حوكمى زه‌ردى و ڵێڵى دواى حه‌یز: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى زه‌ردى و ڵێڵى دواى حه‌یز
پرسیار:

 ئایا حوكمى ئه‌و زه‌ردى و ڵێڵیه‌ چییه‌ كه‌ له‌ دواى پاك بوونه‌وه‌ له‌ حه‌یزدا دێت؟

كێشه‌ى ئافره‌تان له‌ حه‌یزدا ڕوبارێكه‌ زۆر فراوانه‌ وه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى به‌كارهێنانى ئه‌م حه‌بانه‌یه‌ كه‌ مه‌نعى سكپڕبوون و حه‌یز ده‌كات خه‌ڵكى له‌ پێش ئێستادا به‌م شێوازه‌ زۆره‌ كێشه‌ى حه‌یزیان نه‌بووه‌ ڕاسته‌ له‌و كاته‌وه‌ى كه‌ ئافره‌ت هه‌بووه‌ كێشه‌ى حه‌یز هه‌ر هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌م شێوازه‌ زۆره‌ى ئێستا نه‌بووه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌وه‌ستێنێت كه‌ چۆن ئه‌م هه‌موو كێشانه‌ له‌ حه‌یزدا چاره‌سه‌ر بكات به‌ هه‌رحاڵ بنچینه‌یه‌كى گشتى هه‌یه‌ كه‌ ئافره‌ت پاك بووه‌یه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ حه‌یز مه‌به‌ستم له‌ پاك بوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئاوه‌ سپییه‌ى بینى كه‌ ئافره‌تان ده‌یزانن ئه‌وه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ پاكییه‌ هه‌ر زه‌ردى و ڵێڵیه‌ك یان نوقته‌یه‌ك یان ترپه‌یه‌ك ئه‌مانه‌ هیچى حه‌یز نیه‌ و ڕێگرى ناگرێت له‌ نوێژ و ڕۆژوو و جوتبوونى مێرد له‌ گه‌ڵیدا، هه‌روه‌ك (أُم عَطِيَّةَ) (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (كُنَّا لاَ نَعُدُّ الصُّفْرَةَ وَالْكُدْرَةَ بَعْدَ الطُّهْرِ شَيْئًا) أَخْرَجَهُ الْبُخَاري وَزَادَ أَبُو دَاود (بَعْدَ الْطُّهْر) وَسَنَدُه الْصَّحِيح(١). واته‌: ئێمه‌ى ئافره‌تانى صه‌حابه‌ (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) ئه‌و زه‌ردیى و ڵێڵییه‌ى دواى حه‌یزمان به‌ حه‌یز حیساب نه‌ده‌كرد. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ ده‌ڵێم: هه‌رشتێك ڕویدا له‌ دواى پاك بوونه‌وه‌یه‌كى ته‌واو ئه‌وه‌ هیچ زیانێك له‌ ئافره‌تان نادات وه‌ ڕێگرییان لێناگرێت له‌ نوێژ و ڕۆژو و جوتبوونیان له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان، به‌ڵام واجبه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان په‌له‌ نه‌كه‌ن هه‌تا پاك ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان هه‌یه‌ هه‌ر كه‌ خوێنه‌كه‌ى كه‌مه‌وه‌بوو ده‌ڕوات به‌په‌له‌ خۆى ده‌شۆرێت پێش ئه‌وه‌ى به‌ ته‌واوى پاك بێته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ ئافره‌تانى صه‌حابه‌ (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) ده‌ڕۆیشتن بۆلاى عائیشه‌ دایكى باوه‌ڕداران (ڕه‌زاى خواى لێبێت) په‌ڕۆیان نیشانى ده‌دا و پرسیاریان لێده‌كرد عائیشه‌ش (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌یفه‌رموو: په‌له‌مه‌كه‌ن هه‌تا ئاوى سپى ده‌بینن.


مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين ~ (11/281).


(١)إِرواء الغليل، رَقَمْ: 199 قال الشيخ الألباني ~: صَحيح.

سەردان: ١,٩٧٦ بەش: حەیز و نیفاس