حوکمی هاوسەرگیری : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی هاوسەرگیری
پرسیار:

ئایا هاوسەرگیرى فەرزە یان سوننەتە؟

هاوسەرگیرى سوونەتێكى هان بۆ دراوە بۆ كەسێك بتوانێت پێى هەستێت ، لقوله عليه الصلاة والسلام: " يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء "  واتە: ئەى گرۆى لاوان ئەوەتان تواناى هاوسەرگیرى هەیە با پێكى بهێنێت, چونكە ئەوە دەبێتە هۆى داخستنى چاوى لە نەزەرو ڕاگرتنى داوێنى, ئەوەشى نەیتوانى ئەوا با ڕۆژوو بگرێت چونكە پاریزەرە بۆى.

وە لەوانەیە سەبارەت بە هەندێك خەڵك فەرز بێت ئەگەر نەیتوانى خۆى ڕابگرێت ودان بە خۆیدابگرێ ، وترسا لە خۆى لەوەى تووشى خراپەببێ.  

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

 

سەردان: ١,٩٨٦ بەش: ژنهێنان و خێزان