بەڵگەى ئەو فەرموودەیەى سەرەوە كە دەفەرموێت: اصنعوا كل شيء إلا النكاح. خواش زاناترە.
ئەم پرسیارانە لە لایەن (مامۆستا عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٤٢٥ بەش: ژنهێنان و خێزان