دەست گرتنى خێزانى خۆت لەبازاردا دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەست گرتنى خێزانى خۆت لەبازاردا دروستە؟
پرسیار:

دەست گرتنى خێزانى خۆت لەبازاردا دروستە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

دەست گرتنی خێزانی خۆت لە لەئەسڵ و بنەوادا دروستە چ لە ماڵدا بێت یان لە بازاڕدا بێت، بەڵام هەندێك كردار و ڕەفتار هەیە ئەگەر چی لە بنەڕتیشدا حەڵاڵ و دروست ئەوا لایەق نى یە لە شوێنە گشتى یەكاندا ئەنجام بدرێت لە بەر پاراستنی كەسایەتی و شەهامەت و قورسی و سەنگینی موسڵمانان، بۆ نموونە بنێشت جاوین یان گوڵەبەڕۆژە توكاندن ئەمانە حەڵاڵن بەڵام لە بازاڕدا لایەق نى یە و جوان نى یە بۆ موسڵمانی سەنگین ئەم كارانە ئەنجام بدات، بە هەمان شێوە دەست گرتنی خێزانی خۆت لە بازاڕدا، هەروەها ئەمە لە فەرهەنگی ڕەوشت و ئاكار و ئەدەبی موسڵماناندا بە دی ناكرێت، بەڵكو دیاردەیەكی دەرەكی و خوازراوە لە كافر و بێ باوەڕەكانەوە !

لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,١٤٦ بەش: ژنهێنان و خێزان