دە ساڵە شوم کردوە و منداڵم نابێ مێردەکەم دەیەوێ ژنى دوەم بێنێ منیش ڕازی نیم ئایا تاوانبارم یاخود داواى طەڵاق بکەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دە ساڵە شوم کردوە و منداڵم نابێ مێردەکەم دەیەوێ ژنى دوەم بێنێ منیش ڕازی نیم ئایا تاوانبارم یاخود داواى طەڵاق بکەم؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پیاو بۆی هەیە زیاد لە ئافرەتێكی هەبێت بە ویستی خۆی، خوای پەروەردگار ده فه رمويت : ( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ) [النسا‌ء 3] كەوابوو بۆی هەیە هەتا چوار بهێنێت ، وە ئافرەتەكە حەقی ئەوەی نیە و بۆی حەڵاڵا نیە كە ڕێگری لێ‌ بكات لەو بارەیەوە ، چونكە ژن هێنان مافی پیاوە نەوەك ژن ... بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەت ڕێگری لە مێردەكەی بكات وە پیاوەكەش نابێت گوێڕایەڵی ژنەكەی بكات لەوەی كە ژن نەهێنێت بەڵكو بۆی هەیە ژنێكی تر بهێنێت با خێزانەكەشی ڕەزامەند نەبێت ، وە ئافرەتەكە بۆی نیە كە داوای جیابوونەوە بكات و پیاوەكەش نابێت تەڵاقی بدات چونكە لە پێغەمبەرەوە هاتووە كە دەفەرموێت: ((أَيُّمَا امْرَأَةٍ سَأَلَتْ زَوْجَهَا الطَّلاَقَ فِي غَيْرِ مَا بَأْسٍ فَحَرَامٌ عَلَيْهَا رَائِحَةُ الْجَنَّةِ)) واتە: هەر ئافەرتێك بەبێ هۆكار داوای جیابوونەوە لە مێردەكەی بكات ئەوا (تەنانەت) بۆنی بەهەشتیشی لێ‌ حەرام دەبێت.
ئامۆژگاری شێخ (ابن العثیمین) بۆ ئافرەتان:
ئەگەر پیاو تواناو ماڵ و سامان و عەدالەتی هەبوو باشتر وایە بۆی كە زیاد لەیەك ژنی هەبێت ئەوەش لەبەر ئەو هەموو بەرژەوەندیانەی كە تێیدا هەیە وەك: پاكڕاگرتنی داوێنی ژنی دووەم و خستنەوەی وەچە و نەوەی زۆر كە پێغەمبەری خوا پێی خۆشە و لابردنی ئەو ئارەزووەی كە لە ناخی پیاودایە بۆ هێنانی ژنی دووەم ، بەڵام سەبارەت بە ژنی یەكەم ئامۆژگاریم بۆی ئەوەیە كە: نەكەوێتە نێوان پیاوەكە و ئەوەی خوا حەڵاڵی كردووە بۆی ، بەڵكو ئەگەر بینی مێردەكەی ئارەزووی ژنی دووەمی هەیە و بەجەستە و بەماڵیش توانای ئەوەی هەیە و دادپەروەر دەبێت لە نێوانیاندا هانی بدات و ئاسانكاری بۆ بكات لەبەر هەبوونی ئەو بەرژەوەندیانەی كە ئاماژەمان بۆ كرد، وە بزانێتیش كە پێغەمبەری خوا چەند ژنی هەبووە ، وە لەوانەیە ئەوە ببێتە خێر بۆی بەوەی یارمەتی بدات لە كاروباری ناوماڵ و ئەو ئەركەشی لەسەر شان سووك بكات كە پیاوەكەی بەسەریەوە هەیەتی كە هەندێ‌ جار تووشی كەمتەرخەمی دێت و تاوانبار دەبێت.
بەهەرحاڵ مەبەستم ئەوەیە كە ئافرەتان كاتێك مێردەكانیان بڕیارێكی لەو شێوەیە دەدەن با غەیرە نەیانگرێت، بەڵكو با ئارام بگرن و چاوەڕێی پاداشت بكەن لای خوا, وە ئەوەش بزانن ئەم غەیرە و پێناخۆشبوونە تەنها بۆ ژنی دووەمە وە ئەگەرنا بۆ ژنی سێیەم و چوارەم ئاسایی دەبێتەوە و دەبێـە شتێكی سروشتی.
وەڵامى شێخ (ابن العثیمین) رحمه الله

سەردان: ٢,٢٩٤ بەش: فرەژنى