بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هەر کەسێک ڕقى لە حوكمێک بێت كە خواى گەورە دایبەزاندووە ئەوا كردەوەكانی پوچەڵ دەبێتەوە ، جا ئەوەی ڕقی لە فرەژنیەو پێی وایە شەریعەتى ئیسلام ستەمی كردووە یان حوكمی خوا لەم بارەیەوە ناتەواوە یان باش و پەسەند نیە و ئەوەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت لەیەك ژن هێنان لە ئیسلام باشترە ئەوا هەڵگەڕانەوەیە لە دین ، پەنا دەگرین بە خواى گەورە
بەهەمان شێوە كەسێك بڵێت فەرزێتی نوێژ ئێستا گونجاو نیە و ئەگەر واز لەخەڵكی بهێنیت نوێژ نەكەن ئەوا باشترە یان ڕۆژوو نەگرن یان زەكات نەدەن ئەوا كافرە.
بەهەمان شێوە ئەگەر بڵێت: هیچی تێدا نیە ئەگەر حوكم بە جگە لە شەرعیش بكرێت ، هەرچەندە حوكمی شەرع باشترە ، ئەوا كافرێتیە پەنا بە خوا ، یاخود كەسێك بەوە ڕازی بێت كە خوا حەرامی كردووە و بڵێ ئەوە باش و چاكە, وەكو زینا ودزی و..... دیسان كافرە.
وەشیخ صالح الفوزان فەرموویەتی :
دروست نیە بۆ موسڵمان ڕقی بێت لەوەی كە خوا بە شەرعی داناوە بۆی و ڕێگری لە خەڵك بكات بۆ ئەنجام دانی ئەو پرۆسەیە، وە ئەمەش بە هەڵگەڕانەوە لە دین ئەژماردەكرێت چونكە خوای باڵادەست دەفەرموێت:[ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ] [محمد ٩] .
جا ئەم باسە مەترسیدارە و هۆكارەكەشی بریتیە لە كەوتنە ژێر كاریگەری پڕوپاگەندەكانی بێباوەڕانەوە و ئەوانەی خەڵك ڕاودەنێن لە ئیسلام ،وە گومان و دوودڵی بڵاودەكەنەوە بە نێو خەڵكی سادەوساویلكەدا و ئەوانەی كە نەفامن و زانستی شەرعیان پێ نیە كە لە گەورەترینی بریتیە لە فرەژنی كە لە بەرژەوەندی ئافرەتاندایە پێش پیاوان.
وە سەبارەت بە حوكمی فرە ژنی چیە؟
شیخ زید الـمدخلی فەرموویەتی: خوای گەورە حوكمی لەسەر داوە و دەفەرموێت: ( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَلَّا تَعُولُوا) ٣ [النساء] ئەگەر ترسای كە نەتوانی عەدل بیت لە نێوانیاندا هەم لە نەفەقەدا وە لەو بوارانەی كە واجبە لەسەر پیاو بەرامبەر خێزانی جێبەجێی بكات ئەوە لەسەر پیاوە كەیە خۆی كورت هەڵبێنیت لەسەر ئەوەندە ئافرەت كە بتوانێ عادل بێت ئیتر یەكێك بێت دوان بێت ... وە ئەوانەی دژایەتی فرەژنی ئەكەن زوڵم ئەكەن وە زوڵم لە نەفسی خۆیان ئەكەن وە ڕێگری ئەكەن لە فەرمانی خوا تەنانەت ئافرەتیش كە مێردی هەبێت بۆی حەڵاڵ نیە كە ڕێگری لە شتێك بكات كە خوا حەڵاڵی كردبێ.