ئایە دەكرێ پیاویك دوو ژن بهێنێت و لەیەك ژووردا بخەون ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە دەكرێ پیاویك دوو ژن بهێنێت و لەیەك ژووردا بخەون ؟
پرسیار:

ئایە دەكرێ پیاویك دوو ژن بهێنێت و لەیەك ژووردا بخەون ؟

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

ئاینى پیرۆزى ئیسلام فەرمانى كردووە بە عەورەت پۆشى لە هەموو كاتێكدا تەنها لە چەند كاتێكدا نەبێت كە لە شەرعدا مۆڵەتى پێدراوە، وەك لەم فەرموودەیەوە بۆمان ڕوندەبێتەوە كە (بهذ) ى كوڕى (حكیم) لە باپیریەوە دەیگێڕێتوە كە وتوویەتى: ووتم ئەى پێغەمبەرى خوا (عەورەتەكانمان كامەى داپۆشین و كامى دانەپۆشین، پێغەمبەر فەرمووى: (احفظ عورتك إلا من زوجتك أو ما ملكت يمينك قلت يا سول الله إذا كان القوم بعضهم في بعض؟ قال إن كان احدنا خالياً قال فالله أحق أن يستحيا من الناس) رواه الترمذي برقم 2769 وابن حبان برقم 1920 وحسنه الشيخ الألباني برقم 1559.
كەوا بوو ئاینى پیرۆزى ئیسلام فەرمانى كردووە بە عەورەت پۆشى تەنانەت ئەگەر بەتەنهاش بێت فەرمانى سوننەت واتە واجب نیە، ئەم پرسیارەش كە هاتووە پیاوێك لەگەڵ دوو خێزانی بەیەكەوە بخەوێت ئەمەش بێگومان سەرەڕاى ئەوەى كارى پێغەمبەر وا نەبووە ئەنجا عەورەتى یەكێك لەو خێزانە بۆ ئەوى تریان دەردەكەوێت، وە پەیڕەو كردنى سوننەتى پێغەمبەر باشترین چارەسەرە.
لەلایەن (مامۆستا خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوه

سەردان: ٥,٥٠٢ بەش: فرەژنى